riklam

پارچه‌كانی دڵ لێره‌ن نمایش ده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 02:52 PM - 2015-03-03
نمایشێكه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی جه‌نگ

نمایشێكه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی جه‌نگ

ئه‌مڕۆ 3/3/2015 له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی چیای كچان له‌ چالاكییه‌كی هاوبه‌شیاندا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لار، شانۆی (پارچه‌كانی دڵ لێره‌ن) نمایش ده‌كرێت.

نمایشی شانۆی (پارچه‌كانی دڵ لێره‌ن) له‌ نووسین و ده‌رهێنانی ئازاد ئه‌حمه‌د محێدینه‌، له‌ لێدوانێكیدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هیچ ده‌رهێنه‌رێك بێ ئامانج نییه‌ كاتێك نمایشێك پێشكه‌شده‌كات، بێگومان منیش به‌هه‌مانشیوه‌ كۆمه‌ڵێك ئامانجم هه‌یه‌و له‌ شانۆی (پارچه‌كانی دڵ لێره‌ن) كه‌ نمایشێكه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی جه‌نگ، كۆمه‌ڵێك ئامانجم هه‌یه‌.

له‌و شانۆیه‌دا هه‌وڵمداوه‌ نیشانی بده‌م كه‌ چۆن هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان لێره‌ پێكه‌وه‌ یه‌كمان گرتووه‌و كاریگه‌ری جه‌نگ چۆن ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو جێگه‌و كایه‌یه‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ئه‌مجاره‌یان كورد بۆچی ده‌جه‌نگێت؟ ئایا بۆخۆی ده‌جه‌نگێت یان نا؟ پرسیار گه‌لێك لای بینه‌ر دروستده‌كه‌م.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌هره‌ نه‌جمه‌دین یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر ناوی ئه‌كته‌ره‌كانی بۆ PUKmedia  ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌مانه‌ن (جۆلان كاوه‌، دنیا خالید، شه‌رمین حه‌مید، هێڤی ئازاد، نازه‌نین فه‌تاح، ژینۆ حبین، لیزا محه‌مه‌د، ئاواز ئیبراهیم، شه‌ونم عه‌بدولڕه‌حمان، كۆمبارس: ژوان ئه‌حمه‌د، ده‌رون دڵشاد، سۆزان جه‌لال، ماریا ره‌حیم).

PUKmedia  تریفه‌ حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket