riklam

داعش به‌رپرسێكی حكومی گوللــه‌بارانده‌كات

عیراق 06:42 PM - 2015-03-03
به‌تۆمه‌تی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی زانیاری له‌ناو شاری موسڵ

به‌تۆمه‌تی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی زانیاری له‌ناو شاری موسڵ

ئەمرۆ تیرۆراستانی داعش(حسێن حه‌مد التائی) سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ حه‌مدانیه‌یان له‌ ناو شاری موسڵ گوله‌باران كرد.

سەرچاوەیەك لەناو شاری مووسل بە PUKmedia ي راگەیاند:بەییانووی ئەوەی كە سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای حەمدانیە زانیاری بۆ دەرەوەی موسل ناردوە چەكدارانی داعش ئەمرۆ لە پێش چاوی خەلكی لە ناوموسل  گولە بارانیان كرد

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خسته‌ڕوو: چەند رۆژێك پێش ئێستا(حسێن حه‌مد التائی) سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ حه‌مدانیه‌ لەناو موسل لە لایەن تیرۆراستانی داعشەوە دەستگیر كرابوو ، ئەمرۆ3-3- 2015 به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری شه‌رعی له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ گوللــه‌بارانكرا.

 

PUKmedia تایف گۆران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket