riklam

ژماره‌ی ئه‌مریكییه‌كانی ناو داعش چه‌نده‌؟

جیهان 11:48 AM - 2015-03-03
تائێستا 180 هاووڵاتی ئه‌مریكی چوونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش

تائێستا 180 هاووڵاتی ئه‌مریكی چوونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش

به‌رپرسێكی ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌مریكییه‌كانی ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئاشكرا ده‌كات.

جه‌یمز كلاپر به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی ده‌زگای زانیارییه‌ نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند: تائێستا 180 هاووڵاتی ئه‌مریكی چوونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كه‌ 40 كه‌سیان دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.

جه‌یمز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی قاعیده‌و داعش كه‌میكردووه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا به‌هۆی چاودێرییه‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ یارمه‌تی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌ده‌ن، كه‌م بوونه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌، پێشتر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردبووه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌ 90 وڵاتی جیهان په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوی تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌ كردووه‌.

PUKmedia  و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket