مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵان
ریپۆرتاژ 04:37 PM - 2015-03-26شانۆی منداڵانی كورد به‌ر له‌هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان له‌سلێمانی سه‌ریهه‌ڵداوه
جوانترین وته كه ده‌رباره‌ی شانۆ وترابێت: "شانۆم بده‌رێ.. گه‌لێكی مه‌زنت ده‌ده‌مێ" یان" نان و شانۆم بده‌رێ.. گه‌لێكی رۆشنبیرت ده‌ده‌مێ"، (شكسپیر) ده‌ڵێت: "دنیا شانۆیه‌كی گه‌وره‌یه.. پیاوان و ژنان هه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌كته‌رن له‌سه‌ر ئه‌م شانۆیه‌دا".
شانۆ سیما‌و دیارده‌یه‌كی شارستانییه‌و په‌یوه‌ندی به پێشكه‌وتن و پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌كانه‌وه هه‌یه، شانۆ به باوكی هونه‌ره‌كان ناوزه‌د ده‌كرێت.. شانۆ ده‌نگ و ره‌نگ و جوڵانی هه‌ست و خۆشییه‌كان و ناخۆشییه‌كانی هه‌موو ئاده‌میزادێك ده‌خاته‌ڕوو.. له پێناوی سه‌ركه‌وتنی وشه‌ی به‌رزو پیرۆزی مرۆڤایه‌تییدا.
شانۆ هونه‌رێكی درامی نواندنه، به‌ر له هه‌موو شوێنێك، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، به‌ر له زایینی له وڵاتی (یۆنان) سه‌ریهه‌ڵداوه.. له‌پێشا بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی بووه، به پله‌ی یه‌كه‌میش پێشكه‌ش به پاشا‌كان و فه‌رمانڕه‌واكان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌كران. شانۆگه‌رییه‌كانیش به نماییشێكی راسته‌وخۆ پێشكه‌شده‌كران.. ئازایه‌تی و غیره‌ت و خۆڕاگرییان ده‌خستنه دڵی جه‌نگاوه‌ره یۆنانییه‌كانه‌وه، بابه‌ته‌كانی شانۆگه‌رییه‌كان، بیر‌و فه‌لسه‌فه‌و دۆزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌یان نمایش ده‌كرد.
(شانۆی منداڵان): (مارك تووه‌ین) له‌باره‌ی شانۆی منداڵانه‌وه ده‌ڵێت: "بڕوام وایه كه شانۆی منداڵان، یه‌كێكه له گه‌وره‌تین داهێنراوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه بلیمه‌تی ئاده‌میزاد رێی پێبرد.. به‌هێزترین مامۆستای ره‌وشته.. باشترین داكۆكیكه‌ره له ره‌وشتی باش".
شانۆی منداڵان، به‌شێكی گرنگه له ئه‌ده‌بی منداڵان.. شانۆی منداڵان ئه‌و شانۆیه‌یه كه له خزمه‌تی منداڵاندایه، له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه یا گه‌وره‌كانه‌وه سازبكرێت.. یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی رۆشنبیری منداڵان، هۆكارێكی گرنگیشه له هۆكاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی منداڵان و گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی، چونكه منداڵ له ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی ماكی له‌گه‌ڵ نواندا هه‌یه.. زۆرجار ئه‌وه‌ی له ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵیدایه، به یاری و نواندن ده‌ریده‌بڕێت، بنچینه‌ی درامای منداڵان یاری و گه‌مه‌یه، كه ئه‌مه‌ش شانۆگه‌رییه‌كی خه‌یاڵئامێزه.. جیهانی منداڵان، جیهانێكی وه‌نه‌وشه‌یی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی منداڵان پڕه له خه‌ون و خه‌یاڵ، له خۆزگه‌و هیوا.. پڕه له یاری و پێكه‌نین و له خۆشی و شادی.. گوزارشت له دڵپاكی و ساده‌یی و ساوێلكه‌ییان ده‌كات..(ئاناتۆل فرانس) ده‌ڵێت: "به ئه‌ندێشه‌و خه‌ون نه‌بێت گه‌وره نابین".
په‌روه‌رده‌كاری به‌ناوبانگ (جان جاك رۆسۆ) فێركردنی منداڵ له‌ڕێی یاری خۆش و نواندنه‌وه، به باشترین شێوازی فێركردنی ده‌زانێ، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه شانۆی منداڵان رێبازێكه بۆ فێركردنی منداڵ.. هه‌ریه‌كه‌ش له په‌روه‌رده‌كارانی به‌ناوبانگ (ماریا مینتسۆری، جۆن دێوی، دوكرۆلی، بستۆلۆزی، سۆزان ئیسحاق، كلارباربد، فۆشیه، جۆن لۆك، كرشتنر، پێته‌ر سلید) سوودیان له بیروبۆچوونی جان جاك رۆسۆ وه‌رگرتووه‌و هه‌مان بۆچوون و رێبازی ئه‌ویان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵاندا گرته‌به‌ر.. هه‌روه‌ها خاتوو (دی گیلنس) سوودی له فه‌لسه‌فه‌ی و رێبازی په‌روه‌رده‌یی رۆسۆ وه‌رگرت و ئه‌ویش جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یاری و شانۆی منداڵان كرد، به‌وه‌ی دانان كه دوو ده‌رگای سه‌ره‌كین بۆ فێركردن و بۆ فێربوونی ره‌وشتی به‌رزو جوان.
له شارستانییه كۆنه‌كاندا، به‌ر له زایینی، زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، به راده‌و به شێوه‌یه‌كی دیاركراو، شانۆی منداڵانیان زانیوه، له بناغه‌شدا پشتیان به شانۆی بوكه‌ڵه‌و سێبه‌ری بوكه‌ڵه به‌ستووه، بۆ نموونه، چینییه‌كان، یۆنانییه‌كان، سۆمه‌رییه‌كان، بابلییه‌كان، هیندییه‌كان، میسرییه‌كان، رۆمانییه‌كان، یابانییه‌كان، ئه‌ڵمانییه‌كان، ئیتالییه‌كان، ئیسپانییه‌كان، بایه‌خیان به منداڵێتی داوه، له‌نێو گۆڕ‌و له شوێنه‌واری په‌رستگاكان و، له كۆشكه‌كانی شاكاندا، چه‌ندین بوكه‌ڵه‌ی له به‌رد تاشراو، له دار دروستكراو، له قوڕی سووره‌وه‌كراو، دۆزراونه‌ته، كه بۆ شادی و خۆشنوودی منداڵان دروستیان كردوون، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه له كۆنه‌وه ئاوڕییان له منداڵان داونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بوكه‌ڵانه به زۆری بۆ منداڵانی شا‌و فه‌رمانڕه‌واكان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دروستده‌كران.
شانۆی منداڵان له‌چاو شانۆی گه‌وره‌كانه‌وه تازه پێگه‌یشتووه. ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدان و پێشكه‌وتنی شانۆی منداڵان، له‌م شێوازه‌ی ئه‌مڕۆیدا.. بۆچوونی جیاواز هه‌ن، به‌كورتی ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵان له چه‌ند وڵاتێكی جیهان ده‌كه‌ین و.. دواتر دێینه سه‌ر شانۆی منداڵان له كوردستان.
ئینگلته‌را:
ئینگلته‌را یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی بایه‌خێكی به‌رچاوی به گه‌شسه‌كردنی شانۆی منداڵان و به ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی داوه.. یه‌كه‌مین (تیپی نواندنی منداڵان) له ساڵی (1537) دا له وڵاتی ئینگلته‌را له‌لایه‌ن شازاده (ئه‌دواردی شه‌شه‌م)ه‌وه دامه‌زرا، یه‌كێك له‌و شانۆگه‌رییانه‌ی، كه ئه‌م تیپه پێشكه‌شیان كرد، به‌ناوی (یه‌عسوبی نامۆ)ه‌وه بوو.. له ساڵی (1566) دا شانۆگه‌ریه‌ك به‌ناوی (بالیمۆن واركبت)ه‌وه بۆ منداڵان، له‌لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌كانه‌وه، به ئاماده‌بوونی شاژن ئینگلته‌را (ئه‌لیزابێس) له (هۆڵی كه‌نیسه‌ی مه‌سیح) دا، نمایشكرا. له ساڵی (1959) دا (رێكخراوی منداڵی به‌ریتانیا) دامه‌زرا، له ده‌ستووره‌كه‌یدا ئه‌و نووسراوه، به‌رزترین ئامانجی ئه‌م رێكخراوه، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه له‌ڕێی دراما‌و شانۆوه، هه‌روه‌ها هاندانی حه‌زو چێژوه‌رگرتن و رێزگرتنی منداڵانه له هونه‌ری شانۆ.
فه‌ره‌نسا:
هه‌ندێك پێیانوایه، كه بۆ یه‌كه‌مینجار له ساڵی (1784) دا له پاریس له فه‌ره‌نسادا، شانۆی منداڵان سه‌ریهه‌ڵداوه.. شانۆگه‌ری (میوان - یا - گه‌شتیار)یان پێشكه‌شكرد. به‌شێكی زۆری توێژێنه‌ران، ئه‌و نمایشه به ده‌ستپێكی شانۆی منداڵان ناوده‌به‌ن.. له ساڵی (1780)شدا خـاتوو (ستیڤانی دی گینلنز) كتێبێكی له چوار به‌رگدا به‌ناوی (شانۆی فێركاری) دا كه چه‌ندین شانۆگه‌ری له‌خۆگرتبوو، كه هه‌ندێ له چیرۆكه‌كانی له له چیرۆكه‌كانی له كتێبی (ئه‌نجیل)ه‌وه وه‌رگرتبوون، به‌شی زۆری شانۆگه‌رییه‌كانی له باخچه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ له نزیكی شاری پاریس‌دا نمایشكران، شازاده‌كان له یه‌كه‌مین شانۆدا به‌شداریان له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا كرد.. كه به یه‌كه‌مین نمایشی شانۆی منداڵان له ئه‌وروپادا داده‌نرێت و.. به هه‌نگاوێكی گرنگی مێژووییش ده‌زانرێت.
دانیمارك:
له سه‌ده‌ی نۆزده‌میندا، كه‌ڵه‌نووسه‌ری دانیماركی و جیهانی (هانز كریستیان ئه‌نده‌رسن)، كه به رابه‌ری راسته‌قینه‌ی نووسه‌رانی شانۆی منداڵان ده‌زانرێت، چیرۆك و شانۆگه‌رییه‌كانی بۆ منداڵان، ناوبانگێكی جیهانییان ده‌ركرد، زۆربه‌شیان وه‌ریان گێڕاونه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان.. له‌وانه‌ش: (په‌رییه بچكۆله‌كه، په‌نجه باڵا - تۆما لیزه، جلوبه‌ره‌گه تازه‌كانی قه‌راڵیچه – ئیمبراتۆر - پێڵاوی سوور) نووسه‌ری ئه‌مریكی (هانز جۆزێف سمیس) چیرۆكی (پێڵاوی سوور)ی بۆ شانۆ ئاماده‌كردو ده‌ریهێنا. شانۆگه‌ری (پیڵاوی سوور) هونه‌رمه‌ندی شانۆكار (رزگار كه‌ریم سه‌عید) كه ئێستا له له‌نده‌ن ده‌ژی، وه‌ریگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی و ده‌ریهێنا، وابزانم له ساڵی (1986) دا بوو له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوكدا تۆماریان كرد.. هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری ناسراوی كوردمان خاتوو (گه‌زیزه) رۆڵی پێڵاوفرۆشی له شانۆی (پێڵاوی سوور) دا ده‌بینی (نووسه‌ر - من ئه‌و رۆژه له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك بووم، ئاگام له تۆماركردنی پێڵاوی سوور بوو به‌ڵام به‌ته‌واوی ساڵه‌كه‌یم له‌یاد نه‌ماوه، پرسیارم له مامۆستا گه‌زیزه‌ش كرد، ئه‌ویش ساڵی تۆماركردنه‌كه‌ی له‌یاد نه‌ماوه).
روسیا:
نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی (یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه) گرنگییه‌كی زۆریان به شانۆی منداڵان ده‌دا، شانۆی منداڵان له روسیادا، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئوكتۆبه‌ری ساڵی (1917) به‌دواوه سه‌ریهه‌ڵدا.. به دیاریكراویش له ساڵی (1918)ه‌وه.. كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ نووسه‌رانی شاره‌زا له بواری ئه‌ده‌بی منداڵان و په‌روه‌ده‌ی منداڵاندا، سه‌رپه‌رشتی بابه‌ته‌كانی منداڵانیان ده‌كرد.. ئه‌وه‌ی شاره‌زای شانۆگه‌رییه‌كانی منداڵانی روسیا بێت، ده‌زانێت كه به‌زۆری شانۆگه‌ری ئایدۆلۆژی بوون، ته‌نها به‌ربه‌ره‌كانی سه‌رمایه‌دارییان ده‌كردو سۆشیالیستی ماركسیشیان به‌رز ده‌نرخاند.. هه‌روه‌كو (ئه‌لیكسه‌نده‌ر پۆشكین) ده‌ڵێت: "له پێویستییه‌كانی ئه‌ستۆماندا بوو، كه به شێوه‌یه‌كی خۆش و شیرین چیرۆك بۆ منداڵه‌كانمان بگێڕینه‌وه، پێویستیشه ئه‌م چیرۆك و شانۆگه‌رییانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین، قێزه‌وه‌نی سه‌رمایه‌داری به‌رجه‌سته بكه‌ن و قورخه‌كه‌ر رسوابكه‌ن".
ئه‌مریكا:
له ساڵی (1903) دا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، له‌لایه‌ن (ئه‌لیس مینی هێرتس)ه‌وه، یه‌كه‌مین شانۆی تایبه‌ت به منداڵان له شاری نیویۆرك به‌ناوی (شانۆی فێركاری منداڵان)ه‌وه، له قوتابیانی ئه‌و شاره دامه‌زرا.. له یه‌كه‌مین نمایشدا، ئه‌م شانۆگه‌رییانه نمایشكران: (شازاده‌و هه‌ژار، كچه شازاده بچكۆله‌ی پایته‌خت، گه‌رداو، لۆرد فۆنتلیری) ئه‌مه‌و له ساڵی (1925)یشدا (شانۆی منداڵان)یان له به‌شی زمانه‌كان له زانكۆی (نورسویسرن) كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له ساڵی (1947) دا هۆڵی (شانۆی جیهانی)شیان له ئه‌مریكادا دامه‌زراندا.. له ئه‌مڕۆدا شانۆی منداڵان و شانۆی په‌روه‌رده‌یی له زۆربه‌ی زانكوكانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌خوێنرێن و بڕوانامه‌ی به‌رزیش به خوێندكارنی ده‌درێن.
لوبنان:
شانۆ به‌گشتی و شانۆی منداڵان به‌تایبه‌تی، ئه‌زمونێكی تازه‌یه له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، عه‌ره‌به‌كان له ده‌یه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌میندا هۆنه‌ری شانۆیان زانی، به شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌م ئه‌زموونه، به شانۆی قوتابخانه‌كان ده‌ستیپێكرد.. یه‌كه‌مین كه‌سیش، كه شانۆی هێنایه نێو ئه‌ده‌ب و هونه‌ری عه‌ربییه‌وه.. (مارون نه‌قاش 1817 - 1855) بوو كه به رابه‌ری شانۆی عه‌ره‌بی ده‌زانرێت.. مارون نه‌قاش له ساڵی (1848) دا یه‌كه‌مین تیپی شانۆیی له (بیروت - لوبنان) دامه‌زراند.. یه‌كه‌مین شانۆگه‌ریش كه ئه‌م تیپه پشكه‌شیكرد، به‌ناوی (پیسكه)ه‌وه بوو، كه له نووسینی نووسه‌ری فه‌ره‌نسی (مۆلێر)ه، مارون نه‌قاش وه‌ریگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ده‌رهێنا و له ( به‌یروت ) دا نماییشی كرد.
میسر:
شانۆی قوتابخانه له میسردا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1927) كه له‌سه‌ر ده‌ستی (عه‌بدوڵڵا نه‌دیم) ده‌ستیپێكرد.. له ساڵی (1943)شدا وه‌زارتی زانیاری میسر، بڕیارێكی ده‌ركرد، كه ده‌بێت له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی له (قاهیره) دا، تیپێكی نواندن هه‌بێت.. له‌لایه‌ن ئاره‌زوومه‌ندێكی قوتابخانه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت.. به‌ڵام دامه‌زراندنی شانۆی منداڵان له میسر به ره‌سمی له ساڵی (1964)دا بوو، وه‌زاره‌تی رێنمایی نه‌ته‌وه‌یی میسر دوو هۆبه‌ی بۆ شانۆی منداڵان دامه‌زراند، یه‌كێكیان له شاری (قاهیره) و ئه‌وی تریان له شاری (ئه‌سكه‌نده‌رییه) دا بوو.. یه‌كه‌مین ئه‌زموونی شانۆییان، شانۆگه‌ری (سه‌ره‌كێشی گه‌شتیارێك) بوو كه له ئه‌سكه‌نده‌رییه نمایشكرا.
عیراق:
توێژێنه‌ر (ئیڤۆن رۆزنگارین)، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌ڕێی به‌ڵگه‌و هه‌ندێ دیارده‌ی شانۆیی له شارستانییه‌تی كۆنی عیراقدا، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه، ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه مێژووی شانۆ له عیراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (3200) ساڵ پێش زایینی.. زانای ئه‌ڵمانیش (زیتا) هه‌مان بۆچوونی هه‌یه.
سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له عیراقدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1880)، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی عیراقی (شه‌ماس حه‌نا حه‌به‌ش) كه پیاوێكی ئایینی مه‌سیحی بوو، له شاری موسڵ ده‌ژیا، سێ شانۆی كۆمیدی نووسی و له قوتابخانه‌كانی شاری موسڵدا نمایشی كردن، بۆ نووسینی ئه‌م شانۆگه‌رییانه سوودی له (ئینجیل) وه‌رگرتبوو.. شانۆگه‌رییه‌كانیش ئه‌مانه بوون: (ئاده‌م و حه‌وا، یوسف حه‌سه‌ن، توبیا) بوون.. ئه‌م ده‌ستپێشكه‌ری و ئه‌زموونه‌ی شه‌ماس حه‌نا حه‌به‌ش به سه‌رهه‌ڵدانی (شانۆی قوتابخانه) له عیراقدا ده‌زانرێت.
نكووڵی له‌وه‌ش ناكرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه قوتابخانه‌كانی عیراق، رۆڵێكی گرنگیان له پێشكه‌وتنی شانۆدا بینیوه، به‌تایبه‌تیش برایانی مه‌سیحی له شاری موسڵدا، رۆڵێكی به‌رچاو و باڵایان له سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی قوتابخانه‌دا بینی.. شایانی باسیشه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌رمه‌ند (حه‌نا ره‌سام: 1890-1958) به ده‌یان شانۆی نووسی و له قوتابخانه‌كانی شاری موسڵ دا نمایشكران.. حه‌ناره‌سام سوودی له چیرۆكه فۆلكلۆرییه میللـییه‌كان وه‌رگرتبوو.
له به‌لگه‌نامه‌ی عیراقی‌دا، ئه‌وه هاتووه، كه یه‌كه‌مین تیپی شانۆ له عیراقدا له ساڵی (1922)دا به سه‌رۆكایه‌تی (ماهیر حه‌مدی) دامه‌زرا.. به‌ڵام (فازڵ عه‌باس به‌هرام) ده‌ڵێت، یه‌كه‌م تیپی شانۆ له عیراقدا، له ساڵی (1920) دا دامه‌زرا.
له‌ڕاستیدا، هونه‌رمه‌ند (حه‌قی شبلی) به رابه‌ری شانۆی عیراقی ده‌زانرێت، ئه‌وه‌بوو شبلی له ساڵی (1927) دا تیپێكی نواندنی به‌ناوی (تیپی نواندنی نیشتمانی)یه‌وه دامه‌زراند، حه‌قی شبلی ده‌ڵێت: "له ساڵی 1927 تا 1934، ئه‌م تیپه (120) چیرۆكی جیاوزیان نمایشكرد، یه‌كه‌مین شانۆكه‌ریش كه نمایشیان كرد (سزای سه‌ربه‌رزی) بوو، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م شانۆگه‌رییانه‌یان نماییش كرد: (له پێناوی تاج دا، سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی، یۆلیۆس قه‌یسه‌ر، فرمێسكی بێ ئومێدی، ژن - یا - كچه ته‌نیاكه)".
له‌نێوان ساڵانی (1953 – 1955) دا هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولقادر ره‌حیم) به سوود وه‌رگرتن له چیرۆكه‌كانی (هه‌زارو یه‌ك شه‌وه) و له چیرۆكه فۆلكلۆرییه‌كان، كۆمه‌ڵێك شانۆی بۆ منداڵان نووسین و ده‌رهێنان.. ئه‌م ئه‌زموونه‌ی عه‌بدولقادر ره‌حیم بوو به سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ شانۆی منداڵان له عیراقدا، ئه‌مانه‌ش ناوی شانۆگه‌رییه‌كانین:
1- شای ره‌نگه‌كان - 1953
2- ئه‌نجامی چاوچنۆكی - 1954
3- ئه‌بو قاسمی ته‌نبوری - 1954
4- خه‌لیفه‌یه‌ك له خه‌یاڵدا - 1954 (یه‌كێكه له چیرۆكه‌كانی هه‌زارو یه‌ك شه‌و)
5- چۆله‌كه‌یه‌ك له بابیل - 1955
له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌شدا، سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵان له عێراقدا، بۆ ساڵی (1968) ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به نماییشكردنی شانۆگه‌ری (عه‌لی خانی ته‌ورێزی) كه له نوسینی نووسه‌ری ناسراوی میسری (ئه‌لفرێد فه‌ره‌ج)ه، هونه‌رمه‌ند (فه‌وزی مه‌هدی) ده‌ریهێناوه‌و له‌لایه‌ن (تیپی نواندنی نه‌ته‌وه‌یی)ه‌وه بۆ ماوه‌ی (24) رۆژ له به‌غدا نماییشكرا.. هه‌ر ئه‌م شانۆگه‌رییه، دوای وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌كو درامایه‌كی رادیۆیی، له (2-8-1979) دا له‌لایه‌ن (تیپی نواندنی سلێمانی) له ده‌رهێنانی هۆنه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد‌و جیهانی دكتۆر (فازیل جاف)ه‌وه بۆ به‌شی (تیپی موزیكی سلێمانی) كوردی له رادیۆی به‌غدا تۆماركرا.
(ده‌زگای سینه‌ماو شانۆی عیراقی) رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی شانۆ‌و سینه‌ما له عیراقدا، له‌نێوان ساڵانی (1960-1995) دا.. له‌ڕووی چۆنێتی و چه‌ندێتییه‌وه، به سه‌رده‌می زێڕینی شانۆی منداڵان له عیراق ده‌زانرێت، له‌نێوان ئه‌و و ساڵاندا، چه‌ندین شانۆگه‌ری تریان بۆ منداڵان نماییش كرد.. وه‌كو:
1- گه‌نجینه‌ی سوور: 1964، له نووسینی (جیرالدین سكس)، (د.عه‌بدولجه‌بار موته‌لیبی) وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ده‌رهێنانی شانۆیی هونه‌رمه‌ند (سامی عه‌بدولحه‌مید)ـه.
2- عه‌لائه‌دین و چرا ئه‌فسووناوییه‌كه‌ی: 1968، له نووسینی (جێمس نۆردین)ـه.
3- مه‌لی ئاوات: 1970، نووسین و ده‌رهێنانی (قاسم محه‌مه‌د)ه، له چیرۆكی (مه‌لی شین)ی كه له نووسینی (مترلنگ)ه، وه وه‌ریگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.. ئه‌م شانۆگه‌رییه بۆ ماوه‌ی (27) رۆژ له (هۆڵی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی) له به‌غدا نماییشكرا.. (11) هه‌زار بینه‌ر بینیان.
4- منداڵه دارینه‌كه: 1972 له چیرۆكی (بینوكیۆ) ی نووسه‌ری ئیتاڵی (كارلۆ كالودی)یه‌وه وه‌رگیراوه، ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (قاسم محه‌مه‌د)ه، بۆ ماوه‌ی (25) رۆژ له به‌غدا نماییشكرا.
5- كچه جۆڵا: 1977، له شانۆگه‌ری (كورته‌باڵاو كچه ئاشه‌وان) ی نووسینی (مار جوریئه فره‌ندن)ه‌وه وه‌رگیراوه.. كه ئه‌ویش له چیرۆكێكی (برایانی گریم)ه‌وه وه‌ریگرتووه.. ده‌رهێنانی (به‌هنام میخائیل)ه.
6- كچه شازاده‌و نێرگز: 1978
7- مانگی مانگه‌كان و پیته‌كانی رووناكی: 1987 له نووسینی نووسه‌ری میسری (ره‌ووف مه‌سعه‌د)ه، ده‌رهێنانی (مونته‌ها محه‌مه‌د ره‌حیم)ه.
8- ساندرێلا: 1994
له‌ماوه‌ی (20) ساڵی رابروودا، به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسه‌قامگیری، شانۆی منداڵان له عیراقد پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.. به قۆناغێكی ساردوسڕو كه‌م به‌رهه‌م و كاڵوكرچیدا تێپه‌ڕیوه.. له عیراقی ئه‌مڕۆشدا، ئایدۆلۆژیای ئایینی و تایفه‌گه‌ری بوونه‌ته هه‌وێنی شانۆی منداڵان، كه دووره له خواست و حه‌زو نیازپاكی منداڵانه‌وه.
ئامانجه‌كانی شانۆی منداڵان:
گرنگترین ئه‌و ئامانجانه‌ی له سایه‌ی ئه‌ده‌بی شانۆی منداڵان دێنه‌دی، به‌كورتی ئه‌مانه‌ن:
1- توانای ده‌ربڕین و گوزارشتكردنی منداڵان گه‌شه ده‌كات.
2- خۆشی و شادییه‌كی زۆر به منداڵان ده‌بخشێت.
3- فه‌رهه‌نگی وشه‌ی زمانه‌وانییان ده‌وڵه‌مه‌نترو ره‌نگینتر ده‌بێت.
4- بیر‌و هۆش و زه‌ین و ئه‌ندێشه‌و تێگه‌یشتن و هه‌ست و سۆزیان، گه‌شترو فراوانتر ده‌بن.
5- زیاتر بڕوایان به‌توانای خۆیان ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شداری له نواندندا ده‌كه‌ن.
6- گۆشكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان، به چه‌مكه كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌كانی، وه‌ك:
(پیاوه‌تی و چاكه، یه‌كسانی، رێزگرتن، لێبووردن، ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان، دووركه‌وتنه له رق و ده‌مارگیری و ره‌گه‌زپه‌رستی، دووركه‌وتنه له خووی به‌د، له ره‌فتاری ناشیرین و له شه‌ڕخوازی)
7- گه‌لێك گرێ و فشار‌و كێشه ده‌روونییه‌كانی منداڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات، وه‌ك: (گۆشه‌گیری، شه‌رم، زمانگرتن، ترس، راڕایی، دۆشدابردن، په‌شێوی، خه‌مۆكی... هتد)
8- هۆیه‌كی گرنگه بۆ گه‌شه‌كردنی هۆش و ده‌روونی منداڵان و، وه‌رگرتنی زانیاری گشتی.
9- ئاینده‌ی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات.
10- منداڵان له‌سه‌ر بوێری و ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی رادێن.
11- تێبینی و هه‌ستی ره‌خنه‌گرتنیان گه‌شه ده‌كه‌ن.
12- چێژی هونه‌ری و جوانناسییان گه‌شه ده‌كه‌ن.
14- گه‌لێك دابونه‌ریتی په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های به‌رزی ره‌وشتی فێرده‌بن.
15- هیوادارو گه‌شبین و بڕوابه‌خۆ ده‌بن و، ژیانیشیان لا شیرین‌تر ده‌بێت.
16- حه‌زی خۆده‌رخستن و، ده‌ربڕینی توانا‌و چالاكییه‌كانیان زیاتر ده‌بن.
17- رووحی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی و سازانیان گه‌شه ده‌كات.
18- ئه‌زموونی تازه‌یان پێده‌بخشێت، كه له ژیانی رۆژانه‌یان سوودیان لێوه‌رده‌گرن.
19- نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و رۆشنبیر به‌رهه‌مدێنێت و، ده‌یانكات به هاوڕێ كتێب و كتێبخانه.
20- حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان گه‌شه ده‌كه‌ن و، سوود له‌كاتی په‌رژان و پشووه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
پێكهاته‌كانی درامی شانۆی منداڵان:
پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی بینای درامی شانۆی منداڵان، بریتین له:
1- بیرۆكه: بیركردنه‌وه سه‌ره‌تای هه‌موو كارێكه.. هه‌ڵبژاردنی بیرۆكه‌ی تێكستی شانۆی منداڵان، گرنگ و هه‌ستیاره، پێوسته په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌كردن و په‌روه‌رده‌و ئاراسته‌كردنی دروست و به كێشه‌كانی منداڵانه‌وه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ته‌مه‌نیاندا بگونجێت، ئاسان و روون بێت، له توانای تێگه‌یشتنی منداڵان به‌ده‌ر نه‌بێت.
2- بابه‌ت: پێویسته بابه‌ته‌كانی تێكسته‌كانی شانۆی منداڵان، په‌روه‌ده‌یی بن و، خۆشه‌ویستی و جوانی و ره‌وشت و به‌های به‌رز به‌رجه‌سته بكه‌ن، په‌یوه‌ندییان به خواسته‌كانی منداڵانه‌وه هه‌بێت و، هیوا گه‌شبینی و بڕوا‌و سه‌ركه‌وتن، بخه‌نه دڵییانه‌وه، بابه‌ته‌كانیش به‌پێی قۆناغه‌كانی منداڵی بن.
3- ته‌كنیك (داڕشتن): واته چنین و شیوازی داڕشتنی كاره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌یه‌كه‌یه، كه پێویسته رووداوه‌كانی نێو تێكسته‌كان، یه‌ك له‌دوای یه‌ك بن، ده‌ستپێك، سه‌ركه‌وتن، لوتكه، شیكردنه‌وه، چاره‌سه‌ر، كۆتایی، له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵیشدا بگونجێن.. به‌های رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، له‌ڕووی زمانیشه‌وه، پێویسته وشه‌كان و رسته‌كان و دیالۆگه‌كان، له توانای تێگه‌یشتنی منداڵاندا بن.. بواریش بۆ جوڵه‌و یاری و گۆرانی منداڵان بڕه‌خسێنت و خۆشی و شادی و گه‌شیان پێبه‌خشن.. كۆتایه‌كانشیان به سه‌ركه‌وتنی باشه به‌سه‌ر خراپه‌دا كۆتایی بێت.
4- كه‌سێتییه‌كان: كه‌سێتیه‌كانی شانۆی منداڵان، مرۆڤ بن (منداڵ، گه‌وره)، یا (ئاژه‌ڵ، باڵنده، شتی تر) بن، یا هاوبه‌ش بن، پێویسته كه‌سێتییه‌كان نموونه‌ی باشیبن و رۆڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌سێتییان و، ئاستی رۆشنبیرییاندا بگونجێن، منداڵان به‌زۆری چاولێكه‌رین.. له‌وانه‌یه به رۆڵه‌كان سه‌رسام بن.
5- ململانێ: ململانی و كێشمه‌كێش، توخم و پێكهاته‌یه‌كی تری شانۆی منداڵانه، پێویسته ململانێكی گونجاوبێت له‌گه‌ڵ هۆش و ئاستی تێگه‌یشتن و ته‌مه‌نی منداڵاندا، پێویسته ململانێ دووربێت له توندوتیژی و هه‌ست برینداركردن.. به‌ڵكو لایه‌نی باشه له‌خۆبگرێت و سوودبه‌ش بێت نه‌ك زیانبه‌خش، په‌روه‌رده‌یی و بنیاتنه‌ر بێت، نه‌ك تێكده‌رو روخێنه‌ر.. كوتاییه‌كی خۆش و مه‌به‌ست ئه‌نجامبێت.
6- دیالۆگ: پێكهاته‌یه‌كی تری تێكستی شانۆی منداڵانه، هه‌ست و هۆشی منداڵان ده‌وروژێنێ و گرنگی و بایه‌خ و سه‌نگی خۆی هه‌یه.. پێویسته دیالۆگه‌كان په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته‌كانه‌وه هه‌بێت، زمانی دیالۆگ ساكار‌و سووك بێت و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵاندا بگونجێت، پێویسته دیالۆگه‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی جیاوازی رۆشنبیری كه‌سێتیه‌كان بگونجێن.
نووسه‌رانی تێكستی شانۆی منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی له نووسینی ده‌قه شانۆییه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتووبن، پێویسته ره‌چاوی ئه‌و هه‌موو پێویستییانه بكه‌ن، كه له سه‌ره‌وه ناویانمان بردن، له‌باره‌ی گرێچنی تێكست و، قۆناغه‌كانی منداڵی و، زمانی گونجاوی منداڵان و، ئاسۆی تێگه‌یشتن و، گه‌شه‌كردنی سایكۆلۆژی منداڵان و، هیواو حه‌زو ئاره‌زوه‌كان و، خه‌یاڵ و خه‌ونه‌كانی منداڵان.. (ماركس) ده‌ڵێت: "ئه‌و هونه‌ری كه زۆربه‌ی خه‌ڵك لێی تێناگه‌ن، پێویسته نه‌مینێت".
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ده‌بی شانۆی منداڵان ده‌بێته دوو به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه:
1- شانۆگه‌ری زكماكی: ئه‌م شانۆیه به مه‌گیزی (غه‌ریزه) له‌گه‌ڵ بوونی منداڵاندا هه‌یه، كه نواندن و یاری و، قسه‌ی راگوزاری و ده‌ربڕینی كوتوپڕو.. وه‌ك: (یاری بوك و زاوا، ماڵه باجێنه، دونگه مه‌ڕانێ، بووكه به بارانه... هتد) كه به‌بێ تێكست و به‌بێ راهێنان وده‌رهێنان ده‌كرێن.. (پاپلۆ بیكاسۆ) ده‌ڵێت: "هه‌موو منداڵێك هونه‌رمه‌نده.. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه گه‌وره ده‌بێت چۆن به هونه‌رمه‌ندی بمێنێته‌وه".
2- شانۆی فێركاری: ئه‌وجۆره شانۆییانه‌یه، كه قوتابیان به سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌كار یا راهێنه‌ر یا مامۆستای هونه‌ر، به بوونی تێكستی ئاماده‌كراوی له‌وه پێشتر، كه قوتابخانه بڕیاری له‌سه‌ر داوه، شانۆگه‌ری نمایش ده‌كه‌ن.. به‌زۆریش له بۆنه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و، له چالاكییه‌كانی ئاهه‌نگی كۆتایی ساڵی خوێندندا.
شانۆی قوتابخانه:
له‌باره‌ی گرنگی و كاریگه‌ری شانۆی قوتابخانه (سیلید) ده‌ڵێت: "شانۆی قوتابخانه، فاكته‌رێكی گرنگه بۆ بنیاتنانی تاكێكی شاد‌و هاوسه‌نگ".. شانۆگه‌ری قوتابخانه، به‌شێكی گرنگی دانه‌بڕاوه له شانۆی منداڵان، منداڵانی قۆناغی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی، منداڵانی ته‌مه‌ن (6-14) ساڵان.
شانۆگه‌ری قوتابخانه، بریتییه له‌و چالاكییه شانۆییانه‌ی، كه له‌لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌كانه‌وه، یا به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له مامۆستاكانیان، به راهێنان و سه‌رپه‌رشتی مامۆستای شانۆكارو ده‌رهێننه‌ر، یا گه‌ر پدپۆریش نه‌بێت، شاره‌زای و توانای له‌م بواره‌دا هه‌بێت.. له بۆنه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یا له‌كاتی كۆنفراسی دایكان و باوكان و مامۆستاكان، یا له كۆتایی ساڵی خوێندندا، شانۆگه‌رییه‌كانی قوتابخانه نمایش ده‌كرێن.. شانۆی قوتابخانه گه‌لێ ئامانجی گرنگ به‌دیدێنێت، له‌وانه‌ش: په‌روه‌رده‌یی، ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، هونه‌ری.. شانۆی قوتابخانه فاكته‌رێكی گرنگ و پاڵپشتێكی به‌هێزی په‌روه‌رده‌و راهێنان و فێركردن و ئاڕاسته‌كردنی دروستی منداڵانه، كانیاوێكه بۆ وه‌رگرتنی زانست و زانیاری هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی به‌سوود، هۆیه‌كه بۆ ده‌رخستنی به‌هره‌و توانا‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌كردنیان، هۆیه‌كه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ست و سۆزیان، بۆ فراوانكردنی هۆش و هزرو ئه‌ندێشه‌یان، بۆ بنیاتنانی كه‌سێتییه‌كی دروست و ئاسایی.. له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه، زۆربه‌ی زاناكان هاوڕان، كه شانۆ‌و نواندن هۆیه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری ته‌گه‌ژه‌و كێشه ده‌روونییه‌كانی منداڵان، وه‌ك: شه‌رم، گۆشه‌گیری، ترس، رارایی، گرژی، دڵته‌نگی، نائارامی، ئیره‌یی... هتد. له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، گه‌لێ شاره‌زایی كۆمه‌ڵایه‌تی فێرده‌بن، فێری ئه‌وه ده‌بن، به جوانی و رێكی گفتوگۆ بكه‌ن و، وه‌ڵامی دروست و راست بده‌نه‌وه، فێری پێكه‌وه سازان و هاوكاری وكاری هه‌روه‌زی ده‌بن، رێز له دابونه‌ریت و له به‌ها جوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گرن، له‌ڕووی هونه‌ریشه‌وه، ئاستی حه‌زو چێژی هونه‌ری و جوانناسیان گه‌شه ده‌كات.. له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه، شانۆی قوتابخانه، یه‌كێكه له كه‌ناڵه‌كانی رۆشنبیری منداڵان، له‌باره‌ی فێركردنیشه‌وه، شانۆی قوتابخانه، مامۆستایان سوودیكی باش له شانۆ‌و نواندن وه‌رده‌گرن، بۆ فێركردنی بابه‌تی وانه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌تانه به شێوازێكی درامی دابڕێژرێن و له پۆلدا یا له هۆڵ و گۆڕه‌پانی قوتابخاندا، به نواندنی شانۆیی پێشكه‌شیان بكرێن، زۆر به ئاسانی و به خۆشی وه‌ریان ده‌گرن و فێریان ده‌بن و زیاتر له وتنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی، چێژیان لێ وه‌رده‌گرن و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتریش له یادیان ده‌مێنێته‌وه، كورد وته‌نی: "ده‌توانین به به‌ردێك دوو چۆله‌كه بپێكین".. (مارون نه‌قاش) ده‌ڵێت: "شانۆ ئامانجێكی فێركردنی هه‌یه، له‌وانه‌ش گواستنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی ره‌وشتییه، له‌میانه‌ی هه‌ڵوێستێكی درامی دیاری كراودا".
تایبه‌تمه‌ندی شانۆی قوتابخانه له‌وه‌دایه، كه بریتییه له نمایشكردنی بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن، كه له‌ماوه‌ی خوێندندا، هۆیه‌كی گرنگی یارمه‌تیده‌رو ئاسانكارییه بۆ فێربوونی گه‌لێ له بابه‌ته‌كانی خوێندن و، سوودو خۆشه‌یه‌كی زۆر به قوتابیان ده‌به‌خشێت.. راده‌ی سوود وه‌رگرتنیش له شانۆی قوتابخانه، ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای مامۆستای وانه‌بێژ.
گرنگترین جۆره‌كانی شانۆی منداڵان ئه‌مانه‌ن: (شانۆی ئاسایی، شانۆی قوتابخانه، شانۆی شانۆی فێركاری، شانۆی په‌روه‌رده‌یی، شانۆی بوكه‌ڵه: سێبه‌ری بوكه‌ڵه - بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستكێش - بوكه‌ڵه‌ی ده‌زوودار - بوكه‌ڵه‌ی په‌نجه‌وانه - بوكه‌ڵه‌ی دارینه - بوكه‌ڵه‌ی سه‌رشانۆ، شانۆی كۆمیدی).. به‌ڵام جۆره‌كانی شانۆی په‌روه‌رده‌یی ئه‌مانه‌ن: (شانۆی كۆمیدی، شانۆی تراژی كۆمیدی، شانۆتراژیدی - كاره‌سات - شانۆی گۆرانی) بۆ باسكردن له هه‌ریه‌كه له‌و چڵ و لقانه‌ی شانۆی منداڵان، پێویسته با ته‌سه‌لی باسیان لێبكرێت.. به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ته‌نها ئاماژه‌مان پێكردن.
سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵانی كورد:
به‌شێك له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كوردمان، پێیانوایه، كه شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا (گۆران: 1905-1962)ی نه‌مر، یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه وشه‌ی (شانۆ)ی له بری وشه‌ی (مسرح) و (تمپیل)ی عه‌ره‌بی و وشه‌ی (تیاتر)ی ئینگلیزی به‌كارهێناوه، له هۆنراوه‌ی (جلیوه‌ی شانۆ.. بۆ په‌ری سه‌ما) دا، له دیوانی (فرمێسك و هونه‌ر) دا، كه له ساڵی (1950)دا له چاپخانه‌ی مه‌عاریف له به‌غدا چاپكراوه.
له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، ئه‌ده‌ب و هونه‌ری شانۆی منداڵان، هونه‌رێكی تازه‌پێگه‌یشتووه.
شانۆی منداڵان له كوردستاندا، قۆناغێكی ئه‌زموونی ره‌تداوه، تا راده‌یه‌ك مۆرك و ناسنامه‌ی و ره‌سه‌نایه‌تی و رێبازی خۆی دیاریكردووه‌و، ده‌ناسرێته‌وه.. به‌راورد به چه‌ندین وڵاتانی ئاسیا‌و ئه‌فریقا، ئێمه‌ی كورد له‌بواری شانۆی منداڵان ده هێنده له دواوه‌ی ریزبه‌ندیدا نین.
شانۆی ساده‌و ساكاری منداڵانی كورد، بۆ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، چه‌ندین یاری و به‌زمی منداڵانمان هه‌ن، كه منداڵانی كورد به جوڵه‌و به یاری له شێوه‌ی شانۆی ئاسایی‌دا، منداڵانی ده‌یانكردن و ده‌یانكه‌ن.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه‌و ته‌وه‌ری باسه‌كه‌مانه، سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی هونه‌ریی منداڵانی كورده.. شایانی باسیشه، بزووتنه‌وه‌ی شانۆی كوردی به‌گشتی و، شانۆی منداڵانی كورد به‌تایبه‌تی، له شاری سلێمانی له باشووری كوردستاندا سه‌ریان هه‌ڵداو گه‌شه‌یان كرد.. چونكه شاری سلێمانی له دروستبوونییه‌وه له ساڵی (1784)ه‌وه، تا ئه‌مڕۆ لانكه‌و مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی داهێنانی ره‌سه‌نترین رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و سیاسی كوردستان بووه.. جا شایانی خۆیه‌تی كه سلێمانی كرا به (پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان).
ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵانی كورد، مامۆستا (حه‌مه كه‌ریم هه‌ورامی) له به‌رگی دووه‌می كتێبه‌كه‌یدا (ئه‌ده‌بی منداڵانی كورد) نووسیوێتی: "سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ئه‌ده‌به بۆ منداڵانی كورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ك دوو هه‌وڵه‌ی كه به‌سه‌ر ده‌ستی (شاكر فه‌تاح) دا، له ساڵی (1958) دا بزووتن، ئه‌گه‌رچی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری عه‌ره‌بیدا بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و هه‌وڵه‌ی كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر بوو، كه ئه‌ده‌ب و هونه‌ری پیایدا به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی تر چاوهه‌ڵبڕێ".. شه‌هیدی نه‌مرمان مامۆستا شاكیر فه‌تاح، له ساڵی (1948) دا له چاپخانه‌ی مه‌عاریف له به‌غدا (هاوڕێی منداڵی) و شانۆنامه‌ی (مام رێوی) ی له پێنج په‌رده‌دا، بۆ منداڵانی كورد چاپكرد. به‌ڵام له‌ڕاستیدا، سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵانی كورد، بۆ به‌ر له‌و ساڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و، چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ك به زمانی كوردی له له‌لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌كانی شاری شاری سلێمانییه‌وه نمایش كراون.
ئه‌ده‌ب و شانۆی منداڵانی عه‌ره‌بیش، به قۆناغێكی لاسایی كردنه‌وه‌و پشتبه‌ستن به تێكستی بێگانه‌دا تێپه‌ڕی، له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌ب و شانۆی منداڵانی فه‌ڕه‌نساو ئینگلته‌رادا، سه‌ریانهه‌ڵدا.. نووسه‌رانی عه‌ره‌ب، چه‌ندین چیرۆك و تێكستی شانۆییان له ئه‌ده‌ب و شانۆی منداڵانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزییه‌وه وه‌رگرت و، وه‌ریانگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بۆ منداڵانی.. ئه‌وه‌ش نه‌گی نییه كه ئێمه‌ی كوردیش تا راده‌یه‌ك سوودمان له ئه‌زموونی گه‌لانی تر وه‌رگرتبێت، ده‌توانین به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنین كه گه‌لانی تریش زۆر‌و كه‌م، سوودیان له ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و هونه‌رو فۆلكلۆری گه‌لی كوردمان وه‌رگرتوون.
(دفازیل جاف) نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ری پسپۆری كوردمان له شانۆدا ده‌ڵێت: "شانۆی منداڵ له شاری سلێمانی له حه‌فتاكاندا، ببوو به مه‌شخه‌ڵی شانۆی زارۆك نه‌ك ته‌نیا له كوردستاندا بگره، مه‌شخه‌ڵێك بۆ سه‌رانسه‌ری شانۆی عێراقی".. ئێمه‌یه‌كی په‌نابه‌ری دووره كوردستان، نه سه‌رچاوه‌و نه بیبلۆگرافیای ئه‌و شانۆ كوردییانه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه، كه له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵانه‌وه تا ئه‌مڕۆ نمایشكراون، تا به‌پێی ساڵه‌كان پۆلێن و ریزبه‌ندیان بكه‌ین. ته‌نها سه‌رچاوه كه باس له‌م بواره بكات دوو كتێبم لایه كتێبی (ئه‌ده‌بی منداڵانی كورد)ی مامۆستا حه‌مه كریم هه‌ورامی و كتێبی (شانۆی منداڵان) له نووسینی كاك (بورهان قه‌ره‌داغی) هه‌ردوو كتێبه‌كه به‌تایبه‌تیش (شانۆی منداڵان) ته‌نها باس له سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی منداڵانی كورد له پارێزگای سلێمانیدا ده‌كه‌ن.. نه ئه‌وان و نه منیش تا ئه‌مڕۆ، به‌رچاومان نه‌كه‌وتووه، كه كتێبی تر هه‌بن باس له شانۆی منداڵانی كورد له شاره‌كانی تری كوردستان بكه‌ن.. ئه‌گه‌ر هه‌بوایه یان هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه كاك بورهان قه‌ره‌داغی و مامۆستا حه‌مه كریم هه‌ورامی باسیان ده‌كردن.. جا دووباره ده‌ڵێین كه شانۆی منداڵانی كورد به‌ر له هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان له شاری سلێمانییدا سه‌ریهه‌ڵداوه.. ئه‌وه‌ش ناڵێین كه له شاره‌كانی تری كوردستاندا، هیچ جۆره شانۆییه‌ك بۆ منداڵان پێشكه‌ش نه‌كراوان، مه‌به‌ستمان له ساڵانی پێش راپه‌ڕینه.. شایانی باسیشه هه‌رچه‌ن ساكاریش بن، چه‌ند شانۆگه‌رێیه‌ك بۆ منداڵان له سه‌رده‌می خه‌بات و شۆڕشی شاخدا له‌لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌كانی له دێیه‌كانی كوردستانه‌وه نمایشكراون.
بێگومان شانۆی منداڵانی كورد، له قوتابخانه‌كاندا ده‌ستیپێكردو گه‌شه‌یكرد، یا بڵێین له سه‌ره‌تاوه به (شانۆی قوتابخانه) ده‌ستیپێكرد و، ساڵ له‌دوای ساڵ له گه‌شه‌كردن و داهێناندا بووه.. له‌لایه‌ن قوتابخانه‌كانی كوڕان و كچان و باخچه‌ی ساوایانی شاری سلێمانی چه‌ندین شانۆی منداڵان نماییش كران.. به‌ره‌به‌ره‌ش چالاكییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆسپانه‌ی كه ده‌خرانه رێی گه‌شه‌كردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ره‌گه‌زپه‌رستی عیراقه‌وه.. به‌شدارییان له فێستیڤاڵه‌كانی چالاكی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی عیراقدا كردووه، چوار ساڵ شانۆی منداڵانی كوردستان، پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه.. شایانی باس و رێزگرتنن، كه كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری دڵسۆز‌و ناسراو، كۆمه‌ڵێك ده‌رهێنه‌ری مه‌زنی كورد‌و، كۆمه‌ڵێك موزیكژه‌ن، رۆڵێكی گه‌وره‌یان له سه‌رهه‌ڵدان و پێشكه‌وتنی شانۆی منداڵانی كوردمان هه‌بوو.. شایانی ئه‌وه‌ن كه به‌شانازییه‌وه ناویان به‌رین:
(شاكر فه‌تاح، عوسمان چێوار، سمكۆ ناكام، سمكۆ عه‌زیز، عومه‌ر عه‌بدولره‌حیم، عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین، كاكه‌ی فه‌لاح، رزگار كه‌ریم سه‌عید، هیوا عه‌زیز، كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا، دلێر ئیبراهیم، حه‌سه‌ن عه‌لی، موفه‌ق عارف لهۆنی، فازیل عه‌لی جاف، شێخ سه‌لام، سیمین چایچی، جیهاد دڵپاك، خالید سه‌ركار، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی، فه‌ره‌نسیس داود یوسف، ره‌فیق چالاك، گۆران، شێركۆ بێكه‌س، گوڵزار عومه‌ر، گه‌زیزه، نه‌سرین نه‌جمه‌دین، ولیه‌م یوحه‌نا، ته‌ها خه‌لیل، عه‌بدولقادر مسته‌فا، غازی بامه‌ڕنی، محه‌مه‌د ره‌زا، ئه‌مین میرزا كه‌ریم، مه‌حمود زامدار، وه‌زیره عومه‌ر سدیق، دڵشاد مه‌ریوانی، فازیل قه‌ساب، عه‌بدول حه‌مه جوان، حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن، حه‌سه‌ن جه‌باری، فه‌ره‌یدون دارتاش، شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا ره‌ش، حه‌مه ره‌شید هه‌ره‌س، به‌دیعه دارتاش، سه‌ڵاح ره‌وف، بورهان مه‌سره‌ف، فوئاد حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا، بورهان قه‌ره‌داغی، تالیب به‌رزنجی، كه‌مال سابیر، فاروق هۆمه‌ر، محه‌مه‌د حوسین، سالار عومه‌ر، سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌مین، ته‌لار هیرانی، هیوا ئه‌حمه‌د، تارا عه‌لی، زاهیر غه‌ریب، كامه‌ران عه‌لی مه‌جۆل، جه‌زا عه‌بدولڕه‌حمان فه‌تاح، وه‌فا عه‌بدوڵڵا، شه‌فیق محه‌مه‌د، عه‌بدوڵڵا میدیا، ساجید ئاواره، جه‌بار محه‌مه‌د، شیرزاد شه‌وقی، عه‌باس عه‌بولڕه‌زاق، عوسمان هه‌ورامی، فایه‌ق نوری سه‌عید، ع.ع.شه‌ونم، ئازاد جه‌لال، فه‌رید عیسا، عومه‌ری كه‌ریم ئاغا، قادرۆك، ئاراس محه‌مه‌د، كامه‌ران ئه‌حمه‌د فه‌تاح، برایم مه‌ولود، ئه‌حمه‌د باڵخی، تاهیر عه‌بدوڵڵا، ئومید ره‌باتی، سارا محه‌مه‌د، هیوا ره‌وف، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ئیسماعیل، گۆنا حه‌مه ساڵح، هیوا جاف، فاروق هۆمه‌ر، ئاواز عه‌بدولڕه‌حمان، ستار ژیان، جه‌بار حه‌سه‌ن، ئاڤان كاكه حه‌مه، شیركۆ محه‌مه‌د سه‌عید، رۆشنا ره‌حیم، نه‌وزاد عه‌بدول، فوئاد مه‌ولانای... كه هه‌ریه‌كه له‌و خوشك و برا دڵسۆزانه وه‌كو، نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر، موزیكژه‌ن، وه‌رگێڕ، ئاوازدانه‌ری سروود‌و گۆرانی، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی توانایان خزمه‌تی بواری شانۆی منداڵانی كوردیان كردووه.. داوی لێبووردنیش له‌و خوشك و برایانه ده‌كه‌م كه له‌م بواره‌دا خزمه‌تیان كردووه‌و ناویان نازانم..
زۆربه‌ی ناوه‌كانیشم له كتێبی (شانۆی مناڵ) ی كاك بورهان قه‌ره‌داغی-یه‌وه وه‌رگرتوون.
یه‌كه‌مین تیپی شانۆی منداڵانی كورد، له ساڵی (1990) دا له شاری سلێمانیدا دانرا به‌ناوی (تیپی شانۆی مناڵان - سلێمانی)، له ساڵی (1994) دا ناویان گۆڕی به (تیپی هونه‌ری مناڵان - سلێمانی)، له ساڵی (1996) دا ناوه‌كه‌ی بووه به (كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری مناڵان).. ئه‌م تیپه له دروستبوونییه‌وه تائێستا چه‌ندین شانۆگه‌رییان بۆ منداڵان له سلێمانیدا نمایشكردووه.
له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، له وڵاتی سوید، د.فازیڵ جاف، دوو شانۆگه‌ری بۆ منداڵان نووسیون و ده‌ریهێناون، (گه‌لاوێژو گورگ) و (نازه‌و ورچ)، ئه‌م دوو شانۆگه‌رییه‌كه جاروبار له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه كورییه‌كاندا پێشكه‌شده‌كرێن، دوو شانۆگه‌ری خۆشن بۆ منداڵان.
گروپی هونه‌ری كوردی و به‌شی هونه‌ری منداڵان - له نه‌رویج:
بۆ یه‌كه‌مینجار له ده‌روه‌ی كوردستاندا، له ئه‌وروپادا، له وڵاتی (نه‌رویج) دا له‌لایه‌ن پێنج مامۆستای كورده‌وه (گروپی هونه‌ری كوردی و به‌شی هونه‌ری منداڵان) له (15-1-2002) دا له شاری (بێرگن) كه دووه‌مین گه‌وره شاری (نه‌رویج)ه دامه‌زرا.. مامۆستایانی دامه‌زرێنه‌ریش ئه‌مانه بوون:(سدیق عه‌زیز - شانۆكار، كویستان جه‌مال - وێنه‌كێشی شێوه‌كار، هیوا ئه‌حمه‌د - شانۆكار، تارا عه‌لی - شانۆكار، ره‌زا شوان - نووسه‌ری بواری منداڵان).. به‌ڵام دوای مانگێك له دامه‌زراندنی گروپه‌كه هه‌ریه‌كه له مامۆستا (سدیق عه‌زیزو كویستان جه‌مال) به‌هۆی تایبه‌تی خۆیانه‌وه خۆیان كشانه‌وه.. گروپه‌كه مایه‌وه سه‌ر ئه‌و سێ ناوه‌ی تری.. منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كان، كه ئه‌ندامی كارای هه‌میشه‌ی گروپه‌كه بوون ئه‌م كچ و كوڕانه بوون: (ماردین كازم، كه‌ژۆست عاسی، شڤان ره‌زا شوان، لادێ عاسی، بازیان محێدین خێلانی، به‌یار عاسی، ژیار ئه‌یوب، ئاكار ئه‌یوب، دنیا خه‌لیل شوانی، ئیڤان عومه‌ر، كاشمه عومه‌ر، شێنێ حه‌مه ره‌شید، رۆزه داود، ده‌ریا داود، ئه‌ڤین نه‌وزاد، كۆچه‌ر نه‌وزاد، ژینۆ ئازاد كه‌لاری، میلانۆ هیوا).. بێجگه له‌م ناوانه له هه‌ندێ چالاكیدا، منداڵانی كه‌ش له چالاكییه‌كاندا به‌شداریان ده‌كرد.
گروپی هونه‌ری كوردی - به‌شی هونه‌ری منداڵان - له نێوان ساڵانی (2002 تا 2006) چه‌ندین چالاكی شانۆیی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و چالاكی تریان پێشكه‌شكرد، كه سه‌رنجڕاكێشانی ره‌وه‌ندی كورد‌و نه‌رویجییه‌كان بوون.. له چه‌ند گۆڤارێكی هونه‌ری نه‌رویجیدا، وێنه‌ی چالاكییه‌كانی منداڵانی ئه‌م گروپه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی و ستایشی كاره‌كانیان كردن و، دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان و له‌گه‌ڵ نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ری شانۆكان و راهێنه‌ری هه‌ڵپه‌ركێكاندا سازكرد.
ئه‌مانه‌ش ناوی هه‌ندێ له كار‌و چالاكییه‌كانی به‌شی منداڵانی گروپی هونه‌ری كوردییه له نه‌رویج:
1- له رۆژی (6-5-2003) دا.. له‌سه‌ر شانۆی (بێرگن ئینته‌رناشیۆناڵ كولتوور سه‌نته‌ر) دا.. شانۆگه‌ری (تیتله‌و بیبله) به زمانێكی تێكه‌ڵی (كوردی و نه‌رویجی) بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ، رۆژی دوو جار (سه‌ر له‌به‌یانی و دوای نیوه‌ڕوان) نمایشده‌كرا.. هه‌ر رۆژی منداڵانی چه‌ند باخچه‌یه‌كی ساوایانی شاری بێرگن بۆ سه‌یركردنی نمایشی شانۆیه‌كه ده‌هاتن.. به گوێی خۆم گوێم له مامۆستاكانیان ده‌بوو.. كه به كارێكی جوان و گونجاو بۆ منداڵان باسیان ده‌كرد.. ئه‌م شانۆیه له ئاماده‌كردنی مامۆستا (هیوا ئه‌حمه‌د) بوو، كه له چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی (تیتله‌و بیبله)ه‌وه وه‌ریگرتبوو.. له ده‌رهێنان و راهێنانی مامۆستا (تارا عه‌لی) بوو.
2- شانۆی (گورگ و رێوی) شانۆیه‌كی (بوكه‌ڵان) بوو، له ساڵی (2003) دا نمایشكرا، كه له چیرۆكێكی فۆلكلۆری نه‌رویجه‌وه وه‌رگیرابوو، وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی مامۆستا (هیوا ئه‌حمه‌د) ده‌رهێنانی مامۆستا (تارا عه‌لی) بوو.
3- ئۆپه‌رێتی (مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه) ئاماده‌كردنی مامۆستا (هیوا ئه‌حمه‌د) و راهێنان و ده‌رهێنانی مامۆستا (تارا عه‌لی) بوو.. له رۆژی (6-3-2004) دا، له هۆڵی كولتوور سه‌نته‌ردا له شاری یبێرگن نمایشكرا.
4- له رۆژی (17-5-2004) كه رۆژی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌رویجه (ناشیۆناڵ داگ).. مامۆستاكان و منداڵانی ئه‌م گروپه، به جلی كوردی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و، به چه‌ند هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی كوردی به‌شدارییان له‌م رۆژه‌دا كرد.. سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كیان راكێشا‌و چه‌پڵه‌باران كران.
5- ئۆپه‌ریتی (ژوان) له رۆژی (20-5-2004) دا له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی ئینته‌رناشیۆناڵ كولتوور سه‌نته‌ر - له بێرگن - نمایشكرا.. نووسینی: مامۆستا هیوا ئه‌حمه‌د، ده‌رهێنانی مامۆستا تارا عه‌لی بوو.
6- له ساڵی (2005) دا كۆڕێكی (خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی كوردی بۆ منداڵان).. كه له‌لایه‌ن مامۆستا (ره‌زا شوان)ه‌وه پێشكه‌شكرا.. كه چه‌ند چیرۆكێكی خۆی بۆ منداڵان خوێنده‌وه.
7- له ساڵی (2005) دا.. منداڵانی ئه‌م گروپه به جلی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه.. له رۆژی كولتووری (شارۆچكه‌ی ئاسكۆ)دا.. به چه‌ند هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی كوردی به‌شداریان كرد.. له‌نێو چه‌ندین گروپ و تیپی گه‌لانی تردا.. هه‌ڵپه‌ركێكانی منداڵانی كورد به باشترین چه‌لاكی باسكرا.
8- شانۆی (دواین ده‌نگه‌كان) له (2006) دا له هۆڵی كولتوور سه‌نته‌ردا له شاری (بێرگن) دا نمایشكرا.. نووسین و ده‌رهێنانی مامۆستا هیوا ئه‌حمه‌دو راهێنانی مامۆستا تارا عه‌لی بوو.
9- گروپی هونه‌ری كوردی (به‌شی هونه‌ری منداڵان) له ساڵانی (2002 تا 2006) له هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز له (شاری بێرگن - له نه‌رویج) به پێشكه‌شكردنی سروود‌و هه‌ڵپه‌ركی كوردی به‌شداریان له جه‌ژنی نه‌ورۆز كردووه.
10- (به‌شی هونه‌ری منداڵان ) هه‌موو ساڵێك.. له ساڵڕۆژی یاده‌كانی (كیمیاباران هه‌ڵه‌بجه) و له یادی (ئه‌نفال) دا، به چالاكی نیشتمانی به‌شداریان كردووه. به‌ڵام ئێستا ئه‌م منداڵانه زۆربه‌یان وا خه‌ریكن خوێندنی زانكۆ له نه‌رویجدا ته‌وابكه‌ن.
شایانی باسیشه به‌ر له دامه‌زراندنی (گروپی هونه‌ری كوردی و به‌شی هونه‌ری منداڵان)، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند، مامۆستا (هیوا ئه‌حمه‌د) و مامۆستا (تارا عه‌لی) كه (هاوسه‌ری یه‌كترین).. بۆ یه‌كه‌مینجار له وڵاتی نه‌رویجدا شانۆی كوردیان پێشكه‌شكرد.. له ساڵی (1999) دا، له شاری بێرگن له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی (گریك هاڵن) كه گه‌وره‌ترین هۆڵه له‌م شاره‌دا، شانۆی (په‌پوله‌كانی پایز)یان نمایشكرد.. له نووسین و ده‌رهێنانی مامۆستا (هیوا ئه‌حمه‌د) بوو.. هه‌روه‌ها له ساڵی (2001) دا، شانۆی (سه‌مایه‌ك له‌پاش مه‌رگ) یان پێشكه‌شكرد.
شانۆ‌و ئۆپه‌رێته تۆماركراوه‌كان له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تا راپه‌ڕینی 1991
ئه‌مانه ناوی هه‌ندێ له‌و شانۆیانه‌ن كه به كوردی، له (ته‌له‌فزیونی كه‌ركوك) دا، بۆ منداڵان تۆماركران و پێشكه‌شده‌كران:
1- شانۆی (به‌یتی رێزانكێ): 1976 (نووسینی: سمكۆ ناكام، ده‌رهێنانی: عوسمان چێوار، ئاوازی گۆرانییه‌كان: دلێر ئیبراهیم). موزیك ژه‌نین و نواندانی، چوار چرۆ شه‌هیده‌كانمان: (كارزان، فه‌رمان، ئازاد، رێبوار) بوون، شایانی باسیشه، ئه‌م شانۆیه به‌شداری له (فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی چالاكی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی عێراق) له به‌غدا كرد، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فیستیڤاڵه‌كه‌ی برده‌وه.. له‌دوای نمایشه‌كه‌ش، نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی عیراق (حه‌قی شبلی) به سه‌رسامی و له‌باره‌ی شانۆی (به‌یتی رێزانكێ)وه، گوتی: "ئه‌مه شانۆی منداڵانی راسته‌قینه‌ی سه‌رده‌می وڵاته‌كه‌مانه".. مامۆستا سمكۆ ناكام نووسه‌ری به‌یتی رێزانكێ ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م به‌رهه‌م من وه‌ك نووسه‌رو چێوار - عوسمان چێوار - وه‌ك كارگێڕ راسته‌وخۆ گه‌یاندمانه بینه‌ران، شانۆگه‌ریی منداڵانی به‌یتی رێزانكێ بوو (1976) سه‌ركه‌وتنه شانۆگه‌رییه‌كه هه‌موو سنورێكی به‌زاندو له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی عیراقدا، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا".
2- ئۆپه‌رێتی (سه‌وزه): 1984، نووسینی: فازیل قه‌ساب، ده‌رهێنانی: كامه‌ران ئه‌حمه‌د فه‌تاح، مۆزیك: تیپی موزیكی شنروێ، نواندنی: تیپی شانۆی منداڵانی هه‌ڵه‌بجه..(نووسه‌ر: من كه ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی - جیهانی منداڵان بووم.. له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك - له رۆژی تۆماركردنی ئۆپه‌رێتی - سه‌وزه-دا، دیمانه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خونچه‌گوڵ - فاتمه عه‌لی - دا كرد، كه رۆڵی سه‌وزه‌ی هه‌بوو).
3- شانۆی (پێڵاوی سوور): 1985، نووسینی: هانز كریستیان ئه‌نده‌رسن، ده‌رهێنانی: رزگار كه‌ریم سه‌عید، رۆڵی پێڵاوفرۆش: گه‌زیزه عومه‌ر - عه‌لی ئه‌مین، هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كان: خانم ره‌سوڵ، ئاوازی گۆرانییه‌كان: هاوده‌م محه‌مه‌د ساڵح جاف.
4- شانۆی (به‌له‌می ئه‌فسوناوی): 1984، نووسینی: لاوشه، شیعره‌كانی: حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن، ده‌رهێنانی: كامه‌ران ئه‌حمه‌د فه‌تاح، ئاوازی: ولیه‌م یۆحه‌نا، له رۆڵی باپیره كوردۆ: عومه‌ری كه‌ریم ئاغا، ده‌رهێنانی بۆ ته‌له‌فزیۆن: سه‌باح ره‌شاد.
5- شانۆی (هێلینا خۆ به‌رناده‌م): وابزانم له ساڵانی دوایی هه‌شتاكاندا بوو، تۆماركرا، پێشكه‌شكردنی: تیپی منداڵانی دهۆك بوو.. به‌ڵام ناوی نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی نازانم.. ئه‌م شانۆیه‌ش له ساڵی ئاماده‌كردنیدا، له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كانی عیراقدا به‌شداریكرد، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می وه‌رگرت.. له‌ڕاستیدا بابه‌تی ئه‌م شانۆییه زۆر به‌هێزه، مه‌به‌ستی نووسه‌ره‌كه‌ی له چیرۆكه‌كه‌یدا، په‌لاماری دڕندانه‌ی داگیركه‌رانه بۆ سه‌ر كوردستان.. به‌رگریكردنی كورده، له خاكی پیرۆزی كوردستانی كه نیشتمانی خۆشه‌ویستمانه.
له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی (1991) له ته‌له‌فزیۆنییه لۆكاڵی و سه‌ته‌لایته‌كانی باشووری كوردستاندا، چه‌ندین شانۆ‌و ئۆپه‌رێت و چالاكی هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی منداڵان تۆماركران.
ره‌زا شوان
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28