riklam

وه‌فدێكی حكومه‌ت ده‌چێته‌ رانیه‌

کوردستان 08:07 PM - 2015-03-03
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵكی رانیه‌و رێكخراوه‌كان كۆبوونه‌وه‌

له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵكی رانیه‌و رێكخراوه‌كان كۆبوونه‌وه‌

وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناخۆ و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌تی وه‌زیران سه‌ردانی شاری رانیه‌یان كردو له‌لایه‌ن حه‌مید عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین به‌رپرسانی حكومی ناوچه‌كه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ گوێگرتن بوو له‌ناڕه‌زایه‌كانی خه‌ڵكی رانیه‌، كه‌ چه‌ند رۆژێكی ماوه‌ بۆ یادی راپه‌رین كه‌ له‌ 5-3-1991 له‌و شاره‌وه‌ ده‌ستیپێكردو به‌شێكی زۆری كوردستان له‌ژێر چنگی رژێمی به‌عس ئازادكراو خه‌ڵكی رانیه‌ش چه‌ند داواكارییه‌كیان هه‌یه‌و حكومه‌تیش خه‌مسارده‌ له‌جێبه‌جێكردنی داواكانیان.

خالید قادر چالاكی مه‌ده‌نی و به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ڵكی رانیه‌ نیگه‌رانیه‌كی زۆری هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌ت، چونكه‌ ده‌بوایه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌م شاره‌ بكرێت، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا ئه‌م نیگه‌رانیه‌مان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كرد، وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تیش گوێیان له‌داوای خه‌ڵكی رانیه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گرت و به‌ڵێنیاندا هه‌رچی زووه‌ بیگه‌یه‌ننه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌وان ببنه‌ پارێزه‌ری خه‌ڵكی رانیه‌، چونكه‌ هه‌مووان قه‌رزاری ئه‌و شاره‌ن و حه‌قه‌ خزمه‌تی زیاتر له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌ش به‌و شاره‌بكرێت و هه‌موو پشتیوانیه‌كی خۆشیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی راپه‌رین ده‌ربری.

هیوا قه‌ره‌نی قائیقامی قه‌ای رانیه‌ ووتی: ئه‌م وه‌فده‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی شاری رانیه‌یان كردبوو، مه‌به‌ستی هاتنیشیان گفتوگۆكردن و راوێژو و وه‌رگرتنی داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بیگه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێشه‌وه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كانی بكه‌ن و دڵنیای ئاماده‌بوانیشیان كرده‌وه‌ كه‌له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌بینن و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا كه‌ كارده‌كه‌ن له‌زووترین كاتدا ئه‌وه‌ی له‌توانادایه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن.

PUKmedia ئاری مسته‌فا-رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket