riklam

هاوپه‌یمانان 14 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

جیهان 05:01 PM - 2015-03-29
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا 14 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 29-3-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر 14 بنكه‌و مۆڵگه‌ی رێكخراویتیرۆرستی داعش له‌ سه‌ر خاكی عیراق و سوریا و چه‌ندین مۆڵگه‌ی گرنگی ئه‌و رێكخراوی تیرۆرستییه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق بۆسه‌ر ناوچه‌كانی فه‌لوجه‌و موسڵ و تكریت ئه‌نجامدراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش ببه‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتووه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket