riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 10:46 PM - 2015-03-03
تا (16-3) ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌كار نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت

تا (16-3) ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌كار نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-3-2015 له‌ به‌رامبه‌ر رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا چالاكوانان و به‌شێك له‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ ساز كردو له‌ به‌یانامه‌یه‌كیشدا داوایان له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد  په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهینانی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا.

رێناس عه‌لی وته‌بێژی گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌هه‌ر شوێنێكدا هه‌رجۆره‌ چالاكیه‌ك پێویست بووبێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌نجامیانداوه‌ به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موومانه‌و رێكنه‌كه‌وتنیان دوای (14) كۆبوونه‌وه‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ خه‌می راسته‌قینه‌ی شاره‌كه‌دا نین.

وتیشی: ئه‌گه‌ر تا (16-3) ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌كار نه‌بێت و به‌شێك له‌ كاره‌ ئیدارییه‌كان ته‌واو نه‌كرێن ئه‌وا هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت.

PUKmedia   فه‌رحان حه‌مه‌خان /    هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket