ژن له قه‌رامیته‌كانه‌وه بۆ مه‌غۆل و داعش
ژنان 12:39 PM - 2015-03-28قه‌رامیته‌كان ئه‌و گروپه بوون كه له‌ساڵی (891ز) له ئه‌هوازی خوزستانی ئێران دروستبوون
بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕاو كۆكن كه ژینگه‌ی ناوچه‌كه به‌گشتی له‌باره بۆ به‌رهه‌مهێنانی هێزو گروپی تیرۆریستی و جیهادی و تاڵانكه‌رو دژ به‌شارستانییه‌ت و به‌شه‌رییه‌ت، ڕه‌نگه سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یش ئه‌و به‌رده‌وام كوشتار‌و خوێن ڕێژییه بێت كه به‌درێژایی مێژوو به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ژماره زۆره‌ی گروپه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان له‌لایه‌ك و سه‌ركرده و وڵاته دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌كیتره‌وه بێت.
وه‌ك له‌ناونیشانه‌كه‌مانه‌وه دیاره، به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، له‌م نوسینه‌دا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر سێ گروپی هاوبیرو به‌رنامه‌و نزیك له‌یه‌ك بوه‌ستین و هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئه‌و وێنه لێكچووه بكه‌ین كه له‌نێوان "قه‌رامیته، مه‌غۆل و داعش"دا ده‌بینرێت و بابه‌تی هاوبه‌شی نێوان وێنه‌كانیان ده‌به‌ستینه‌وه به‌جه‌سته‌ی ژنه‌وه لای ئه‌و سێ گروپه، هه‌ریه‌كێك له‌م سێ گروپه له‌زه‌مه‌نی جیاواز و به‌ڕابه‌رایه‌تی كه‌سانی جیاواز دێن و دروست ده‌بن، به‌ڵام بۆهه‌ر سێ گروپه‌كه، عێراق ئه‌و ژینگه گونجاوه‌یه كه هه‌رسێ گروپه‌كه هه‌ڵیده‌بژێرن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و پیشاندانی مه‌رامه خراپه‌كانیان به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ی ئافره‌تان و ژنانی عێراق.
سه‌ره‌تا قه‌رامیته‌كان ئه‌و گروپه بوون كه له‌ساڵی (891ز) له‌ناوچه‌ی ئه‌هوازی خوزستانی ئێران دروستبون و دواتر ڕوویانكرده كوفه له‌عێراق، وه‌ك سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌م گروپه به‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی عێراقدا تێپه‌ڕی بن یاخود باره‌گا یان لق یان ده‌سته‌یه‌كیان هه‌بووبێت، ئه‌وا له‌وناوچه‌یه‌دا ده‌ستیان ده‌كرد به‌بردنی كچان و ئافره‌تان به‌شێوه‌ی سه‌بایا، ئه‌م گروپه به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌حمه‌د بن قرمیته) ته‌نها له‌عێراقدا ده‌ستیان نه‌كرد به‌په‌لاماردان و بردنی ژنان، هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له‌وكاته‌دا كه هێرشیانكرده‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌مه‌ككه، ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌جاجیان كوشت و دواتر په‌لاماری ئه‌و ئافره‌ته زیاره‌تكارانه‌یشیاندا كه‌به‌ده‌وری به‌رده‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه و "600" ئافره‌تیان برد به‌سه‌بایا و ده‌ستیانكرد به‌كاری ناشه‌رعی و نایاسایی له‌گه‌ڵیاندا.
زه‌مه‌نی قه‌رامیته‌كان، له‌ڕووی مێژووییه‌وه ده‌كه‌وێته پێش مه‌غۆله‌كانه‌وه به‌ڵام، له‌ڕووی كرداریی و بیر‌و دنیابینییانه‌وه بۆ جه‌سته‌ی ئافره‌ت، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نابینرێت، مه‌غۆله‌كان له‌ساڵی (1258ز) به‌سه‌ركردایه‌تی "هۆلاكۆ خان" ده‌گه‌نه عێراق، له‌هه‌ر سێ شاری (موسڵ، كه‌ركوك و به‌غداد) دا به‌ته‌واوی ده‌كه‌ونه تاڵانكردنی ده‌زگاكانی وڵات و زۆرێكی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره پیاوانه‌ی كه له‌ده‌زگاكاندا كاریان ده‌كرد له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه كوژران و هه‌رچی ئافره‌ته‌كانیش بوو له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیمپراتۆره‌كه‌وه وه‌ك كاڵا بران و مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن و به‌زۆرناچاركردنی سێكسی كرانه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه مێژووییانه‌ی كه ده‌گێڕنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌غۆله‌كان به"دوانزده ڕۆژ" توانیان بچنه ناو به‌غدای پایته‌خته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پیاوان كوژران، له‌به‌غدای پایته‌ختدا ژماره‌ی ئافره‌تی بێوه‌ژن ڕووی له‌هه‌ڵكشان كرد و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كان له‌یه‌كتر هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و به‌هۆی خراپبونی بواری ئابوریشه‌وه ئافره‌ته‌كان ناچارده‌كران به‌فرۆشتنی جه‌سته‌یان به‌مه‌غۆله‌كان، ئه‌و ئافره‌تانه‌یشی كه له‌به‌رده‌م ته‌ماحی سێكسی مه‌غۆله‌كاندا ناڕازیبونی ده‌رده‌بڕی ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه ده‌كوژران.
مێژوو تائێستا به‌رده‌وامه له‌نمونه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆریستی و تاریكپه‌رستانه‌ی كه توانای بینینی شته جوانه‌كانیان له‌دنیای ڕۆشنگه‌ری و سه‌رده‌می به‌جیهانیبووندا نییه، دوا نمونه‌مان له‌م نوسینه‌دا ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه له‌عێراق و شام كه ناسراوه به"داعش"، ئه‌م "به‌ناو ده‌وڵه‌ته" دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2013 بۆیه‌كه‌مجار خۆی ڕاگه‌یاند به‌ڕابه‌رایه‌تی "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی"، چی له‌سوریاو چی له‌عێراقیشدا، كاره‌كانیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی پڕ له‌ژه‌هرو نامرۆڤانه جێبه‌جێ كرد، ڕه‌نگه شتێكی ئه‌وتۆمان پێویست نه‌بێت كه بۆ پێناسه‌كردنی داعش بیڵێین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه و ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین به‌دوا تێهه‌ڵكێشی بابه‌ته‌كه‌مان، مامه‌ڵه‌ی ئه‌م هێزه تیرۆریست و توندوتیژه‌یه له‌گه‌ڵ ژنان و ئافره‌تانی سوریا‌و عێراقدا.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆ په‌لاماردانی ژنان و ئافره‌تان، سوریا بوو، له‌سوریادا توانییان ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت ببه‌ن به‌شێوه‌ی سه‌بایا، داعش له‌سوریادا نه‌ك هه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و ژنی له‌ده‌ستی باوك و براو خێزانه‌كان ده‌ركرد و خستییه خزمه‌ت ته‌ماحه پیسه‌كه‌ی چه‌ته‌كانیانه‌وه به‌ڵكو، شاری "ڕه‌قه" كه به‌پایته‌ختی ئه‌م هێزه تیرۆریستییه ناوزه‌د ده‌كرێت بووه گه‌وره‌ترین بازاڕی كڕین و فرۆشتن به‌ئافره‌ت و ژنه‌وه، له‌م شاره‌دا جۆره‌كانی ژن تاڵانفرۆش !! ده‌كرا، له‌سه‌ر كورسی هه‌ر ئافره‌تێك نرخێكی كه‌م دانرا بۆ ئه‌و كڕیارانه‌ی كه ده‌یانویست بیانكڕن، به‌ڵام بۆ چه‌ته‌كانی داعش خۆیان به‌خۆڕایی و بێبه‌رامبه‌ر به‌كارده‌بران به‌جۆرێك له‌شه‌وێكدا هه‌ژده چه‌ته‌ی داعش ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌ك ژن بخه‌ون !!.
سوریا وێستگه‌ی كۆتایی ته‌ماحكاری و په‌لاماره‌كانی داعش نه‌بوو بۆسه‌ر جه‌سته و به‌رائه‌تی ژنان به‌ڵكو، ئه‌و كاته‌ی كه چه‌ته‌كانی داعش ئاراسته‌ی په‌لامارو نێته پیسه‌كه‌یان كرده عێراق و گه‌یشتنه شه‌نگال، دیسان له‌و شاره‌دا كه "ئێزیدی نشینه" چڕنوكی پیس و پڕژه‌هری خۆیان گه‌یانده جه‌سته‌ی چه‌ندان هه‌زار ژنی ئه‌و شاره و بۆ دنیای حه‌زه پیسه‌كانی خۆیانیان بردن كه تاكو ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ژن و ئافره‌ته ئێزدییانه‌ی كه داعشی چاوبرسی! له‌شه‌نگالدا بردنیان، لای ئه‌وانن و قوربانی غه‌ریزه سێكسییه‌كانی داعشن.
ئێمه له‌م وتاره‌دا ته‌نها ئه‌و سێ گروپه‌مان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش به‌ومانا نییه كه بڵێین ڕێكخراوه جیهادی و ته‌كفیرییه‌كانیتر بێبه‌ری بن له‌م جۆره هه‌ڵس وكه‌وته و شتێكیان نه‌بێت له‌باره‌ی ژن و ئافره‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌قسه‌كردنمان له‌سه‌ر ئه‌م سێ گروپه ئه‌وه‌یه كه به‌گشتی جوڵه‌و بیركردنه‌وه و كاروكرده‌وه‌یان له‌یه‌كه‌وه نزیكه‌و هه‌رسێكه‌یشیان به‌و خاكه‌دا هاتوون كه ناوی عێراقه.
ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24