riklam

تاووتوێی پێكهێنانی لیژنه‌كانی یادی ئه‌نفال ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 05:52 PM - 2015-03-29
بڕیاردرا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی یاده‌كه‌و ئه‌و لیژنانه‌ بۆ یاده‌كه‌ پێكهاتوون

بڕیاردرا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی یاده‌كه‌و ئه‌و لیژنانه‌ بۆ یاده‌كه‌ پێكهاتوون

ئه‌مڕۆ 29/3/2015 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه‌، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری ئه‌نفال و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری ئه‌نفالكراوان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌خێرهاتنی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌فدی هاوڕێی كردو ئاماژه‌ی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كرد كه‌ تیایدا قسه‌ له‌سه‌ر رێوشوێنی یادی ئه‌نفال له‌ 14-4 كردو ئه‌و لیژنانه‌ش كه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پێكهاتووه‌، هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌ری تێچووی یاده‌كه‌یان كردووه‌و به‌پێی لیژنه‌ی خه‌رجی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌و بارودۆخه‌ كرد كه‌ كوردستان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت و تیشكی خسته‌سه‌ر شێوازی یاده‌كان و ئه‌و پرۆژه‌ی كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ یاده‌كان، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت یادی ئه‌نفال له‌ئاست مه‌زنی یاده‌كه‌دا بێت و گرنگی پێبدرێت، به‌گرنگیشه‌وه‌ باسی له‌ رۆڵی رێكخراوه‌كان كرد بۆ گه‌یاندنی داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاوكارییان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌و به‌ مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌ داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌نفال وه‌ك نوێنه‌ری به‌رگریكار له‌ مافی ئه‌نفالكراوان، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری ئه‌نفال كۆبووه‌وه‌و گوێی له‌ داخوازییه‌كانیان گرت و ته‌ئكیدی له‌ گرنگی رێكخراوه‌كان بۆ گه‌یاندنی داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرده‌وه‌، داواشی لێكردن كه‌ له‌ رێگای فیدراسیۆنێك كار له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكات.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی یاده‌كه‌و ئه‌و لیژنانه‌ بۆ یاده‌كه‌ پێكهاتوون.

PUKmedia  فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket