riklam

(موممتاز حه‌یده‌ری) دانه‌ری ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد

ژنان‌ 10:09 AM - 2015-03-27
له‌یلا  قاسم له‌یلا زانا  بۆته‌ ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانی ژنانی كورد

له‌یلا قاسم له‌یلا زانا بۆته‌ ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانی ژنانی كورد

له‌دوا ژماره‌ی گۆڤاری (له‌یلا قاسم له‌یلا زانا) دا كه‌ له‌ 8 ی ئاداری ئه‌م ساڵ و به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان له‌ شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست ده‌رچوو، ڕۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا حه‌یدری تابلۆیه‌كی ره‌نگینی وێنه‌و خه‌بات و به‌رخۆدانی پۆڵێك پێشمه‌رگه‌ی ئافره‌تی كوردستانی نه‌خشاندووه‌ و گۆڤاره‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ شه‌هیده‌ ئافره‌ته‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان كردووه‌، كه‌ تا ئێستا له‌مێژووی كۆن و نوێی بزاڤی رزگاری خوازی كورد، هه‌رگیز شاكاری له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ ..... !!

كاك موممتاز، به‌ (موممتازی) مێژوو بۆ نه‌وه‌كانمان تۆمار ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ (له‌یلا  قاسم له‌یلا زانا ) بۆته‌ ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانی ژنانی كورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی  كوردستان ..........

(له‌یلا قاسم له‌یلا زانا) ئه‌و لاپه‌ڕه‌ پڕشنگداره‌یه‌  كه‌  سبه‌ی رۆژه‌، كاتێك (ئه‌مڕۆ ده‌بێته‌ مێژوو)، گۆڤاری (له‌یلا قاسم له‌یلا زانا ) له‌داگای مێژوو دێته‌ قسه‌و  هاوارده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و میلـله‌ت و خاكه‌ی  كه‌ داگیركه‌رانی  به‌سه‌ر چوار وڵاتدا دابه‌شی كردوون، موممتاز حه‌یده‌ری له‌ (له‌یلاقاسم له‌یلا زانا)دا كۆی كردونه‌ته‌وه‌و و سنوره‌ ده‌ستكرده‌كانی به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست تێكوپێك دا و پێش هه‌رهه‌موو كه‌س و لایه‌ن و حزبێكی كوردستانی جاڕی  كوردستانی گه‌وره‌ی دا، خه‌بات و كێشه‌ی ئافره‌تانی له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ، به‌ دۆكۆمێنت كرد و  دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانی به‌هه‌موو جیهان ناساند .....

به‌ڵێ دره‌نگ یا زوو، خۆری ئازادی و یه‌كگرتن و یه‌ك پارچه‌یی له‌ ئامێزی( له‌یلاقاسم له‌یلازانا ) هه‌ڵدێ و مه‌دالیای شه‌ره‌ف ومه‌ردایه‌تی و راستگۆیی و ڕێزلێنانیش به‌ كاك مومتاز ده‌به‌خشرێت ...... !! 

به‌ڵێ ....به‌ڵێ كاك موممتاز : ژنان هێزی ژیانن ..... !!

( له‌یلا قاسم له‌یلا زانا )ش ئه‌و روناكییه‌یه‌  كه‌ تاریكی و كۆیلایه‌تی له‌گۆر ده‌نێت و ئازادی بۆ ژنان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی  به‌ده‌ست دێنێت .......
له‌كۆتایدا ده‌ڵێم: كاك موممتاز به‌كاروكرده‌وه‌و خه‌باتی درێژخایه‌نی بۆ هه‌موومانی سه‌لماند، كه‌ دانه‌ری ئه‌ده‌بیاتی  به‌رگری و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورده‌ له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستانی له‌ خاچ دراومان، ( له‌یلاقاسم له‌یلازانا ) ش  شاهیدی ئه‌م راستیه‌ن ....!!

شه‌ماڵ عادل سه‌لیم   
[email protected]

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket