riklam

تەرمی كۆنترین چایچی هەولێر لەگۆڕستانێك دۆزرایەوە

کوردستان 08:29 PM - 2015-03-03
 هیچ ئاسەوارێكی گوللـە یاخود چەقۆ بەسەر تەرمەكەیەوە نیە

هیچ ئاسەوارێكی گوللـە یاخود چەقۆ بەسەر تەرمەكەیەوە نیە

پۆلیسی هەولێر دەڵێ تەرمی كۆنترین چایچی شاری هەولێریان گۆڕستانی كارگەی قیر دۆزیوەتەوەو لێكۆڵنەوەشیان لەبارەی گیانلەدەستدانی دەستپێكردوە.

رائید كاروان عەبدولكەریم وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر  بە PUKmediaی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/3/3 پۆلیس ئاگاداركرانەوە بە بوونی تەرمێك لە گۆڕستانی كارگەی قیر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست دەركەوت كەوا تەرمەكە كەسایەتیەكی ناو بازاڕی شاری هەولێرە بەناوی (مام خەلیل) چایچی، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوە كرایەوەو تەرمەكەشی رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشكی دادی رزگاری كرا.

ئەوەشی راگەیاند: دوای پشكنین بۆ تەرمەكە، دەركەوت هیچ ئاسەوارێكی گوللـە یاخود چەقۆ بەسەر تەرمەكەیەوە نیە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش كە لە توێكاری دەرچووە ناوبراو جەڵتەیەكی بەهێز لێیداوەو بوەتە هۆی گیان لەدەستدانی.

رونیشكردوەتەوە: پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی زیاترە لە سەر ئەم رووداوەو چاوەڕێ راپۆرتی كۆتایی دەكات.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە كە مام خەلیل ماوەیەكە لە ماڵ تۆراوەو ماڵی جێهێشتوە.

  PUKmedia فۆتۆ/ ئه‌ژین قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket