riklam

هاوپه‌یمانان 9 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

جیهان 03:25 PM - 2015-03-03
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمان 9 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 3-3-2015، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 4 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌و زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ ناوچه‌كانی دیرزورو كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 5 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجادراوه‌و هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی ئه‌سه‌د و باشوری كه‌ركوك و موسڵ ئه‌نجامدراون، هێرشه‌كانیش چه‌ندین بنكه‌و باره‌گای داعشی تێكشكاندوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون.

PUKmedia رۆیته‌رز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket