بۆ به‌پارێزگابوونی رانیه په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه
ی.ن.ک 09:37 AM - 2015-03-05دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان بۆ به‌پارێزگابوونی رانیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه كاری جددی ده‌كه‌ن بۆ به‌پارێزگابوونی قه‌زای رانیه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵێنی پێداون كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان له رانیه به‌ڕێوه‌بچێت.
مریه‌م سه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵكی رانیه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار قادر ره‌زگه‌یی له فراكسیۆنی یه‌كێتی، سه‌ردانی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد‌و چه‌ند پرسێكمان تاووتوێكرد، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش پرسی به‌پارێزگابوونی قه‌زای رانیه بوو.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی پێداین كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دانیشتنێكی تایبه‌ت له رانیه ئه‌نجامبدرێت بۆ تاووتوێكردنی پرسی به‌پارێزگابوونی رانیه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی رانیه، به‌وپێیه‌ی رانیه ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌و به‌دریَژایی مێژوو خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستاندا شه‌هیدیان داوه‌و خه‌باتیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بڕیاری به‌پارێزگابوونی قه‌زای رانیه هه‌یه‌و له ئێستاشدا بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كراوه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێكی تر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه دواخراوه.
جێی باسه، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پرسی به‌پارێزگابوونی قه‌زای رانیه، په‌رله‌مانتار مریه‌م سه‌مه‌د له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
راپه‌ڕین سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌لێك
یادی راپه‌ڕین و سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌مساڵ جیاوازه له ساڵانی رابردوو، یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه وڵاته‌كه‌مان به قۆناغێكی هه‌ستیارو چاره‌نووسسازدا تێده‌په‌ڕێت، رۆڵه دڵسۆزه‌كانی گه‌ل، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، به فیداكاری و گیانبازییان به‌رگری له خاكی نیشتمان ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر به دوژمنان و تیرۆریستان.
یادی راپه‌ڕین یادی رۆژه پڕ له هیواو لاپه‌ڕه هه‌ره ره‌نگینه‌كانی نێو مێژووی گه‌له‌كه‌مانه، كه له به‌رامبه‌ر زوڵم و تاوان و داگیركاری دوژمن راپه‌ڕین، له 5 ی ئازار رانیه بوو به ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین و تاجی سه‌ربه‌رزی و شانازی له‌سه‌رنا، بوو به یه‌كه‌م شاری ئازادكراوی راپه‌ڕین، دواتر ئازادكردنی زۆربه‌ی شاره‌كانی تری به‌دواداهات، سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه‌ی گه‌له‌كه‌مان و هێنانه‌دی ئاواتی ساڵه‌های ساڵی میللـه‌ته سته‌مدیده‌كه‌مان.
راپه‌ڕین به‌رهه‌م و ده‌سته‌وكانی زۆر زۆرن، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له ئامانج و خه‌ونه‌كانی راپه‌ڕینمان ماوه به‌دیبێت و پێویسته هه‌وڵی زیاتری بۆ بده‌ین، بۆیه به‌رده‌وام ده‌ڵێین راپه‌ڕین پرۆسه‌یه‌ك بوو له رابردوو، ئێستاكه‌ش ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین درێژه‌یان هه‌یه.
خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی رانیه‌و هه‌موو ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، كه خاوه‌نی ده‌ستپێكی راپه‌ڕین و ئازادكردنن، مافی ره‌وای خۆیانه كه چاوه‌ڕوانی زیاتریان هه‌بێت، له سه‌رۆكایه‌تی حكومڕان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕی زیاتر له ناوچه‌كه بده‌نه‌وه‌و خزمه‌تی زیاتریان بكرێت، له‌م قۆناغه‌دا داخوازی سه‌ره‌كی ده‌ڤه‌ره‌كه به پارێزگا كردنیه‌تی، چونكه سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی بوون به پارێزگای تێدایه، ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌وپێشكه‌وتنی زۆری ناوچه‌كه، دیاره چ له رابردوو چ ئێستاش هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ی رانیه بكرێته پارێزگا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری بوون به‌پاریزگای هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك هۆكارو دۆخی سیاسی هه‌بوو كه بوونه به‌ربه‌ست له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی!؟
به‌ڵام ئێستا به هه‌وڵ و ماندووبونی خه‌ڵكی دڵسۆزی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و چالاكوان و نوێنه‌رانی ناوچه‌كه كاری جددی كراوه‌و هه‌نگاوی باش نراوه، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ركێكی سه‌رشانمان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری بوون به‌پارێزگا بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و له رانیه‌ی پایته‌ختی ئازادی دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت و مژدی پارێزگابوون بدرێته ده‌ڤه‌ره‌كه، بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌مان دوو رۆژی رابردوو سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان كرد له‌گه‌ڵ هاوكاری به‌ڕێزم قادر ره‌زگه‌یی، خۆشبه‌ختانه كاری له‌سه‌ر كراوه‌و ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی كراوه، هه‌ر بۆ ئه‌م پرسه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی پێداین كه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌هێنینه ده‌ڤه‌ره‌كه‌و هه‌نگاوی جددی ده‌نێین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌رانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌ڵێن به خه‌ڵكه سه‌ربه‌رزه‌كه‌مان ده‌ده‌ین كۆڵناده‌ین تا نه‌گه‌ینه ئه‌نجام.
سڵاو له رۆحی پاكی شه‌هیدانی راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری و پاراستنی وڵاته‌كه‌مان.
سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
سڵاو له هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رو دڵسۆزانه‌ی كه به‌شداربوون له راپه‌ڕین، ئاوه‌دان بێت وڵات و بێته دی ئاوات و ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای راپه‌ڕین.
مریه‌م سه‌مه‌د
په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28