riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. داواده‌كرێت تاقانه‌كان نه‌برێنه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ

جینۆساید‌‌ 06:58 PM - 2015-02-28
داوا ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بگه‌ڕێنرێنه‌ دواوه‌

داوا ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بگه‌ڕێنرێنه‌ دواوه‌

تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال داوا ده‌كه‌ن  نه‌برینه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ و وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتمانی بپارێزرێن هاوكات وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانیش رایده‌گه‌یه‌نێت دووجار به‌نوسراو داوامان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌.

ئاراس عابید نوێنه‌ری تاقنانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تاقانه‌كان  ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌دوای كاره‌ساتی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ ئه‌مانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بپارێزرێن نه‌ك ببرێنه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ .

وتیشی: نوسراومان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كردوه‌ له‌و ڕووه‌ و له‌ رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه‌.
 
لای خۆشییه‌وه‌ مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا 2 جار به‌نوسراوی ره‌سمی دوامان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقانه‌ن و یاخود دوو شه‌هیدیان هه‌یه‌ له‌ خانه‌واده‌كانیاندا بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌،  به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: له‌م رێگه‌وه‌ جارێكی تر دواده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكشێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ن و وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هید پشتگیری له‌ دواكارییه‌كانی تاقانه‌كان ده‌كه‌ین.

تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانن ته‌نها خۆیان له‌ناو خانه‌واده‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی دونیادا و به‌تایبه‌ت له‌ تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا تاقانه‌كان دوای ته‌واوبوونی تاوانه‌كان به‌ سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتمانی لێیان ده‌ڕوانرێت به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بنه‌ خاوه‌ن رێكخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان و كاریگه‌ریش ده‌بن له‌سه‌ر بڕیاره‌ سیاسیه‌كانی وڵاته‌كانیان ئه‌وه‌ی داوای ئه‌وانه‌ له‌كوردستان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ به‌شداری شه‌ریان پێ نه‌كرێت.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان- هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket