riklam

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ تكریت 26 داعش ده‌كوژن

عیراق 05:41 PM - 2015-03-29
چه‌ندین رێگای ستراتیجی كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌

چه‌ندین رێگای ستراتیجی كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا بۆسه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی تكریت 26 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقدا ئه‌مڕۆ 29-3-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه‌ تێیدا هاتووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌تایبه‌تییه‌كان و پۆلیس له‌ دوو میحوه‌ره‌وه‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌ ئاڕاسته‌ی شاری تكریت و باشوری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی دیوم ده‌ست پێكردوه‌و توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی رێگا سه‌ره‌كی و ستراتیجییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ن.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، هه‌رله‌و هێرشانه‌دا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ تكریت 26 تیرۆرستی داعش كوژراون چه‌ندین مۆڵگه‌و باره‌گای ئۆتۆمبێلی ئه‌و تیرۆرستانه‌ تێكشكێنراون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket