riklam

دوای 400 ساڵ روفاتی نوسه‌ری چیرۆكی دۆنكی شۆت ده‌دۆزرێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 11:13 PM - 2015-03-16
به‌پێی پشكنینه‌ زانستیه‌كان ئه‌و راستیه‌ سه‌لمێنراوه‌

به‌پێی پشكنینه‌ زانستیه‌كان ئه‌و راستیه‌ سه‌لمێنراوه‌

له‌لایه‌ن زانایانی شوێنه‌وارناسی ئیسپانی دوای 400 ساڵ له‌ كۆچی دواییكردنی روفاتی نوسه‌ری چیرۆكی به‌ناوبانگی دۆنكیشۆت دۆزرایه‌وه‌. 

ئاژانسه‌ ئیسپانیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زانایانی شوێنه‌وار ناسی روفاتی 10 كه‌سیان له‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێی پشكنین بۆ ئێسك و پروسكیان یه‌كێك له‌ روفاته‌كان نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئیسپانی و به‌تایبه‌ت ده‌رهێنه‌ری چیرۆكی دۆنكیۆشته‌ واته‌ (میگێل دی سرفاچ )ه‌،  و شه‌ش ددانی ماوه‌و شوێنه‌واری برینداربوونی پێوه‌یاره‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌روبه‌ندی خزمه‌تی سه‌ربازی ، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی پشكنینی زانستیه‌وه‌ زانراوه‌.

هه‌ربۆیه‌ به‌پێی بڕیاری شوێنه‌وارناسان و زانایانی پزیشكی ئه‌و ئێسك و پرسوكانه‌ی ( جومجومه‌) دۆزراونه‌ته‌وه‌ یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نوسه‌ری به‌ناوبانگ (میگێل دی سرفاچ )ی كه‌خاوه‌نی چیرۆكی ( دۆنكیشۆت)ه‌.

(میگێل دی سرفاچ ) له‌ 22ی نیسانی ساڵی 1616 له‌ شاری مادریدی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆچی دوایكردوه‌.

 

 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌ ئیسپانیه‌كان 

PUKmedia  وه‌رگێڕانی : ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket