riklam

قسه‌یه‌كی ئه‌ردۆگان سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران دواده‌خات

جیهان 11:20 AM - 2015-03-29
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا

دوای ئه‌وه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان تارانی به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد كه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ده‌ست به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا بگرێت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران دواكه‌وت.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌وتارێكدا ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌یه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست بخاته‌ ژێر چنگی خۆی ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌.


عه‌لائه‌دینی بروجێردی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌رپه‌رچی قسه‌كانی ئه‌ردۆگانی دایه‌و رایگه‌یاند: سیاسه‌تی توركیا به‌ لاڕێدا رۆیشتووه‌و نمونه‌ی هه‌ره‌ ئاشكراشی هه‌ره‌سهێنانی سیاسه‌تی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر سوریایه‌.


بروجێری سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ تارانیش وتی: سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له‌ ئێستادا دواده‌كه‌وێت.


لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌ردۆگانی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ی ستراتیژی و به‌رزه‌ فڕانه‌ی خۆیان زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌ باشتر وایه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنێكی سیاسه‌تێكی به‌رپرسانه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا پێكبێنن.


جێی باسه‌ برِیار بوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رِۆژی داهاتوودا سه‌ردانی تاران بكات، به‌ڵام دوای ئه‌م رووداوانه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ناوبراو بۆ تاران دواكه‌وت.


PUKmedia     وه‌رگێڕان  /   جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ voanews.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket