riklam

سه‌عدی پیره‌: به‌دڵسۆزی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بكه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 04:44 PM - 2015-03-04
ده‌بێت خزمه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ده‌ستی داعش بكه‌ین

ده‌بێت خزمه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ده‌ستی داعش بكه‌ین

به‌مه‌به‌ستی گه‌شتێكی زانستی ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی زانكۆی حه‌یات سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان له‌ شاری هه‌ولێر كرد.

 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری قۆناغه‌ جیاجیاكانی زانكۆی حه‌یات كرد به‌ كه‌به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتێكی زانستی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسییان كردبوو له‌ شاری هه‌ولێر.

 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌وردی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه‌ به‌ تایبه‌تی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و كێشه‌ی ناردنی بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان.

 له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌عدی پیره‌ وره‌و خۆراگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ شه‌ڕی دژه‌ داعشدا به‌ گرنگ و بوێرانه‌ وه‌سف كرد و وتی: ئه‌مڕۆ له‌ سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئێوه‌ی خوێندكارو ته‌واوی هاووڵاتیان و ناوچه‌كه‌ش له‌ ئارامی دان هه‌ربۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌ به‌و په‌ری دڵسۆزییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بكه‌ین و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی دژه‌ تیرۆری بكه‌ین و به‌شداربین له‌خه‌مه‌كانیان وپێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین.

 سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌و ناردنی مووچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌عدی پیره‌ وتی: ئه‌و دۆخه‌ به‌گشتی كاتییه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا تێپه‌ر ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی بونی دوو هۆكاری گرنگ یه‌كه‌میان سه‌رتاپایی ژێر زه‌وی عیراق سامانێكی زۆرو گرنگی نه‌وته‌، دوه‌میشیان نییه‌تی چاك و باشی كابینه‌كه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی)یه‌، له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

 له‌ كۆتاییدا خوێندكارانی ئاماده‌بوو چه‌ندین پرسیار و راو سه‌رنجیان ئاڕاسته‌ی سه‌عدی پیره‌ كرد به‌رێزیشیان به‌وردی وه‌ڵامی دانه‌وه‌.

PUKmedia

فۆتۆ: رێباز بندیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket