riklam

سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داواكه‌ی برده‌وه‌

کوردستان 06:14 PM - 2015-03-03
كوتله‌ سیاسیه‌كان نوێنه‌ریان نه‌بوو خۆیان بپالێون

كوتله‌ سیاسیه‌كان نوێنه‌ریان نه‌بوو خۆیان بپالێون

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاتی پارێزگای سلێمانی تۆماركرا به‌وه‌ی كه‌ دانیشته‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌ كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه‌ له‌دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌كه‌دا ئه‌مڕۆ دادگا دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆكی كاتی كۆتایی پێهێنا.

پارێزه‌ر لاوه‌ند فه‌ره‌یدوون ئه‌حمه‌د له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشوو تر هاووڵاتیه‌ك داوایه‌كی به‌ ژماره‌ 99 ك 2014 له‌دادگای كارگێری سلێمانی تۆماركردبوو له‌دژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاتی سلێمانی كه‌به‌ته‌مه‌نترین كه‌س دانرابوو ناوی ئامانج نه‌جیب شه‌معون بوو، له‌داواكه‌دا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن كرابوو به‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان به‌كراوه‌یی به‌جێده‌هێڵێت و ناگاته‌ ئه‌نجامێكی باش بۆ هه‌لًَبژاردنی پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كه‌بڕیار ده‌رچوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هاووڵاتییه‌بوو.

روونیشی كرده‌ووه‌: به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو بریكاری ئه‌نجومه‌نی كاتی سلێمانی تمیزمان كرده‌وه‌و لائیحه‌ی پێداچوونه‌وه‌مان پێشكه‌ش كرد، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ تێبینی كرد به‌ژماره‌ 29 هه‌یئه‌ی گشتی كارگێری 2015 له‌به‌روای 10-2- 2015 داواكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌و بڕیاره‌ سه‌رله‌نوێ ئه‌م داوایه‌ ببینرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و كاته‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتنی كردبۆوه‌ به‌ڵام هیچ كام له‌كوتله‌ سیاسیه‌كان نوێنه‌ریان نه‌بوو خۆیان بپالێون بۆ پارێزگار یان بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ واده‌ی دادبینی له‌رۆژی 19-3-2015 دانراوه‌ته‌وه‌ هه‌رچی ده‌رگایه‌ كراوه‌ته‌وه‌ بۆ بینینی داواكه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌بڕیاره‌ ته‌میزیه‌كه‌دا دیاره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاتی پارێزگای سلێمانی پێشوو ده‌رده‌چێت.


PUKmedia-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket