riklam

سوده‌كانی زه‌نجه‌فیل بۆ پیاوان

هەمەرەنگ 06:18 PM - 2015-03-03
سوده‌كانی زه‌نجه‌فیل بۆ پیاوان

سوده‌كانی زه‌نجه‌فیل بۆ پیاوان

گه‌وره‌بوونی پرۆستات و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات نه‌خۆشییه‌كه‌ دووچاری زۆربه‌ی پیاوان ده‌بێت به‌جۆرێك نزیكه‌ی 50%ی پیاوان له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌و حاڵه‌ته‌ لێده‌كرێت.

گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ زۆر جار ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ئاسه‌واری لاوه‌كی خراپ له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ جێده‌هێڵێت.

به‌ڵام چه‌ندین چاره‌سه‌ری سروشتی تاقیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ئاڵته‌رنه‌تیڤ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری.

یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌ره‌ سروشتییانه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ره‌گی زه‌نجه‌فیل كه‌ به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ گیراوه‌ی ره‌گی زه‌نجه‌فیل توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌ناو ببات بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ خانه‌ ته‌ندروسته‌كان بگه‌یه‌نێت.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بۆ ماوه‌ی 2 مانگ رۆژانه‌ به‌پێی كێشیان بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك 100 میلیگرام له‌و گیراوه‌یه‌یان پێدرا.

دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت خانه‌كانی شێره‌نجه‌ به‌ته‌واوی له‌ناوچوون.

ئه‌و شێوازه‌ به‌گرنگ وه‌سفده‌كرێت چونكه‌ هاوشێوه‌ی چاره‌سه‌ری كیمیاوی و چاره‌سه‌ر به‌تیشگ زیان به‌ خانه‌ ته‌ندروسته‌كان ناگه‌یه‌نێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket