riklam

باشیك .. پێشمه‌رگه‌ په‌لامارێكی داعش تێكده‌شكێنێت

کوردستان 09:49 PM - 2015-03-03
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومانده‌كه‌ن

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومانده‌كه‌ن

سه‌عات 09:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 3-3-2015  به‌سود وه‌رگرتن له‌ كه‌شوهه‌وای  باراناوی و ساردی ناوچه‌كه‌  تیرۆرستانی داعش له‌ چوار ڕیێانی باشیك په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه‌و تێكشكێنراون. 

 

سه‌رچاویه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری باشیك به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش  به‌سود وه‌رگرتن له‌ كه‌شوهه‌وای باراناوی و ساردی ناوچه‌كه‌ له‌ چوار رێیانی باشیك  په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یانداوه‌و شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستپێكردوه‌.

وتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌چه‌كی قورس و وه‌ری پۆڵاینه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌و په‌لاماره‌ی داعشیان داوه‌ته‌وه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تیرۆرستان كشاونه‌ته‌ دواوه‌و به‌هاوه‌ن بۆردومانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رونیشكرده‌وه‌: هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌كه‌وتووه‌و له‌ئێستاشدا تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی تیرۆرستانی داعشده‌كه‌ن.

 

 

PUKmedia  تایف گۆران 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket