چه‌تری یه‌كێتی
بیروڕا 11:01 AM - 2015-03-03 بێریڤان سه‌رهه‌نگ
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبی شه‌هیدانه، حزبی خه‌بات و به‌رخۆدانه، هیوای گه‌ڕانده‌وه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان له‌كاتێكدا هیچ ترووسكه‌یه‌ك له‌دوای هه‌ره‌س به‌دی نه‌ده‌كرا، یه‌كێتی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێیه به‌ڕابه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی مامی گه‌وره‌مان، یه‌كێتی ئه‌م رۆژه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر كرد. هه‌ر به‌هه‌وڵ و كۆشش و رۆڵی گه‌وره‌ی مام و یه‌كێتی بوو فیدراڵی چه‌سپاو میلله‌ت بووه خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خۆی. به‌ڵام ده‌بینین ماوه‌یه‌كه‌و له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ڤاڵی هێژامان مام جه‌لال، سنووری رێزلێنان به‌زێنراوه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌هاوڕێیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا، زۆر جێگای داخه كه قسه‌ی نه‌شیاو به‌یه‌كتر ده‌ڵێن له‌ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئه‌ته‌كێت و دیسپلینی حزبی له‌ناو یه‌كێتیدا ناهێڵن به‌و جۆره ره‌وشته. یه‌كێتی حزبێكی شارستانی و پێشكه‌وتوو پێشه‌نگ و خاوه‌ن خه‌باتێكی دوور‌و درێژه به‌شه‌هیده‌كانییه‌وه سه‌ربه‌رزه، یه‌كێتی پێك نه‌هاتووه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك، یه‌كێتی حزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، ره‌گی له‌ناو قووڵایی جه‌ماوه‌ردا داكوتاوه، یه‌كێتی زۆربه‌ی داواكاریی و ئاواته‌كانی ئێوه‌ی جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام ئێوه ئه‌و چه ند هاوڕێیه چۆن حه‌ق به‌خۆتان ده‌ده‌ن كه قسه به‌یه‌كێتی بڵێن، ئێوه كه ئێستا راسته‌وخۆ قسه‌ی ناخۆش و هه‌واڵ له‌سه‌ر یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون گه‌نجێتی و ژیانی خۆتان تائێستا له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا بردۆته سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و كیمیاباران هاوڕێی شه‌هیده‌كانتان و هه‌میشه پێكه‌وه بوون، ئێوه خزمه‌تی یه‌كێتیتان كردووه‌و یه‌كێتیش له‌ئێوه زیاتر بۆ ئێوه‌ی كردووه به‌پێشكه‌شكردن و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی ئاسووده‌و خۆش وه‌ڵامی ئێوه‌ی داوه‌ته‌وه. ئێوه به‌شێك بوون له‌چاره‌سه‌ركردن بۆ كێشه‌كانی كورد‌و ناو یه‌كێتی. ئێستا جێگای داخ و ئازاره كه خۆتان بوون به‌هۆی كێشه دروستكردن بۆ ناو ریزه‌كانی رێكخستنی یه‌كێتی. ئایا ئه‌وه چۆن ده‌بێت؟ هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه زیانه گه‌وره‌كه له‌خۆتان ده‌كه‌وێت، پێش ئه‌وه‌ی به‌ر یه‌كێتی بكه‌وێت؟ چۆن ده‌توانن مێژووی خۆتان ناشیرین بكه‌ن، چۆن به‌و شێوه‌یه ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه متمانه‌ی خۆتان نه‌هێڵن له‌ناو جه‌ماوه‌ری خۆتاندا. بیرتان نه‌چێت یه‌كێتیمان كه سكرتێره گشتییه‌كه‌ی به‌ڕێز مامه‌یه، مامه بلیمه‌ته سیاسییه‌كه‌یه، مامه زاناكه‌یه، مامه پێشمه‌رگه‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌یه، یه‌كێتی بۆیه حزبێكی جه‌ماوه‌رییه چونكه هه‌میشه بڕوای به‌كاری هاوبه‌ش و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی هه‌یه، كه ئێوه ده‌ربچن له‌و قاڵبه خاوێن و جوانه داڕێژراوه‌ی ناو یه‌كێتی، ئێوه خۆتان بۆ به‌یه‌كێتی دابنێن، بۆ خۆتان دڵسۆزتر پیشان بده‌ن له‌هه‌ڤاڵێكی تر، واته ئێوه ناتوانن یه‌كێتییه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی و فه‌رمووده‌كه‌ی مامی خۆشه‌ویستمان جێبه‌جێ بكه‌ن و وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان بیپارێزین وه‌كو ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی مامه، كه ده‌ڵیت: مانه‌وه‌مان سه‌روه‌ریمان به‌نده به‌یه‌كێتی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه. هه‌موومان خاوه‌ن یه‌كێتین و یه‌كێتی هی هه‌موومانه، بۆیه كه تۆ ریز له‌هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌باتی خۆت نه‌گریت، یه‌كێتی چاوه‌ڕێی چی بێت له تۆ، به‌وه‌رگرتنی پۆست و شانازی به‌خۆكردن بۆ ژیانێكی پر له‌شادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، ئه‌وكاته ده‌بێت یه‌كێتی بیت !! به‌ڵام بۆ پاراستن و خزمه‌تكردن و پاراستنی نهێنییه‌كانی ناو یه‌كێتی تۆ له‌گه‌ڵ نیت، له‌بیرتان ده‌چێت ئێوه هه‌مووتان له‌ژێر چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی یه كێتین؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌زانن یه‌كێتی حزبی ئازادی و پاراستنی دیموكراسییه، ئایا ئێوه بۆیه به‌و شێوه‌یه ده‌تانه‌وێت به‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیبه قۆرخ بكه‌ن، یه‌كێتییه بۆ پارێزه‌ری هاووڵاتی له‌توندوتیژی.
بێریڤان سه‌رهه‌نگ
له كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25