یه‌كێتی.. هێزێك لێوان‌لێو له نوێبوونه‌وه
ی.ن.ک 12:12 PM - 2015-03-03.
دۆست و دوژمن، هه‌م شایه‌تی ده‌ده‌ن و هه‌م ئه‌و راستیه‌ش باش ده‌زانن، كه یه‌كێتی له نیو سه‌ده‌ی رابردووه تا ئه‌مڕۆ هێزێكی ته‌واو كاریگه‌رو دانه‌بڕاو و جێگه‌ده‌ست دیاری ناو گۆڕه‌پانی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و شۆڕشگێڕی بووه له كوردستان و عیراقدا، یه‌كێتی به زمانی لۆژیك، هێنده‌ی حه‌كیمی سكرتێره‌كه‌یی و هێنده‌ی ژماره‌ی شۆڕشگێڕ‌و پێشمه‌رگه‌كانی و هێنده‌ی رووباری خوێنی شه‌هیدانی و زۆر له‌وه زیاتریش، پشكداری سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه هه‌ركات نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان و عێراقیش، یه‌كێتی لێ بسڕیته‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی ته‌واو ناڕوون و تێكچرژاو دێته به‌رهه‌م، به‌بێ وجودی یه‌كێتی، هه‌رێمی كوردستان تا چاو بڕكات، غوبارو خۆڵی مه‌ترسی و هه‌ره‌س و نائارامی لێده‌بارێت، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم پیاهه‌ڵدان و چنینه‌وه‌ی نازناو نیه به باڵای یه‌كێتی دا، نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه واقیعه‌و رابردووش ئه‌وه‌ی زۆر باشتر له ئێمه روونكرده‌وه‌و سه‌لماند.
تا ئێره شتێكی نوێمان نه‌گوت، ئه‌وه‌ی نوێیه بۆ یه‌كێتی، ئه‌و رۆحیه‌ت و پرشنگی نوێبوونه‌وه‌یه‌یه كه له‌هه‌ر دۆخ و ساتێك‌دا یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان خۆیان و بیروباوه‌ڕیانی پێ نوێده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێتی وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی فیكری و هه‌ژموندار، هه‌مووده‌م كادیر‌و هه‌ڵسوڕاو و رێكخستن و پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێڕه‌كانی خۆی، به زمانی چه‌پكه‌گوڵ و، به وه‌ڵامی پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، په‌روه‌رده كردووه‌و هه‌رگیزیش له‌هیچ جۆره تێز‌و ره‌خنه‌و ئینشیقاق و دابڕان و تۆرانێك نه‌ترساوه‌و سڵی لێنه‌كردوونه‌ته‌وه، چونكه یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جیاواز له هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی تر، شێوازی نیمچه به‌ره‌یی دروستی كردووه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌یان ره‌وت و بیری جیاواز یه‌كێتیان هێناوه‌ته دنیاوه، هێزێك ئه‌وه بنه‌ماو راگره‌كانی بن ئیدی مه‌حاڵه له‌هیچ ئان و ساتێك‌دا سڵ له هه‌ره‌س و ونبون و كاڵبوونه‌وه بكات.
هه‌نوكه یه‌كێتی له دۆخێكی هه‌ستیاردا هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێته‌وه، له‌م كاته‌دا كه هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌و یه‌خه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات و عێراقیش له بۆته‌یه‌كی خوێناوی دا ده‌خولێته‌وه، به خوێندنه‌وه‌ی دۆخی كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئیقلیمیش، بی ئینسافیه هه‌ر بیروڕایه‌كی وا هه‌بێت، یان بۆنی بوونی بكرێت، كه پێیوابێت یه‌كێتی لاوازه‌و توانای بڕیاردان و چاره‌سه‌ری دۆخی خۆی نه‌ماوه، ئه‌وه هه‌ر یه‌كێتی بوو ده‌یان رۆژی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندو وه‌ك خۆی مایه‌وه، هه‌ر یه‌كێتیه به‌رده‌وام له هه‌ناوی دا گڕو كڵپه‌ی ره‌خنه‌و تۆران و جیاوازخوازی لێ هه‌ڵده‌ستی، كه‌چی جه‌سته‌یه‌كی پۆڵاینه‌و هه‌رگیز به‌لادا نایه‌ت، ئه‌وه یه‌كێتیه چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی هاوڕێ و هه‌ڤاڵه لێك جیاكانه‌و بواریش نادات كه‌س له گوڵێك كاڵتر به‌وی تریان بڵێت، ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتیه‌كان فێره ئه‌ته‌كێتی سیاسی و خوێندنه‌وه‌ی بیروڕای یه‌كترن، نیو هێنده ئه‌وانی دی! نه وابوون و نه واش ده‌بن!!! ئه‌وانه‌ی ئێستا مێشه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن گامێش، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه مه‌راقی ئه‌وه كوشتونی، كاریزمایی یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان له‌چیدایه وا له‌م هه‌موو به‌رده بازانه ده‌په‌ڕنه‌وه‌و كه‌سیشیان لێ ناكه‌وێته ناو ئه‌و گۆمه لێڵه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت راوی تیدا بكه‌ن!! بێگومان ئه‌وه یه‌كێتییه كه له رێگه‌ی نوێبوونه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی نوێوه بۆ هه‌ناسه‌دانی جیاوازی و ره‌خنه‌و تێڕوانینی هه‌مه لایه‌ن، تێده‌كۆشی و خۆیشی زاده‌ی ئه‌و بیر‌و به‌رهه‌مانه‌یه.
رۆحیه‌تی زیندوو بوون و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی، پرسێكه زۆرجار پێویسته خۆمان و نه‌یاره‌كانیشمان له سه‌ری راوه‌ستین و ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆرجاران هه‌ڵمه‌ت و پڕوپاگه‌نده ناڕه‌واو دۆڕاوه‌كان، خۆشمان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و نزیكه بمانخه‌نه ناو غاییله‌یه‌كی منه‌تبارانه‌وه، منه‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین، یه‌كێتیش نابێت، یانیش ناتوانێت به‌رده‌وام بێت!! ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی به ناهه‌قه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێی سیاسی خوێندبی ده‌بێت له‌وه تێبگات كه نه به‌هار به گوڵێك دێت و، نه چه‌پكه‌گوڵێكیش تام و بۆنی به‌هار ئه‌به‌خشی، یه‌كێتی هی هه‌موانه‌و بۆ هه‌موانه‌و هه‌موانیش بۆ یه‌كێتین، یه‌كێتی هی هیچ گروپ و ده‌سته‌و سۆپه‌رمانێك نیه تا به ویستی خۆی له هه‌ركوێ پێی خۆش‌بوو ماكیاژی سیاسی بۆ بكات و كه‌ی تاقه‌تیشی لێی چوو دیزه به ده‌رخۆنه‌ی بكات، چونكه یه‌كێتی سه‌بری ئه‌یوبی له خۆیدا چاندووه‌و ئه‌وه‌ش رابردوو تا ئه‌مڕۆ، بۆ سبه‌ینێش چاوه‌ڕی ده‌بین، چونكه ئه‌وه‌ی رابردووی پاك بێت، داهاتووی چاكه.
هێمن بیاوێڵه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23