riklam

عومه‌ر فه‌تاح: منداڵانی توشبووی ئۆتیزم شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن

ی.ن.ک‌‌ 01:23 PM - 2015-03-29
پشتیوانی و هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌

پشتیوانی و هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی 29/3/2015 هه‌ڤاڵ عومه‌ر فه‌تاح كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له‌ستافی لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌خت له‌سلێمانی كرد.

هه‌ڤاڵ عومه‌ر فه‌تاح ده‌ستخۆشی لێكردن, كه‌ خۆبه‌خشانه‌ خزمه‌تی مناڵانی تووشبووی نه‌خۆشی ئۆتیزم ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند ئه‌ركێكی مرۆیی و نیشتمانی راده‌په‌ڕێنن, چونكه‌ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن,  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی و هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌بوان سوپاسی هه‌ڤاڵ عومه‌ر فه‌تاح-یان كرد, كه‌ به‌رده‌وام هاوكاری مناڵانی تووشبووی نه‌خۆشی ئۆتیزم بووه‌و پشتیوانیان بووه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ك سوپاسیشیان كرد, كه‌ ئه‌ركی تێچووی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنه‌وه‌ی مناڵانی ئۆتیزم (2/4)  و چاپكردنی كتێبك له‌سه‌ر ڕه‌فتارناسی ئۆتیزم گرتۆته‌ ئه‌ستۆ. 
  
PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket