riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. 2 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 05:16 PM - 2015-03-29
به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر

به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسایش 2 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كاهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كات.

ئه‌مڕۆ 29-3-2015 به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia  نێردراوه‌ ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ شاره‌دێی ته‌ویڵه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور دوای بوونی زانیاری پێشوه‌خت و له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ شاره‌دێی ته‌ویڵه‌ به‌ فه‌رمانی داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌پێی مادده‌ی (14) له‌ یاسای نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر دوو تۆمه‌تباریان  به‌ناوه‌كانی (ك ،ع ،س ) و (ئا،ح ، م ) ده‌ستگیر كردوه‌ كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می لێكوڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تبارێكیان دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و تۆمه‌تبارێكیشیان به‌ فه‌رمانی داوه‌ر و به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ بڕی (48) گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری (تریاك) به‌و دوو تۆمه‌تباره‌ گیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌ .

به‌ پێی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زووریش له‌ ساڵی (2014) دا (29) تۆمه‌تبار به‌ تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket