riklam

كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت

ئابوری 05:32 PM - 2015-03-27
حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ناچارده‌بێت كه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت

حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ناچارده‌بێت كه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له‌مانگی چواردا حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ بێت كه‌ ده‌بێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكات و به‌مه‌ش حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ناچارده‌بێت پابه‌ندبێت به‌ناردنی 17 % بودجه‌ی هه‌رێم.

د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم مانگ به‌مانگ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ مانگی دوو له‌مانگی یه‌ك زیاتری  نه‌وت هه‌نارده‌ كردوه‌، هه‌روه‌ها به‌به‌راورد به‌ مانگی دوو له‌مانگی سێ دا نه‌وتی زیاتری هه‌نارده‌ كردووه‌.

 وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات له‌مانگی چواردا ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌ بكات كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی رێكه‌وتووه‌، كه‌ بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ له‌ یه‌ك رۆژدا به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه‌.

د. فه‌رهاد قادر راشیگه‌یاند: حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌مانگی یه‌كدا 200 ملیار دیناری ناردوه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها له‌مانگی دوودا بڕی 420 ملیار دیناری ناردوه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مانگی سێ دا بڕی پاره‌ی زیاتر ره‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی زیاتری هه‌نارده‌ كردووه‌.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل له‌یه‌ك رۆژدا به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ناچارده‌كات كه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت و به‌وه‌ش حكومه‌تی مه‌ركه‌زی مانگانه‌ ده‌بێت 17 % بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رزگاریان ده‌بێت له‌دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket