riklam

په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هیدێكی فه‌رمانده‌ لاده‌درێت

کوردستان 09:12 PM - 2015-03-03
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیان

به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیان

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 3-3-2015 له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌ ناحیه‌ی باوه‌نور، به‌ ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور و هه‌ریه‌كه‌ له‌ محمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پیَشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌و  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چین و توێژه‌ جیاجیاكان په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسور لادرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رتیپ حبیب سه‌رپه‌رشتیاری مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند" وه‌ك چه‌ند گه‌نجێكی دانیشتووی ناحیه‌ی باوه‌نور  هه‌ستاوین به‌م كاره‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خه‌بات و قاره‌مانێتی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور.

وتیشی: وێنه‌كه‌ له‌ده‌روازه‌ی ناحیه‌ی باوه‌نور دانراوه‌و له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌شدا چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری به‌ریێوه‌چوو .

شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور له‌ نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ 31-1-2015 له‌ كاتی ئازادكردنی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا له‌ باشوری میحوه‌ری كه‌ركوك به‌ گوللــه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش شه‌هید بوو .

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket