riklam

بنبڕكردنی داعش هه‌واڵگری نێوان ئه‌وروپاو ئه‌مریكا گه‌رمتر ده‌كات

جیهان 08:54 PM - 2015-03-03
په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌وروپاو ئه‌مریكا

په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌وروپاو ئه‌مریكا

له‌سه‌رداوای ئه‌مریكا دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌ڵمانیا ژنێك به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ قاعده‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكای ده‌كاته‌وه‌

ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌منی ئه‌ڵمانی  ژنێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 42 ساڵان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوی قاعده‌وه‌ له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكیه‌كان ده‌ستگیركرد،به‌پێی قسه‌ی داواكاری گشتی ئه‌و ژنه‌ ڕه‌وانه‌ی ولاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌..

ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ژنێكی ئه‌مریكی له‌شاری هایلبرۆنی خوارووی ئه‌ڵمانیای به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌رێكخراوی تیرۆریستی قاعده‌وه‌ پشتڕاستكرده‌وه‌، ده‌سه‌لاتی ئه‌مریكی ئه‌و ژنه‌ ته‌مه‌ن 42 ساڵه‌ی به‌تۆمه‌تی  ناردنی كه‌لوپه‌ل و جل وبه‌رگ وپێدویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی فریاگوزاری پزیشكی و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هه‌ستانیان به‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعده‌ له‌نێوان سالانی 2013 و 2015  تۆمه‌تباركردووه‌.. له‌م باره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له‌شاری شتوتگارتی ئه‌ڵماناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی قه‌ڵاچۆكردنی تاوان له‌هه‌رێمی بادن فۆرتمبیرگی خوارووی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند ئه‌و ژنه‌ ڕه‌وانه‌ی ولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاده‌كرێته‌وه‌،دوای ئه‌وه‌ی  له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ ئاگاداركراون فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ 10-2-2015 ده‌رچووه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و هاوكاریه‌دا دێت كه‌ هه‌ردوو وڵات بۆ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر له‌سه‌ری رێكه‌وتوون.

PUKmedia له‌ دۆیتشه‌ڤێلله‌وه‌

شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket