riklam

دوای مۆزه‌خانه‌ی موسڵ..داعش ئاسه‌واری نه‌مروود تێكده‌دات

شوێنەوار‌‌ 06:08 PM - 2015-03-05
دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌رووخانی مۆزه‌خانه‌ی شاری موسڵ

دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌رووخانی مۆزه‌خانه‌ی شاری موسڵ

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌ناو شاری موسڵ رایگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش ئه‌مڕۆ 5-3-2015 هه‌ستان به‌ تێكدانی ئاسه‌واری ناوچه‌ی نه‌مروود به‌ ئامێرو ئالیاتی گه‌وره‌ی وه‌كو شۆفڵ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هه‌نگاوه‌ ترسناكانه‌ی كه‌رێكخراوی تیرۆستی داعش په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی مێژوو و شارستانی و كه‌له‌پووری شاری موسڵ.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت له‌ناو شاری موسڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌كدارانی تیرۆرستانی داعش له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ كۆنترین شوێنه‌واریان خاپوركرد كه‌به‌ شوێنه‌واری شاری نه‌مروود ناسرابوو به‌یارمه‌تی ئامێرو ئالیاتی گه‌وره‌و به‌هێز.

وتیشی: پلانی تیرۆرستان بۆ له‌ناوبردنی ئاسه‌واری شاری نه‌مروود له‌ دوای هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌رووخان و تێكدانی مۆزه‌خانه‌ی شاری موسڵ.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket