سه‌ید سادق پاش 27 ساڵ راگواستن و خاپوركردن
جینۆساید 04:49 PM - 2015-03-23یادی راگواستنی سه‌ید سادق
ساڵیادو بیره‌وه‌ری 27 ساڵه‌ی راگواستن و خاپوركردنی قه‌زای سه‌یدسادق له‌لایه‌ن رژێمی رووخاوی به‌عسه‌وه.
27 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو هه‌شت رۆژ دوای بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌كی بایۆلۆژی و كیمیاوی، رژێمی رووخاوی به‌عس له‌به‌رواری 24/3/1988 ده‌ستی به‌خاپوركردنی قه‌زای سه‌یدسادق و راگواستنی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كرد.
سه‌یدسادق و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی شارێكی شۆڕشگێڕ‌و جێگه‌یه‌كی گرنگ بووه بۆ خه‌باتگێڕانی كورد هه‌ر له‌بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مره‌وه تا شۆڕشی نوێ ئه‌م شاره له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا قوربانی زۆری داوه به‌خاك وڵات، له‌رۆژی 9 ی حوزه‌یرانی 1963 دا رژێمی به‌عس ڕه‌شه كوژییه‌كی له‌ناو شاره‌كه‌دا ئه‌نجامداو چه‌ند كه‌سێك شه‌هیدو برینداربوون، برینداره‌كان و نزیكه‌ی 75 پیاوی شاره‌كه ده‌ستگیركران و بران بۆ حامیه‌ی سلێمانی و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وێ زیندانی كران.
هه‌ر له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا خه‌ڵكی سیدسادق له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی به‌عس دوو جار راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییان په‌رپاكردووه، یه‌كه‌میان له 3/5/1982 دوه‌میش له 13/5/1987 كه‌له هه‌ردووكیاندا شه‌هیدو بریندار هه‌بوو، هه‌روه‌ها له كۆتایی مانگی ئازاری 1988 دا رژێمی به‌عس ئه‌و شاره‌ی خاپووركرد و ته‌واوی خانووه‌كانی رووخاند‌و خۆڵ و داروبه‌ردی به شێك له شاره‌كه‌شی گواسته‌وه بۆ به‌رامبه‌ر گوندی كانی سپیكه‌ی په‌رخ.
پاش راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 گه‌له‌كه‌مان سیدسادق ئاوه‌دانكرایه‌وه و خه‌ڵكی شاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان دووباره خانووه‌كانیان دروستكردوه‌وه و شاره‌كه‌یان سه‌ر له‌نوێ بونیادنایه‌وه به‌هۆی خێرایی له‌فراوانی شاره‌كه پاش 9 ساڵ كرایه ناحیه‌و له‌رۆژی 21/2/2007 له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به قه‌زابوونی سه‌یدسادق ده‌ركراو له‌وكاته‌وه سیدسادق كراوه‌ته قه‌زاو حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌بواره جیاجیاكانی خزمه‌تگوزاری دا تاڕاده‌یه‌ك ده‌ستی ئاوه‌دانی گه‌یانده ناوچه‌كه، وه‌ك دانیشتوانی قه‌زاكه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ئه‌وپڕۆژانه‌ی له‌سه‌یدسادق جێبه‌جێ كراون له‌ئاستی پێویستدا نه‌بوون شاره‌كه‌یان پێویستی به‌خزمه‌تگوزاری زیاتر‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتره جگه‌له‌وانه‌ش له‌ئێستادا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژی له‌قه‌زاكه‌دا به‌هۆی قه‌یرانی داریی هه‌رێمه‌وه كاره‌كانیان راگیراون ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی گله‌یی و گازنده‌ی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه.
له‌رۆژی 13/3/2009 به‌هه‌وڵی ده‌سته‌ی پارێزه‌ران و مافناسانی خۆبه‌خش و ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی سه‌یدسادق له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتی به‌غداوه سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رانی رژێمی رووخاوی به‌عس تۆماركرا، دواتر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌رۆڵی گرنگی بینی له پێشخستنی كه‌یسه‌كه دواجار كه‌یسی راگواستن و خاپوركردنی سه‌یدسادق له‌مانگی 12 ی 2013 له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كان و په‌رله‌مانی عیراقه‌وه بڕیاری به جینۆساید ناساندنی درا، ئه‌م بڕیاره‌ش تاڕاده‌یه‌ك ڕه‌وی نه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌كانی هاوڵاتیانی زیان لێكه‌وتوی ناوچه‌كه‌بو به‌ڵام تائێستا هاووڵاتیانی قه‌زاكه له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان كه‌به‌پێی كه‌یسی به جینۆسایدی قه‌زاكه‌یان حكومه‌تی عیراق قه‌ره‌بویان بكاته‌وه به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ئاڕاسته‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی زیان لێكه‌وتوی قه‌زاكه به‌دی ناكرێت .
سه‌یدسادق سه‌نته‌ری ده‌شتی شاره‌زووره و له‌سه‌ر به‌پیتترین زه‌وی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه كه ده‌شتی شاره‌زووره، ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و نێوه‌ندی شاره‌كانی پێنجوێن، خورماڵ، هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوورو عه‌ربه‌ت. هه‌موو ئه‌و شار‌و شارۆشارۆچكانه‌و ناوچه‌كانی هه‌ورامان و شلێرو شاره‌زوور ده‌به‌ستێته‌وه به شاری سلێمانیه‌وه، 50 كم له‌ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره.
له روویه‌كی تره‌وه شاره‌كه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاو چونكه ده‌ریاچه‌ی سیروان ده‌كه‌وێته دامێنی ئه‌و شاره‌وه، هه‌روه‌ها له‌رووی كشتوكاڵیه‌وه سه‌یدسادق گرنگی خۆی هه‌یه كه‌له ناو دڵی ده‌شتی شاره‌زووردا هه‌ڵكه‌وتووه، كه باشترین و به‌پیتترین زه‌وی كوردستان و عیراق داده‌نرێت.
سیدسادق ساڵی 1946 دروستكراوه و سه‌ره‌تا گوندێكی بچوك بوو كه‌سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵ بوو له22/10/1955 كراوه‌ته ناحیه، ئێستا سه‌یدسادق خاوه‌نی یه‌ك ناحیه به‌ناوی ناحیه‌ی (سرۆچك) كه‌ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی به‌رزنجه‌یه هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 90 گوندی هه‌یه‌و رووبه‌ری گشتی سه‌یدسادق (927كم) دووجایه ژماره‌ی ماڵه‌كانیشی 15 هه‌زار زیارتره‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی زیاترله 100 هه‌زار كه‌سه هه‌روه‌ها 15 گه‌ڕه‌ك ئه‌م شاره پێك ده‌هێنێت و رۆژ به‌رۆژیش له‌فراوان بوندایه له‌هه‌رسێ ده‌روازه‌كه‌یه‌وه خه‌ریكه سه‌یدسادق ده‌گاته‌وه ناو گونده‌كانی سه‌راو، شانه‌ده‌ری، گامێش ته‌په.
PUKmedia ئاكۆ سه‌ید ئه‌مین
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24