ئای پاد كار له ته‌ندروستی منداڵ ده‌كات؟
ریپۆرتاژ 11:07 AM - 2015-03-03چاره‌سه‌ر ئه‌وه نییه رێگریی لێبكه‌یت، به‌ڵكو له‌وباره‌یه‌وه هۆشیاری بكه‌یته‌وه
له‌گه‌ڵ زیادبوونی كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كان و پێشكه‌وتنیان، به ته‌نیا ته‌له‌فزیۆن جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێی دایك و باوك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند كار له‌لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی منداڵه‌كانیان ده‌كات، چونكه ئه‌مڕۆ منداڵان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وه‌و به كه‌میی ده‌بینین یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن یان قسه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تێیدا ده‌ژین به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به ژیانی منداڵه‌وه له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیكردنی به كه‌سانی تره‌وه، به‌ڵكو كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی و ته‌ندروستی منداڵ و چه‌ندان لایه‌نی تر كه ناكرێت چاوپۆشی لێبكرێت.
چونكه چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر منداڵ زیاد له‌پێویست كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كاربێنێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كار له‌ته‌ندروستی و حاڵه‌تی جه‌سته‌یی منداڵ ده‌كه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه پسپۆرانی پزیشكی خێزانیی باس له‌گرنگی كه‌مكردنه‌وه یان سنوورداركردنی به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن منداڵه‌وه، تاوه‌كو رێگریی له‌و زیانانه بگیرێت كه به هۆی ئه‌وه‌وه رووده‌ده‌ن.
به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت به ته‌نیا زیانیان نییه‌و گومانیشی تێدا نییه كه له‌ڕووی رۆشنبیركردنه‌وه سوودیان زۆره، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه چه‌ندین سه‌عات به دیار شاشه‌ی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌وه داده‌نیشن و زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له‌به‌كارهێنانیدا، ئه‌و كاته لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی جه‌سته‌یی منداڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ
*زیادبوونی كێش به‌هۆی دانیشتنی زۆر‌و بێ جووڵه‌و چه‌ندین سه‌عات به‌دیار كۆمپیوته‌ر یان جۆره‌كانی تری كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه.
*ئازاری پشت و مل به‌هۆی دانیشتن به بارێكی خراپ‌دا.
*كێشه له‌توانای بینین‌دا.
*كێشه له‌خه‌وتن و خه‌وزڕان، چونكه ئه‌م كه‌ره‌ستانه واده‌كه‌ن منداڵ وریا بێته‌وه.
*دواكه‌وتن له‌ئه‌نجامه‌كانی خوێندندا كاتێك زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له‌به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌بێ هۆی ئه‌كادیمی و رۆشنبیری.
*مه‌ترسیی تر وه‌كو چوونه ناوه‌وه‌ی منداڵ بۆ هه‌ندێك ناوه‌ندی نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نه‌كه‌ی، لێره‌وه گرنگه خێزان چاودێرییه‌كی وردی منداڵه‌كانیان بكه‌ن به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێش ته‌مه‌نی 11 ساڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌كاربێنن.
ئایا واباشتره دایك و باوك رێگه له‌منداڵه‌كانیان بگرن هه‌موو كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه به‌كارنه‌هێنن؟
قورسه دایك و باوك كۆنتڕۆڵی منداڵه‌كانیان بكه‌ن و رێگرییان لێبكه‌ن كه كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارنه‌هێنن، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و منداڵه‌ی رێگریی شتێكی لێده‌كرێت ئه‌و كاته به‌دزیی خێزانه‌كه‌یه‌وه په‌نای بۆ ده‌بات، به‌تایبه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌و كه‌ره‌ستانه هه‌ن و مه‌سه‌له‌ی رێگریلێكردنی منداڵ له‌به‌كارهێنانیان كارێكی قورسه.
بۆیه سروشتییه حه‌زبكات به‌كاریانبهێنێتبه‌تایبه‌تی كاتێك به هاوڕێكانی ده‌یانبینێ، بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه نییه رێگریی لێبكه‌یت، به‌ڵكو له‌و باره‌یه‌وه هۆشیاری بكه‌یته‌وه تا وایلێدێت خۆی فێرده‌بێت ئه‌وه‌ی گونجاوه هه‌ڵیبژێرێت، چونكه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پێویسته دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ئاماده بن جا كاتی ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن بێت یان كاتێك له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر داده‌نیشن یان ئای پاد به‌كاردێنن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی چاودێرییان بكه‌ن و بزانن چی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا كرداری رێنوێنی كردنی منداڵ دێته پێش تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته ته‌مه‌نێكی وا كه بتوانێت جیاوازی بكات له‌نێوان راست و هه‌ڵه‌داو چی بۆ ئه‌و باشه‌و چی خراپه.
كه‌ی وا داده‌نرێت كه منداڵ زیاد له‌پێویست كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كان یان ئینته‌رنێت به‌كاردێنێت؟
رێكخراوی ئه‌مریكی بۆ پزیشكی منداڵان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان دوو ساڵ بۆ هه‌ژده ساڵدایه ته‌له‌فزیۆن و كه‌ره‌سته‌كانی ئینته‌رنێت رۆژانه له دوو سه‌عات زیاتر به‌كارنه‌هێنن، ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بوو ئه‌وه به زیاده‌ڕۆیی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام پێش ئه‌و ته‌مه‌نه ئه‌وه به ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌یه.
كاریگه‌ری له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر‌و كۆمه‌ڵگه
وه‌كو دیاره له‌ئێستادا هاوڕێكان وه‌كو جاران و رووبه‌ڕووی یه‌كتری نابینن، به‌ڵكو زیاتر له‌ڕێگه‌ی كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كان و كۆمیونیكه‌یشنی راسته‌وخۆی كه‌مكردۆته‌وه، بۆیه ده‌بینین منداڵ زیاتر حه‌زی به گۆشه‌گیرییه‌و حه‌زده‌كات كاتی خۆی به‌و كه‌ره‌ستانه‌وه به‌سه‌ر به‌رێت.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه كار له‌چالاكی جه‌سته‌یی ده‌كات و لێره‌وه گرنگی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه دێت و واباشتره كه‌سوكار خراپییه‌كانی ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ روونبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌ده‌رێت كه چالاكی كات به‌سه‌ر بردن له‌جۆری تر بۆ منداڵ بڕه‌خسێنرێت وه‌كو میوزیك و وێنه‌كێشان و چه‌ندین چالاكی هونه‌ری به‌سوودی تر، جگه‌له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوك بچێته ده‌ره‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و چالاك كه به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه كار له‌منداڵ ده‌كات و فشار‌و دڵه‌ڕاوكێی له‌سه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وا باشه منداڵ رۆژانه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به‌پێ بڕوات یان هه‌ر جۆرێكی تر له‌چالاكی وه‌رزشی بكات وه‌كو راكردن یان پایسكیل سواری یان مه‌له‌كردن، چونكه دانیشتن به چه‌ندین سه‌عات له‌به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن یان كۆمپیوته‌ر یان ئای پاد ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش و خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست و شیرینی، بۆیه لێره‌دا وه‌رزشكردن زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها پێویسته دایك و باوك ئه‌و چالاكییانه به‌ن كه به كۆمه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌كرێت بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی به‌سوود له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی راسته وه‌رزش به‌سووده، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌یكردووه واباشتره سه‌ره‌تا به 10 ده‌قیقه رۆژانه ده‌ستپێبكه‌ن و ورده ورده بۆ یه‌ك سه‌عات زیادی بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر فشاری زۆر بخرێته سه‌ر منداڵ كه له‌تواناو وزه‌ی خۆی زیاتر بێت وایلێده‌كات رقی لێیبێته‌وه ره‌تیبكاته‌وه كه وه‌رزش بكات.
ئامۆژگاری سه‌ره‌كیی
*له‌حاڵه‌تی دانیشتنی منداڵ له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ر یان ته‌له‌فزیۆن ده‌بێت پشتی رێك بێت و خۆی نه‌چه‌مێنێته‌وه، چونكه دانیشتن بۆ ماوه‌ی زۆر به بارێكی خراپ‌دا تووشی پشت ئێشه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌درێت ته‌ماشای ناوه‌ڕاستی شاشه‌كه بكات راسته‌وخۆ تاوه‌كو ملی بحه‌وێته‌وه.
*تاوه‌كو كێشی زیاد نه‌كات نه‌هێڵرێت خواردنی سووكه‌ڵه‌ی ناته‌ندروست بخوات و ئه‌و خۆراكانه له‌ماڵدا نه‌بێت، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه میوه‌و ماستی كه‌م چه‌وری و سه‌وزه‌ی بۆ دابنرێ و ژه‌می سه‌ركی به‌یانیانیشی ژه‌مێكی ته‌واو بێت كه به‌درێژایی رۆژه‌كه هه‌ستی تێریبوونی بداتێ و ئه‌گه‌ره‌كانی زیادبوونی كێشی له‌سه‌ر كه‌مبكاته‌وه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19