riklam

سالار مه‌حمود: له‌ جنێف بڕیاری گرنگ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی شه‌نگال و كۆبانێ وه‌ ده‌درێت

جینۆساید‌‌ 01:09 PM - 2015-03-27
به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌كانی مرۆڤ-یان كرد

به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌كانی مرۆڤ-یان كرد

سالار مه‌حمود: به‌ڵگه‌ی تاوانی داعشمان گه‌یاندۆته‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌كانی مرۆڤ .

وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌كانی مرۆڤی كرد له‌ شاری جنێف-ی سویسراو چه‌ندین به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی گرنگ له‌سه‌ر جینۆسایدی شه‌نگال و  تاوانه‌كانی داعش ده‌رحه‌ق به‌ خاك و خه‌ڵكی كوردستان خراونه‌ته‌ڕوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سالار مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ 27-3-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌سمی ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرت بچینه‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئاشتی له‌ شاری جنێف-ی سویسرا و سه‌نته‌ری عه‌مان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  بانگهێشت كراین وه‌ك شاندی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریمانه‌ كرد له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها سه‌ردانی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤمانكرد.

وتیشی: مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه‌ بۆ به‌رچاو روونی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ عیراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆرست دڕندانه‌یه‌ی كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش كردۆتییه‌ سه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان و لێكۆڵینه‌وه‌و باسكردنی ئه‌و په‌لامارانه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌رووی ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌وه‌، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی ئاواره‌ له‌ كوردستان و ئه‌و جینۆسایده‌ی له‌ شه‌نگال و ناوچه‌كانی تر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ روویانداوه‌، هه‌روه‌ها رفاندنی ئه‌و ژن و كچ و منداڵانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ .

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌كانی رابردودا له‌ لایه‌ن لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و خودی په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیارری له‌سه‌ردراوه‌ كاری له‌سه‌ر كراوه‌ هه‌موو ئه‌و دۆسییه‌یانه‌مان خستۆته‌به‌ر ده‌ستی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ به‌رچاو روونیان .

سالار مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆش دانیشتنه‌كان به‌رده‌وامده‌بن و هه‌ر ئه‌مڕۆش پڕۆژه‌ بڕیارێك ئاماده‌ ده‌كرێت، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ی كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌نجامیداوه‌ له‌ عیراق به‌ گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، هیوارین ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئێمه‌ ببێته‌ به‌رچاو روونییه‌كی زیاتر بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ .

روونیشیكرده‌وه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌فدی په‌رله‌مان، هۆگر چه‌تۆ چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌رچاو روونییه‌كی باشی داوینه‌تێ له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گرێدانی په‌یوه‌ندی نێوان كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ و په‌رله‌مانی كورستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket