خه‌ڵاتی ساڵی ٢٠١٤ی محه‌مه‌د ماملێ پێشكه‌ش به یای زۆزان كرا
ئەدەب وهونەر 10:36 AM - 2015-03-28خه‌ڵاتی ساڵی ٢٠١٤ی محه‌مه‌د ماملێ پێشكه‌ش به‌هونه‌رمه‌ند یای زۆزان كرا
خه‌ڵاتی ساڵی 2014ی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "محه‌مه‌د ماملێ" له رێوڕه‌سمێكدا له شاری «هاگن»ی وڵاتی ئا‌ڵمانیا پێشكه‌ش به گۆرانیبێژی كورد "زۆزان گوله‌ر" كرا.
وه‌كو نه‌ریتی ساڵانه، لیژنه‌ی راوێژكاری مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ بڕیاریدا كه شه‌شه‌مین خه‌ڵاتی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "محه‌مه‌د ماملێ" به ناونیشانی "خه‌ڵاتی ساڵی 2014" به هونه‌رمه‌ندی كوردی باكووری كوردستان "زۆزان گوله‌ر" پێشكه‌ش بكرێت.
به ئاماده‌بوونی به‌شێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و به‌شداریی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كورد، له شاری «هاگن»ی ئا‌ڵمانیا خه‌ڵاتی ٢٠١٤ی ماملێ درا به ژنه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ یای زۆزان، بۆنه‌كه سه‌ره‌تا به خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری بۆنه‌كه "كاكشار ئۆره‌مار" كورته باسێكی له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ژیانی هونه‌رمه‌ند "محه‌ممه‌د ماملێ" پێشكه‌ش كرد.
ئۆره‌مار له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به هونه‌رو خه‌باتی هونه‌رمه‌ند "محه‌مه‌دی ماملێ" كرد‌و پاشان خاڵه هاوبه‌شه‌كانی ژیانی هونه‌ری و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ماملێ و زۆزانی ده‌ستنیشان كرد، به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی كاكشار گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "محه‌مه‌د ماملێ" بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا مافناس "عه‌زیز ماملێ" به نوێنه‌رایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ و نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ چه‌ند وته‌یه‌كی له‌سه‌ر خه‌ڵاتی ناوه‌ندی هونه‌ریی ماملێ پێشكه‌ش كرد. ناوبراو وێڕای به‌خێرهاتنكردنی ئاماده‌بووان، سوپاسی ئه‌نستیتۆی كورد له ئاڵمانیای كرد كه هاوكاربوون بۆ سازدانی كۆڕه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی هونه‌رمه‌ندی ساڵی ٢٠١٤ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ماملێ.
عه‌زیز ماملێ له درێژه‌ی وته‌كانیدا به گشتیی ئاماژه‌ی كرد به مێژووی هونه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ماملێ، هه‌روه‌ها رۆڵی محه‌مه‌د ماملێ‌ی له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا به‌رزنرخاند كه به شانازیی پێشمه‌رگایه‌تی له كۆماری كوردستاندا گه‌یشت.
ناوبراو له‌سه‌ر شه‌ڕی داسه‌پاو به‌سه‌ر باشوور‌و رۆژاوای كوردستان دواو وتی: به‌پێویستمان زانی ئه‌مڕۆ به سازدانی ئه‌م مه‌راسیمه ساده‌یه خۆمان هه‌م به هاوبه‌شی خه‌م و ئێشه‌كان و هه‌م به هاوبه‌شی شادی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی خۆمان بزانین.
له‌باره‌ی مه‌ڵبه‌ندی ماملێ-وه "عه‌زیز ماملێ" وتی: مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ و خه‌ڵاته هونه‌رییه‌كه‌ی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ماملێ-وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها به ته‌واویی سه‌ربه‌خۆیه‌و به هیچ لایه‌نێك، حیزبێكی سیاسی، حكومه‌ت یا ده‌وڵه‌تێكه‌وه نه‌لكاوه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده له‌سه‌ر ئه‌رك و ئیراده، ویست و داخوازیی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ پێكهاتووه‌و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه، عه‌زیز ماملێ" سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ٢٠١٤ی ماملێ وتی: ئه‌مساڵ به‌هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی شۆڕشی كوردستان، هونه‌رمه‌ندێكی تایبه‌تیشمان هه‌ڵبژاردووه كه گه‌لێك به‌لامانه‌وه به‌ڕێزو قه‌درو حورمه‌ته، چ له بواری هونه‌ری و چ خه‌باتی سیاسییه‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه له‌م رێبازه‌ی خۆمان شل نابینه‌وه‌و هیوادارین تا شۆڕشی كۆبانێ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ رزگاریی هه‌موو كوردستان و ئێمه‌ش بتوانین له كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا ئه‌م بۆنه‌یه ساز بكه‌ینه‌وه.
دواتر هونه‌رمه‌ند "زۆزان" كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ماملێ ده‌ستنیشان كرابوو، له چه‌ند وته‌یه‌كدا پاش ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزی خۆی بۆ خزمه‌ته‌كانی هونه‌رمه‌ندانی به‌ره‌ی پێشوو، به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی «خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی» چه‌ند سرودێكی تری نه‌ته‌وه‌یی كۆڕه‌كه‌ی رازانده‌وه.
ئه‌ندازیار "حاجی ئه‌حمه‌دی" دۆست و لایه‌نگری ده‌نگی ماملێ و "عه‌لی قازی" (كوڕی ره‌ش) دوو به‌شداربووی دیكه‌ی بۆنه‌كه بوون كه چه‌ند وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد.
دواتر هونه‌رمه‌ند "خه‌لیل خه‌مگین" به نوێنه‌رایه‌تی گرووپی هونه‌ریی «كۆما به‌رخۆدان» دواو ناوبراو سه‌باره‌ت به جێگه‌و پێگه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌ناو گه‌لی كورددا قسه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند كه هونه‌رمه‌ند گه‌لێكی وه‌ك "محه‌مه‌د ماملێ"، "حه‌سه‌ن زیره‌ك"، "محه‌مه‌د عارف جه‌زراوی"، "حه‌سه‌ن جه‌زیری"، "مریه‌م خان" و "ئایشه‌شان" قوتابخانه‌یه‌كی به‌نرخمانن، ئه‌مانه به هونه‌ری خۆیان كوردستانیان به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دایه‌وه كه به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی داگیركه‌ران بوو.
له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا "حسێن به‌خشی" به هۆنراوه‌یه‌ك له هه‌ڵبه‌ستوان «ره‌سوڵ كه‌ریمی» كه بۆ ماملێ وتراوه هه‌ستی خۆی ده‌ربڕی و به‌دوای ئه‌ویشدا "شێخ عه‌لی" (نه‌وه‌ی شێخ "سه‌عید پیران" و شاره‌داری باژاڕی «ته‌كمان» له باكووری كوردستان) چه‌ند وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌شداربووان كرد.
پاشان "ئه‌حمه‌د ئاكتاش" به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نستیتۆی كورد له ئه‌ڵمانیا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وێڕای كه‌یفخۆشی ده‌ربڕینی خۆیان له‌مه‌ڕ هاوكاربوونیان بۆ ئه‌م بۆنه‌یه سوپاسی رۆڵی گرنگی هونه‌رمه‌نده كورده‌كانی كرد له‌مه‌ڕ خزمه‌تیان به كورد‌و داواشی كرد كه هه‌ر كوردێك ده‌بێ به‌پێی توانای خۆیان وه‌ك هونه‌رمه‌ندان به هه‌ڵوێست بن و خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند "خه‌لیل خه‌مگین" بۆ پشتیوانی له هونه‌رمه‌ندانی كورد.
له به‌شێكی تردا "حه‌سه‌ن شه‌ته‌وه‌ی" خوشكه‌زای شه‌هید د.قاسملۆ به چه‌ند وته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌بووان دواو ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لایه‌نه سیاسییه‌كان نابێ شاعیران، هونه‌رمه‌ندان و زانایان بكه‌ن به ئه‌ندامی بیرۆی سیاسیی خۆیان و ئه‌ركی لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه كه پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریان بن.
دواتر "شاهۆ حسێنی" به په‌یامێك به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بوو، ناوبراو بۆچوونێكی له‌سه‌ر هونه‌رو هونه‌رمه‌ند پێشكه‌ش كرد‌و وتی: هونه‌ر بریتییه له كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و شعوری ئینسانی كه به ئامانجی كارتێكردنه سه‌ر هه‌ست، ئیحساس و شعوری مرۆڤه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی مانا‌و چه‌مكێكی ئینسانی به‌رهه‌مهاتووه، هه‌ر بۆیه هونه‌ر هه‌مووكات پێوه‌ندێكی هه‌ستیار و تایبه‌ت له نێوان هونه‌رمه‌ندو لایه‌نگرانیدا سازده‌كا، به جۆرێك كه كارتێكردنی جۆراوجۆری له‌سه‌ر لایه‌نگرانی خۆی ده‌بێ.
"شاهۆ حسێنی" هه‌روه‌ها وتی: هونه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه سنوور به‌زێنه‌یه كه هه‌موو سنووره‌كانی ده‌ستكردی مرۆڤ له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌به‌زێنێ و له رێگای دڵه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ئیحساسی و هه‌ستیار له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ساز ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند "جۆمێرد" دوایین كه‌س بوو كه وتاری پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر رۆڵی هونه‌ر دوا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان و ناحه‌زانی كورد.
بڕگه‌ی كۆتایی بۆنه‌كه به‌خشینی خه‌ڵاتی ٢٠١٤ی ماملێ بوو كه له لایه‌ن "عزیز ماملێ"، "عه‌لی قازی" و "حه‌سه‌ن شه‌ته‌وی"یه‌وه پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند یای "زۆزان" كرا.
له ساڵانی رابردوودا خه‌ڵاتی گۆرانیبێژی كورد "محه‌مه‌د ماملێ" به چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژی ناودارو به‌ئه‌زموونی كورد پێشكه‌ش كراوه، له‌وانه: له ساڵی 2009 به ژه‌نیاری به‌توانای شمشاڵ مامۆستا "قاڵه‌مه‌ڕه"، له ساڵی 2010 به گۆرانیبێژو موزیكزانی كورد مامۆستا "باكووری"، له ساڵی 2011 به گۆرانیبێژی كورد "عه‌زیز شاهرۆخ"، له ساڵی 2012 به گۆرانیبێژی كورد "عه‌باس كه‌مه‌ندی" و له ساڵی 2013 به هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد "ناسر ره‌زازی".
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27