دانیال دیلانی و میوانێكی تایبه‌ت
ئەدەب وهونەر 02:45 PM - 2015-03-03دانیال دیلانی و میوانێكی تایبه‌ت
فیلمی 'مێوانێكی تایبه‌ت'، له نوسین و ده‌رهێنانی كه‌ی به‌هار، له‌م رۆژانه‌دا هاتۆته به‌رهه‌م فیلمكاری له به‌ریتانیاو دوای ماوه‌ی چوار رۆژ به‌سه‌ركه‌وتووی كاره‌كه به ئه‌نجامدراوه.
ده‌رباره‌ی چیرۆكی ئه‌م فیلمه ده‌رهێنه‌ر كه‌ی به‌هار رایگه‌یاند: چیرۆكی ئه‌م فیلمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاخیبوونی ئاكۆ له فریشته، كه دایكی ئاكۆیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاكۆ به‌جێبهێڵێت بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له ماڵی دراوسێكه‌یان، ژن و پێاوێكی ئینگلیزی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵان به‌جێده‌هێلێت، ماوه‌ی سێ ساڵه ئاكۆ و دایكی كوردستانیان جێهێشتوه، دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان به‌ر لاشاوی دوژمن كه‌وتووه‌و كه‌سوكاری ئاكۆو باوكی ئاكۆ به به‌رچاویه‌وه كوژراوه، ئه‌مه وا له ئاكۆ ده‌كات كه له سێ ساڵی رابردوو، له‌و كاته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا وه‌ك په‌نابه‌ر، ئاكۆ له دایكی جیانه‌بێته‌وه. به‌ڵام له كاتی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی فیلمه‌كه، فریشته داوا له ئاكۆ ده‌كات كه ئه‌و دوو كاتژمێره له ماڵه دراوسێكه‌یان بێت تاكو بڕوات و ئاماده‌ی چاوپێكه‌وتنێك بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار، دوای سه‌ره‌تا یاخی بوون، ئاكۆ به‌ناچاری رازی ده‌بێت، له سه‌ردانی ئاكۆ بۆماڵی ئه‌و ژن و پیاوه دراوسێ بواری زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ر رووده‌دات كه لێره باسی ناكه‌ین و لێی ده‌گه‌ڕێن تاكو بینه‌ر فیلمه‌كه ببینن و زیاتر تاموچێژی بن.
ده‌رباره‌ی نرخی تێچون و سپۆنسه‌ری كاره‌كه ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات: كارمه‌ندانی پشت كامێرا 30 كه‌سی پڕۆفێشناڵ بوون، و سینه‌ماتۆگرافه‌ره‌كه فیل وود بوو، كه له مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردوو هاته كوردستان و كاریكرد له فیلمی 'من سامی-م' له‌گه‌ڵ كه‌ی به‌هار، گشت كارمه‌ندان به‌خۆبه‌ختی كاریان له فیلمی 'مێوانیكی تایبه‌ت' كرد‌و، خه‌رجی خواردن و هاتوچۆو به‌كرێگرتنی كامێرا گه‌یشته 12000هه‌زار دۆلار كه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن كۆمپانیای جۆكه فیلمس و فوتپرینت فیلمس دابین كرا به په‌یداكردن"
ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م فلیمه"پۆڵ كۆپلی و ئانیته دۆبسۆن رۆڵی ئه‌و ژن و پیاوه دراوسێیه‌یان وه‌رگرت، و زۆر بلیمه‌تانه توانیان رۆڵه‌كان بێننه ژیان و زیندوو رایانگرن، '. كرسیستیان ئۆلیڤێره، له رۆڵی فریشته-ی دایكی ئاكۆ زۆر نازدارانه خۆی نواند، به‌ڵام له هه‌موو سه‌رنج راكێشتر دانیال دیلانی، منداڵه كوردی ته‌مه‌ن 8 ساڵ دانیشتوی شاری مانچسته‌ر بوو- چی ده‌رهێنه‌ر، و كاست و كڕو هه‌موو زۆر خۆشه‌ویستی دانیال بوون، ئه‌وه‌نده بلیمه‌تانه چووه ناو پێستی رۆڵی ئاكۆ و بوو به ئاكۆ، هه‌رچه‌ند ئه‌مه یه‌كه‌مجاری بوو ئه‌كته‌ركاری بكات و بڕواته به‌رامبه‌ر كامێرا.
ده‌رهێنه‌ریش كه‌ی به‌هار خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی "گه‌لێك شاده به ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتوی فیلمكاریه‌كه‌و به‌تایبه‌ت كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رانی به‌ریتانی به‌ناوبانگ كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره ده‌رهێنه‌رێكی كورد بگاته ئه‌م ئاسته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌كته‌رانه كاربكات، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره ئه‌كته‌رێكی كوردی نازدار كه دواڕۆژی زۆر رۆشنه‌و ده‌بێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و راپه‌ڕاندنی بواری ئه‌كته‌ری و سینه‌مای كورد و كوردستان.
PUKmedia تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24