سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دیدی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاوه
جیهان 08:40 PM - 2015-03-03میدیاكانی ئه‌ڵمانیا چۆن باس له‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه دیارده‌ی قه‌یرانه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كات:
ئه‌ڵمانیا - ڕۆژنامه‌ی فرانكفورته‌ر ئه‌لگماینه..ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش: مامه‌ڵه به‌لاشه‌ی كورده‌كانه‌وه ده‌كات
كه‌ناڵی N24 ی ئه‌ڵمانی.. تیرۆریستان ته‌رمی شه‌هیده كورده‌كان ده‌فرۆشنه‌وه..
سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان دیارده هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی تیكشكانی داعش ئاشكرا ده‌كات..ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش سه‌رچاوه‌كانی دارایی وداهاتیان به‌هۆی ئه‌وسه‌ركه‌وتنانه‌ی پیشمه‌رگه‌و به‌رده‌وامی بۆردومانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌و بۆڕاستكردنه‌وه‌ی باری گڵاویان وله‌پال تیكشكانیان له‌شه‌ره‌كاندا به‌سه‌رانه‌و دزینی ئاسه‌وارو هه‌رزان فرۆشتنی نه‌وت وسه‌وداو مامه‌له‌كردن به‌لاشه‌ی قوربانیه‌كانی كورده‌وه ده‌یه‌ویانه‌وێ قه‌ره‌بووی داهاتی له‌ده‌ستچویان بكه‌نه‌وه..
وه‌ك سایتی فرانكفورته‌رئه‌لگماینده‌ی ئه‌ڵمانی نوسیویه‌تی دواتربۆته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی چه‌ندین كه‌ناڵ وسایته‌ی وه‌كN24 وشپیگل ئۆنلاین وچه‌ندین كه‌ناڵی تر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تیرۆریستی داعش مامه‌له به‌لاشه‌ی ئه‌وكوردانه‌وه ده‌كات كه‌له‌شه‌ره‌كاندا لاشه‌كانیان كه‌وتۆته‌به‌رده‌ستیان..ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی ئیسلامی به‌ده‌ست كێشه‌ی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێ وبۆئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌وباره ناهه‌مواره‌ی دارایی پێ ڕاست بكاته‌وه له‌رێگه‌ی ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ئه‌و لاشانه به‌هێزه كوردیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره دا ده‌یه‌وێ مامه‌له بكات..سایته‌كه به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان ئه‌وهه‌واڵه‌ی پشتراستكردۆته‌وه كه‌ده‌وله‌تی ئیسلامی له‌هه‌وڵدایه ئه‌ولاشانه ڕاده‌ستی هێزه چه‌كداره كورده‌كان(پێشمه‌رگه)بكاته‌وه كه‌له‌شه‌ره‌كاندا كه‌وتۆته به‌رده‌ستیان وه‌ك سایته‌كه نوسیویه‌تی ئێستا هێزه‌كوردیه‌كان به‌رامبه‌ر به 10 تا 20 هه‌زار بۆ هه‌رلاشه‌یه‌ك،ده‌توانن ئه‌ولاشانه وه‌ربگرنه‌وه سایته‌كه ئه‌وه‌شی نوسیوه ئه‌مه‌له‌كاتیكدایه كه‌داعش به‌هۆی نه‌بوونی توناو شاره‌زایی وپێداویستیه پزیشكیه‌كانه‌وه له‌توانایدا نه‌بووه بازرگانی به‌ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وقوربانیانه‌وه بكات..سایته‌كه له‌درێژه‌ی زانیاریه‌كاندا ڕونیشیكردۆته‌وه..كه‌می داهاتی نه‌وتی قاچاخ وئاسه‌واری مۆزه‌خانه‌كان هۆكاره بۆگه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تری داهات دا..بۆ ئه‌ومه‌به‌سته موچه‌ی چه‌ته‌كانی كه‌مكردۆته‌وه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌ئه‌وفه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌له(رقه)ی سوری یان له‌موسڵ ی عیراق كارده‌كه‌ن ناچاركراون له10% بۆ 15% ی موچه‌كانیان بده‌ن به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش.. سه‌باره‌ت به‌داهاتی نه‌وت سایته‌كه نوسیویه‌تی به‌پێی ڕاپۆرته‌كان به‌ر له‌هێرشی سه‌ربازی و بۆتیكشكانی ئه‌و ریكخراوه تیرۆریستان داهات وقازانجێكی زۆریان كردووه،به‌لام بۆردومانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و تیكشكانی ژیرخانی ئابوری ئه‌و ناوچانه كه‌ده‌سه‌لاتییان تیا هه‌بووه به‌تایبه‌تی كه‌له به‌قاچاغبردنی نه‌وته‌كه‌ی لێی سودمه‌ند بوون هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕی جیهانیدا بۆته هۆی كێشه‌و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م داهات و فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌دا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌ئیسته‌دا ئه‌و داهاته‌یان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه تائه‌و ئاسته‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 10 بۆ 15 دۆلار له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌فرۆشرێ..به‌هۆی به‌رته‌سك بونه‌وه‌و داخستنی ئه‌وبواره بازارگانیانه‌شه‌وه ئه‌وداهاته‌ش ڕاوه‌ستاوه كه‌متمانه‌ی ده‌كرده‌سه‌ر فرۆشتنی ئاسه‌واره‌كۆنه‌كانی مۆزه‌خانه‌كان،كه‌نیسه‌كان،گۆڕستانه‌كان وئه‌وشوێن و كۆمه‌ڵه تایبه‌ته ئه‌خلاقی و دینیانه‌ی تر بۆدزینی كه‌لوپه‌له به‌هاداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان وه‌ك فرۆشتنی ناشه‌رعی ئه‌ندامانی له‌ش وگواستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش وله‌كاتی گونجاوو دیاریكراودا بۆكڕیار وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز كه‌ئه‌و توانایه‌ش به‌هۆی لاوازی توانا‌و كه‌می كه‌لوپه‌لو پێداویستی پزیشكی ولایه‌نی هونه‌ریه‌وه وه‌ستێنرا..سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌دواین بڕیاری تێكڕای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشداوه كه‌له‌ناوه‌ڕاستی شوباتی ئه‌مساڵدا بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی هاوكاری وپشتگیری له‌ده‌وڵه‌تی ئسیلامی وبه‌ره‌ی نوسره به‌تایبه‌تی له‌بواری به‌قاچاغ بردن ودزینی نه‌وت وئاسه‌وارو سه‌رانه‌ی داراییدا ده‌ریانكرد..ئه‌م ڕاپۆرته‌ی سایته‌ی فرانكفورته‌ر الگماینه ورده‌كاریه‌كه‌ی بڕیاره له‌رۆژنامه‌ی فرانكفۆرته‌ر الگماینه بڵاوبكرێته‌وه..
PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27