riklam

وریای كاته‌كانی خه‌وتنت به‌

هەمەرەنگ 10:26 AM - 2015-03-03
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكراده‌كات

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكراده‌كات

له‌تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا له‌زانكۆی كه‌مبریجی به‌ریتانی ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زۆر ده‌خه‌ون و له‌كاتی ئاسایی تێده‌په‌ڕن ئه‌وه‌ زۆرترین مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌ بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك.

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا كه‌ ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌:  زانایانی زانكۆی كه‌مبریج ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌نجامداوه‌ كه‌  كه‌ به‌شێكیان كه‌متر له‌ هه‌شت سه‌عات و به‌شێكی تریشیان زیاترو به‌شی سێهه‌میش ته‌نها هه‌شت سه‌عات خه‌وتوون له‌رۆژێكدا.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌: دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌هه‌شت سه‌عات ده‌خه‌ون به‌به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوونیان به‌نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاتره‌ به‌ڕێژه‌ی 23% و ئه‌وانه‌شی كه‌ هه‌شت سه‌عاتی رێكده‌خه‌ون،  به‌به‌رده‌وامی هه‌ست به‌ئاسوده‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونیده‌كه‌ن.

هه‌رله‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:  له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌متر له‌هه‌شت سه‌عات ده‌خه‌ون به‌به‌رده‌وامی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی باڵی به‌سه‌ردا كێشاون و هیچ كات هه‌ست به‌ئارامی ناكه‌ن.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ ئارین كامه‌ران
سه‌رچاوه‌/ ده‌یلی مه‌یل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket