ئه‌ڵمانیا.. یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌ورۆزو ئه‌نفال به‌رده‌وامه
جینۆساید 04:48 PM - 2015-03-25چه‌ندین كه‌سی به‌توانا به شیعر‌و وتار‌و بابه‌تی جوان به‌شداریان كرد‌و یاده‌كه‌یان رازانده‌وه
له هه‌رێمی بریمه‌نی باكوری ئه‌ڵمانیا، به به‌شداری تێكڕای حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و له‌ناویاندا رێكخستنه‌كانی بریمه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی رێكخراوه دیموكراسییه‌كانی یه‌كێتی له‌و وڵاته، رێوڕه‌سمی یادی 27 ساڵه‌ی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا په‌یامی هه‌ڵه‌بجه‌و یاده‌وه‌ری رۆژی جینۆسایدی گه‌لی كورد‌و شه‌هیدكردنی (5) هه‌زار گوڵاڵه‌سوره‌ی شه‌هید به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی خوێندرایه‌وه.
هیوا كه‌ركوكی كارگێڕی رێكخستنی بریمه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاربوو ئه‌و مه‌راسیمه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی بریمه‌ندا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دیاربوو چالاكی تر پێشوه‌خت هه‌بووه‌و مۆڵه‌تی بۆ وه‌رگیرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانرا به نمایشكردنی وێنه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و په‌یامی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌ڵمانی و كوردی بخوێندرێته‌وه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری ئه‌ڵمانیاو كوردستاندا ئه‌و یاده به‌رز رابگیرێت.
هه‌ر له بریمه‌ن، شه‌وی نه‌ورۆز كوردستانیان ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌و ئه‌و یاده‌یان كرده رێزلێنان له پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و گه‌ریلاو جیا له نه‌ورۆزی ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی پێشمه‌رگه‌و ئازایه‌تی و خۆڕاگرییه‌كانیان بوو، پشتیوانی بوو له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه روبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی داعش بونه‌ته‌وه‌و به خوێنی خۆیان پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئازادی ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تریشه‌وه، له شاری دیورنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی شاری دیورنی ئه‌ڵمانیا كه هه‌میشه ساڵانه یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵیش له باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوردستانیان یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌و كیمیاباران كردنی ئه‌و شاره سڤیله‌یان له مه‌راسیمێكی وتار‌و سرودی نیشتمانی و شیعر‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌ڕێوه‌برد.
دڵسۆز عه‌زیز به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری دیورن له وتارێكدا باسی له مه‌رگه‌ساتی جینۆسایدكردنی ئه‌و شاره جوانه‌مه‌رگه كرد‌و سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا له‌كاتێكدا كه دوای هه‌ڵه‌بجه هه‌موو داواكاری كورد‌و مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌وه‌بوو كه كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه دوباره‌بوونه‌وه‌ی ته‌نها بۆ كورد نییه، به‌ڵكو مه‌ترسییه بۆسه‌ر كۆی گشتی ئاسایشی تاك و مرۆڤایه‌تی، كه‌چی به‌داخه‌وه به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌مجاره له شه‌نگال دووباره ده‌بێته‌وه‌و به هه‌زاران كه‌س له ژن و منداڵ و پیر ده‌كه‌ونه ده‌ست دڕنده‌ترین هێزی مه‌ترسیدار كه وێنه‌یان له مێژوودا كه‌مه‌و هه‌قیشه هه‌رچی زووه كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشتر به هانای شه‌نگال و كورده‌وه بێت، كه له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات.
جێی باسه، شێخ وه‌هاب كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی بارگاوی به به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی زیندوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌و مێژووی تاوان و جینۆساید به‌رامبه‌ر به كورد خسته‌ڕوو، وتاره‌كه‌ی زۆر لایه‌نی مه‌رگه‌سات و هه‌مانكات به‌رگری وخه‌بات و خۆڕاگری میللـه‌ته‌كه‌مانی تێدا به‌رجه‌سته كردبوو.
له‌و یاده‌دا، گروپی گه‌نجان به سرودی نیستمانی و چه‌ندین كه‌سی به‌توانا به شیعر‌و وتار‌و بابه‌تی جوان به‌شداریان كرد‌و یاده‌كه‌یان رازانده‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه، هه‌ر له دیورن و به‌دوای ئه‌و چالاكییه‌دا، ئێواره‌ی نه‌ورۆز كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری دیورن ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ كوردستاندا به نه‌ورۆزی پێشمه‌رگه‌و خۆڕاگری و به‌رخودان ناویان برد.
له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیشدا، جیا له ساڵان سرودی نه‌ورۆز وترایه‌وه‌و به شیعر‌و حه‌ماسی كڵپه‌ی ئاگری نه‌ورۆزه‌وه گیانی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی نیشتمانی جارێكی تر به كوردستانه‌وه ده‌به‌ستراو ئه‌و راستییه‌یان به‌رجه‌سته كرد، كه كوردستانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌میشه به‌شێكی زیندووی ئۆرگانێكی ناوه‌وه‌ی وڵاتن.
هه‌مانكات یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و نه‌ورۆز له چه‌ندین شاری تری ئه‌ڵمانیا وه‌ك به‌رلین، میونشن، لودڤیكسهاڤن، دوسلدۆرف، كۆلن، نۆرنبیرگ و چه‌ندین شاری تر به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر كرایه‌وه‌و كوردستانیان له‌و رۆژه‌دا پێكه‌وه یادێكیان كرده‌وه كه زه‌نگ و ئازاره‌كه‌ی له دڵ و ویژدانی هه‌موواندا لێیده‌داو تێكڕا هه‌موو هه‌ست و هۆشیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا بوو، له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌و یادانه ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو. كه به‌ڕاستی هه‌موو سنوره‌كانی داگیركاریان ره‌تكرده‌وه‌و به‌یه‌ك گیان و به‌یه‌ك دڵ له‌ژێر چه‌تری ئازاره هاوبه‌شه‌كاندا یادی هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌ورۆزو ئه‌نفالیان كرده‌وه.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18