riklam

روداوی هاتوچۆ.. پێنج كه‌س برینداربوون

کوردستان 01:33 PM - 2015-03-29
پێنج هاووڵاتی برینداربوون

پێنج هاووڵاتی برینداربوون

ئه‌مڕۆ 29-3-2015 له‌سنوری قه‌زای ئاكرێ به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه‌ پێنچ كه‌س برینداربوون .

رێكه‌ڤت زاهر به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی هاتوچۆی قه‌زای ئاكرێ له‌ لێدوانێكدا به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی نزیك دوڕیانی گرده‌سین، روداوێكی هاتوچۆ رویداوه‌.

وتیشی: رووداوه‌كه‌ له‌نێوان دوو ئوتومبێل له‌جۆره‌كانی (هوندا-سۆناتا تایبه‌ت و پیكاب-دێر بارهه‌ڵگر) بووه‌و له‌ئه‌نجامدا پێنج هاووڵاتی برینداربون.

راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه‌ برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری ئاكرێ كران و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.


 PUKmedia نـژیـار نـێـروه‌یـی ـ ئاكـرێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket