riklam

په‌رله‌مانی عیراق سێونما ده‌كات به‌ فیلمێكی دیكۆمێنتاری

جینۆساید‌‌ 10:04 AM - 2015-03-04
 له‌ رِۆژی 16-3 بڵاوده‌بێته‌وه‌

له‌ رِۆژی 16-3 بڵاوده‌بێته‌وه‌

لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی عیراق، كتێبێكی وێنه‌ی له‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به‌ فیلمێكی دیكۆمنێتاری.


چاپی دووه‌می (سێونما) له‌ نوسینی (ئاودێر عوسمان ) له‌ رِۆژی 16-3 بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆكۆمێنتی  بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌ ساڵی 2012دا له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، چاپی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه‌، به‌شی رۆشنبیری په‌رله‌مانی عیراق برِیاریدا كتێبه‌كه‌ بكرێت به‌ فیلمی دیكۆمێنتاری.

خاوه‌نی كتێبه‌كه‌ ئاودێر عوسان، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ژێر ناوی (سێونما) به‌شێكی زۆر له‌كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، به‌شی رۆشنبیری په‌رله‌مانی عیراقیش له‌رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مای عیراقه‌وه‌ ئه‌و كتێبه‌ ده‌كات به‌ فیلمێكی دیكۆمێنتاری.

PUKmedia  كۆچه‌ر عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket