سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین خانوو له ئێران‌دا
هەمەرەنگ 09:45 AM - 2015-03-25له‌داخی ژیانی شوقه‌نشینی و ژیان له‌ناو كۆنكرێت و چیمه‌نتۆ
محه‌مه‌د شافعی زاده‌ی، ته‌مه‌ن 67 ساڵان، كه له تاران له دایكبووه، له‌داخی ژیانی شوقه‌نشینی و ژیان له‌ناو كۆنكرێت و چیمه‌نتۆ، په‌نای بردووه‌ته به‌ر ژیانێكی زۆر ساده، به‌ڵام سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه.
كرِینی خانوو و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرفته‌كانی ژیانی مرۆڤ، زۆر كه‌س ده‌بێت ساڵانێكی زۆر هه‌وڵبده‌ن و پاره پاشه‌كه‌وت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شوێنێك بۆ ژیان و حه‌سانه‌وه دابین بكه‌ن، محه‌مه‌د حه‌ز ده‌كات خانووه‌كه‌ی ساده‌و گه‌رِیده بێت و بۆ هه‌ر شوێنێك كه حه‌ز بكات بیبات له‌گه‌ڵ خۆی، خانووه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده ره‌نگه بچووكترین خانووی جیهان نه‌بێت، به‌ڵام ره‌نگه ئاسوده‌ترین خانووی جیهان بێت.
محه‌مه‌د هه‌تا پۆلی چواری سه‌ره‌تایی خوێندوه‌و هه‌روه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات حه‌زی نه‌كردووه له‌وه زیاتر بخوێنێت و حه‌زی بۆ خوێندن نه‌بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه له قوتابخانه ده‌ری بكه‌ن، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك كوشنچی بووه، له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت پشوو بدات.
محه‌مه‌د ئاشكراشیكردووه به‌هۆی سه‌ختی ژیانه‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه، پاش ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه ده‌رچووه به یارمه‌تی كورِه بچووكه‌كه‌ی شوقه‌یه‌كی له یه‌كێك له گه‌رِه‌كه‌كانی تاران به ناوی سه‌به‌لان كرِیوه، چونكه زۆر هۆگری ژیانی سروشتی بووه، شوقه‌كه‌ی به شێوه‌ی ئینجانه‌یه‌كی گه‌وره پرِ له گوڵ و ئینجانه كردووه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك هه‌موو گوڵه‌كانی سیس ده‌بن و له‌ناو ده‌چن، هه‌ر بۆیه ئیتر له ژیانی شوقه‌نشینی بێزار ده‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ری لێده‌شێوێت و پاشان برِیار ده‌دات كه خانوویه‌كی كه‌پری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له‌جۆری پیكاب بووه دروستبكات، ئه‌و كه‌پره‌ی كه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دروستی ده‌كات چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری وه‌ك چێشتخانه‌و ژووری نوستن و هۆڵێك له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ش له دارودره‌خت دروستده‌كات و ئه‌م دروستكردنه‌ش ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت.
پاش دروستكردنی خانووه كه‌پرییه‌كه‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ شاره‌كانی ئێران بۆ شاری مه‌شهه‌د ده‌ستپێده‌كات، محه‌مه‌د ده‌ڵێت: زۆر حه‌زم له سه‌یران و سروشته، هه‌ر شوێنێك حه‌ز بكه‌م ده‌چم.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتی پۆلیسی هاتووچۆ محه‌مه‌د ده‌ڵێت: تائێستا غه‌رامه‌نه‌كراوم به‌ڵام زۆر جار پۆلیسی هاتووچۆ داوای مۆڵه‌تی شۆفێریم لێده‌كه‌ن و زۆرجاریش ویستوویانه ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا بگرن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه پۆلیس چاوی به ناوی كه‌پره‌كه خشاندووه وازیان لێهێناوم و پێیان راگه‌یاندووم كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بم.
محه‌مه‌د راشیگه‌یاندووه: زۆر كه‌س سه‌رسامن به خانووه‌كه‌ی من و زۆرجار بووك و زاوا یان خه‌ڵكی ئاسایی، ته‌نانه‌ت پۆلیسیش وێنه‌ی خانووه‌كه‌یان گرتووه، حه‌زده‌كه‌م پاش مردنیشم ئه‌و خانووه تێكنه‌درێت، به‌ڵكوو پاش مردنم ئه‌و خانووه له یه‌كێك له پاركه‌كانی شار وه‌ك شتێكی جوان و سه‌رنجرِاكێش دابنرێت.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رِوو زۆر كه‌س داوایان لێكردووه كه خانووه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا بگۆرِێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قبوڵی نه‌كردووه.
ده‌شڵێت كه له هیچ ماڵێك نامێنێته‌وه‌و شه‌وان ده‌بێت بچێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، رۆژانه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی منداڵه‌كانیشی بكات ئه‌وه پاش چه‌ند سه‌عاتێك ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ماڵه دارینه‌كه‌ی خۆی.
PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه/ ئاژانسی میهر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27