riklam

ئه‌ڵمانیا له‌خه‌می سه‌لامه‌تی شاره‌زایانی سه‌ربازی خۆیدایه‌

جیهان 08:16 PM - 2015-03-03
راپۆرته‌كه‌ی له‌كۆتایی مانگی رابرودا ئاماده‌كراوه‌

راپۆرته‌كه‌ی له‌كۆتایی مانگی رابرودا ئاماده‌كراوه‌

دۆیتشه‌ ڤیلله‌ به‌پشت به‌زانیاریه‌كانی سایتی شپیگل ئۆنلاینی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی نهێنگری سوپای ئه‌ڵمانی كه‌ له‌كۆتایی شوباتی ڕابردودا نوسراوه‌ ئاشكرا ده‌كات.

راپۆرته‌كه‌ هۆشداریداوه‌ له‌وه‌ی كه‌سه‌ربازه‌كانیان له‌باكوری عیراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش دایه‌! هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ زیادبوونی شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی راهێنانی هێزه‌ كوردیه‌كاندا، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئاڵۆزه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ به‌ر له‌ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باكوری عیراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزو ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان له‌ئارادا نه‌بووه‌و روونیشكردۆته‌وه‌ مه‌ترسیه‌كانی هێرشكردن له‌وكاته‌وه‌ زیادیكردووه‌ كه‌ سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ عیراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌، هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ پێویسته‌ ئه‌ومه‌ترسیانه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ و روونیشیان كردۆته‌وه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و هه‌وڵی به‌زاندنی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان ده‌دات.

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش مه‌ترسیه‌كه‌ كه‌ له‌توانایدایه‌ هێرشی تیرۆرستی خۆكوژی بۆ سه‌ر هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات، له‌م باره‌یه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمب رێژكراو له‌كانونی دووه‌می ساڵی پاردا به‌نمونه‌ هێنراوه‌ته‌وه‌.

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌كانونی دووه‌می پار ساڵدا بڕیاری ناردنی ١٠٠ سه‌ربازی شاره‌زای ئه‌ڵمانیدا بۆ راهێنانی پێشمه‌رگه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا ٢٠ شاره‌زا به‌وئه‌ركه‌ هه‌ستاون.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket