riklam

ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی تاوتوێكرا

جینۆساید‌‌ 09:01 PM - 2015-03-03
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئه‌مڕۆ 3-3-2015 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌جورج مه‌نێور له‌رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بواری مافی مرۆڤ له‌كه‌نه‌دا.

له‌و دیداره‌دا كه‌ئه‌ندامانی بۆردی وه‌زاره‌ت بۆ لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر ئاماده‌بوون باس له‌كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تركرا.

جۆرج مه‌نێور ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌رێكخراوه‌كه‌یان بۆ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌رێكخراوی تیرۆرستی داعش دژی پێكهاته‌كانی كوردستان و هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ پشتیوانی كاری ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌ربڕی.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌ك له‌كاری لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تری خسته‌ڕوو وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوای لێكردن وه‌كو رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوكاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ بكه‌ن له‌رووی دروستكردنی فشار بۆسه‌ر حكومه‌تی عیراقی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئه‌ندام له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ هه‌مانكاتدا داوای لیژنه‌كه‌ بگه‌یه‌ننه‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پشتوانبن بۆ كاره‌كانی داهاتوی لیژنه‌كه‌.

هه‌روه‌ك باسی له‌و داوایه‌كرد كه‌له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سه‌رانی داعش تۆمار كردوه‌و هیوای خواست وه‌كو رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ بكه‌ن و له‌راپۆرته‌كانیاندا تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ پرسی قوربانیانی شه‌ری داعش.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ كاره‌كانیان نیشانداو هیوای خواست كه‌هاوكاری یه‌كتربن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و كه‌یسه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket