riklam

كه‌ركوك.. ساڵیادی كوشتارگه‌ی ناحیه‌ی پردێ كرایه‌وه‌

کوردستان 01:59 PM - 2015-03-29
یادی كوشتارگه‌ی پردێ كرایه‌وه‌

یادی كوشتارگه‌ی پردێ كرایه‌وه‌

له‌ (24)ه‌مین ساڵیادی كوشتارگه‌ی ناحیه‌ی پردێ كه‌ رژێمی به‌عسی له‌ساڵی 1991 ئه‌نجامیدا ئیداره‌ی كه‌ركوك وه‌ستانێكی بیرخه‌ره‌وه‌ی بۆ شه‌هیدانی ئه‌و ڕوداوه‌ سازكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29-3-2015 له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركوك یادی كوشتارگه‌ی ناحیه‌ی پردێ كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت ڕێبوار تاڵه‌بانی‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان‌و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پاریزگا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوو‌، هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك یادی ئه‌و رووداوه‌ كرایه‌وه‌.


پارێزگاری كه‌ركوك بۆ میدیاكان دواو وتی: سه‌ڵاو له‌ شه‌هیدانی توركمان، ئه‌مڕۆ له‌م راوه‌ستانه‌دا هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌ كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدوئاشوره‌وه‌ یادی شه‌هیدانی توركمان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی رژیمی به‌عس‌و تیرۆریستانی داعش شه‌هیدبوون.

پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كات زیاتر یه‌كڕیز‌و یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌كگرتوون له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆردا‌و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی‌و كێشه‌ ده‌نینه‌وه‌ چاره‌نوسیان هه‌ره‌س هێنانه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان پێكهاته‌كان له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌هێزتره‌".

دكتۆر نه‌جمه‌دین وتی: ڕژێمی به‌عس چه‌ندین سیاسه‌تی چه‌وتی گرتۆته‌به‌ر‌و جینۆساید‌و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی دژی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ بۆیه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك ڕێزلێنان‌و یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ئه‌م وه‌ستانه‌مان ساز كرد.

PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket