riklam

پیاوی ژماره‌ دووی داعش كوژرا

عیراق 09:39 PM - 2015-03-03
ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون

ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون

ئۆپراسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای سڵاحه‌دین و به‌تایبه‌ت شاری تكریت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-3-2015 دوو سه‌ركرده‌ی دیاری داعش كه‌ یه‌كێكیان پیاوی ژماره‌ی دووی داعشه‌ له‌ سنوری پارێزگاكه‌ كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری له‌هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ سنوری پارێزگای سڵاحه‌دین له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند : داعش له‌سنوری پارێزگای سڵاحه‌دین له‌ شكستی ته‌واودایه‌و به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیشان لێكوژراوه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی:  له‌ناو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌ی دیاری داعش هه‌ن، كه‌ یه‌كێكیان به‌ناوی (ئه‌بو عوبه‌یده‌ ئه‌لتونسی) یه‌، كه‌ پیاوی ژماره‌ی دووی داعشه‌ له‌ شاری تكریت و ده‌ستی له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بووه‌. 

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌:  حامد ئه‌لسه‌بع بدری كه‌ به‌ ئه‌بو خه‌لدون ناسراوه‌و ئامۆزای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه‌ و به‌رپرسی كرده‌وه‌ خۆكوژیه‌كانی داعشه‌ له‌ پارێزگای سڵاحه‌دین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ كوژراوه‌. 

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket