riklam

ناڵه‌ی یادگارییه‌كان و هیوا نمایشكران

ئەدەب وهونەر 04:40 PM - 2015-03-29
چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا

چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا

له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌ ساڵیادی هه‌ردوو راپه‌ڕینی شه‌عبانییه‌ و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی سینه‌مای سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریان كردو چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.

چالاكییه‌كانیش پێكهاتبوو له‌ نمایشكردنی دوو فیلم به‌ناوه‌كانی (ناڵه‌ی یادگارییه‌كان) و (هیوا).
فیلمی (ناڵه‌ی یادگارییه‌كان)، گوزارشت ده‌كات له‌ ئێش و ئازاره‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدانی راپه‌ڕینی شه‌عبانییه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان. هه‌روه‌ها فیلمی (هیوا)، گوزارشت له‌ یه‌كڕیزی و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق ده‌كات.

به‌شێكی تری چالاكییه‌كانیش كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بوو به‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافی و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ لۆبی كۆشكی كۆنگره‌كان. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket