riklam

به‌ڤیدیۆ.. داعش مۆزه‌خانه‌ی موسڵی وێرانكرد

شوێنەوار‌‌ 05:14 PM - 2015-02-26
هه‌موو په‌یكه‌ره‌ مێژووییه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌یان شكاند

هه‌موو په‌یكه‌ره‌ مێژووییه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌یان شكاند

ئه‌مڕۆ 2015/2/26 تیرۆرستانی داعش چه‌ند وێنه‌و ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌تیایدا هه‌ڵده‌ستن به‌شكاندن و له‌ناوبردنی شوێنه‌واری مێژووی ئاشورییه‌كان له‌مۆزه‌خانه‌ی موسڵ.

له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌تیرۆرستانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر مۆزه‌خانه‌كه‌و به‌كۆمه‌ڵێك پیك و ئامێری كاره‌بایی  هه‌ڵكۆڵین و شكاندن ده‌ستده‌كه‌ن به‌ له‌ناوبردنی په‌یكه‌ره‌ مێژووییه‌كانی ئاشوری كه‌ مێژووی هه‌ندێكیان بۆ سه‌ده‌ی نۆی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

داعش به‌هانه‌یان بۆ شكاندن و له‌ناو بردنی ئه‌م شوێنه‌وار مێژوویانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بووه‌ته‌ شوێنی كوفرو هاوه‌ڵ دروستكردن بۆ خوا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش هه‌ندێك له‌ كه‌ل و په‌ل و شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانیان له‌بازاڕی ره‌شدا فرۆشتوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌و سڕینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و شاره‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket