riklam

لەپەراوێزی هاتنەكەی عەبادیدا

بیروڕا 08:16 PM - 2015-03-04
د. بەختیار شاوەیس

د. بەختیار شاوەیس

لەدوای وەرگرتنی متمانەی كابینەكەی  لە 8 ی مانگی ئەیلوولی رابردوو سەرەرای ئەوەی كە لەو ماوەیەدا پەرلەمان پشوویەكی یەك مانگی زستانەی وەرگرتوە، بەڵام بۆجاری سێیەم سەرۆك وەزیرانی عیراق د. حیدر عەبادی هاتە هۆڵی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەئەمەبەر لەهەرشتێك و خوێندتەوەیەكی دیكە ، بەتایبەتی بەبەراورد بە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان مانای زیاتر ملكەچبوونی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە بۆ دەسەڵاتە تەشریعیەكە و دەركەوتنیانە لە تابلۆیەكی تەواوكارانە بەچەشنێك كەلەدواجاردا زۆرتر نزیكبوونەوەیەتی لە سیستەمی دیموكراسیەتەوە .

لەئاستە كوردستانیەكەدا ، هاتنی ئەمجارەی عەبادی جیاوازی وردی تیابوو بەو پێیەی سەرباری ئەوەی كە لەئێستادا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رێكەوتنە نەوتیەكەی هەردوولا قەتیسبووە و چاوەروانی جێمێكی دیكەی دانوستانەكانە، بەڵام دوور و نزیك لە وتارەكەیدا باسی هەرێم و كێشەكەی نەكرد. كەئەم خۆنالەبانكردنەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ، زیاتر ئاماژەیەكی پۆزەتیڤانەی لێهەڵدەكرێنرێت وەك لەهەر رەهەندێكی دیكە كە ئەمەش بۆ دوو فاكتەری بنەرەتی دەگەرێتەوە ، بەوەی :

1. شەوی پێشتر نوێنەری فراكسیۆنە كوردستانیەكان ، پەیامی پابەندبوونی هەرێمیان دابوویە عەبادی و ئەویش بەگرنگیەوە مەسەلەكەی وەرگرتبوو تائەوشوێنەی كە ئامادەی نیشاندابوو بۆ ناردنی موچەی مانگی شوبات یۆ هەولێر و بەمەش لێكتێگەیشتنێكی مەیدانی هاتوەوەتە ئاراوە.

2. باسنەكردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا لەهۆڵی پەرلەمان لەلایەن عەبادیەوە وەك خاڵی سەرەكی قسەكانی ، دیسانەوە پەرچەكردارێكی زیرەكانە بوو بۆ ئەو دەنگۆ بچوكانەی ناو هۆڵەكە كە بەرلەهەرێمی كوردستان چاویان د. حیدر وەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نابینن و بەئێستاشەوە بەخەیاڵی رابردووە دەژین و ئەگەر ئەو دۆسیەیە بكرایەتەوە رەنگە دەرهاویشتەی نەخوازراوی لێبكەوتایەتەوە.

لەم سۆنگەوە ئەگەر لەهەمانرۆژی راگەیاندنی جەنگی رزگاركردنی تكریت ، سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بگەرێتەوە بەغدا و راستەوخۆ وەفدی كوتلە   كوردستانیەكان ببینێت و رۆژی دواتریش كارێكێكی عەقڵانی بكات لەگەڵ كێشەكانی حكومەتی ئیتیحادی و هەرێم، كەهەموو ئەمانە ئاماژەی هاتنە پێشەوەی سەرۆكی ئەنجومەنیوەزیرانی عیراقە ، ئەوا ئەوەی گرنگە لەم چركەساتەدا گەرانەوەی وەفدی دانوستانكاری حكومەت هەرێمی كوردستانە بۆ بەغداو دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانە و هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی چارەسەر، بەتایبەتی دوای ئەوەی وەفدی پەرلەمانتارانی كورد بە دانیشتنەكانیان لەگەڵ عەبادی وحەكیم و عەلاوی زەمینەكەیان خۆش كردوە. 

د. بەختیار شاوەیس

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

[email protected]

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket