riklam

سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا

عیراق 05:59 PM - 2015-03-29
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

ئه‌مڕۆ 29-3-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌وه‌ شاری به‌غدا كه‌ له‌ شاری شه‌رم شێخ-ی كۆماری میسری عه‌ره‌بی به‌ڕێكه‌وتبوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریكرد له‌ كاره‌كانی ساڵانه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه‌ خولی بیست و شه‌شه‌هه‌مین بوو و تیایدا سه‌رۆك كۆمار وته‌ی عیراقی پێشكه‌شكرد.

له‌ په‌راوێزی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی، سه‌رۆك كۆمار چه‌ندین دیدارو گفتوگۆیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌ب و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و دوایین پێشهاتی ناوچه‌كه‌ له‌ئاستی جیاجیای سیاسی و ئه‌منی و ئابوری له‌گه‌ڵدا تاووتوێكردن.

پێشئه‌وه‌ی شاری شه‌رم شێخ به‌جێبهێڵێت، سه‌رۆك مه‌عسوم كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكارو رۆژنامه‌نووسانی عیراقی سازكردو تیایدا باسی هه‌ڵوێستی عیراقی كرد له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا باسكران، راشیگه‌یاند كه‌ له‌ دیدارو كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌ب گفتوگۆی كرد له‌باره‌ی سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، سه‌رۆك كۆمار وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ كه‌ گرنگترینیان به‌شداریكردنی عیراق بوو له‌و كۆنگره‌یه‌و گه‌یاندنی په‌یامی گه‌لی عیراق بوو به‌ سه‌رۆكانی عه‌ره‌ب كه‌ به‌شداری كۆنگره‌كه‌ بوون.

PUKmedia  راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket