riklam

خه‌ڵاتێكی 3 ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌ستگیركردنی هاككه‌رێك ته‌رخان ده‌كرێت

تەکنەلۆجیا 06:28 PM - 2015-02-25
سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی هاككردنی كردووه‌

سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی هاككردنی كردووه‌

حكومه‌تی ئه‌مریكا خه‌ڵاتێكی سێ ملیۆن دۆلاری بۆ پێدانی هه‌ر زانیاریه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆی ده‌ستگیركردنی هاككه‌ری روسی ئیوگنی بۆگاچۆف ته‌رخانده‌كات.

 

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی BBC ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ : ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین دیارییه‌ كه‌تائێستا حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك ته‌رخانیكردبێت، كه‌ 100 ملیۆن دۆلاری له‌بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هاككردووه‌و دزیوه‌.

 

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئیوگنی بۆگاچۆف دواهه‌مینجار له‌ وڵاتی روسیا بینراوه‌و گومانده‌كرێت له‌و وڵاته‌بێت، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن ده‌سڵاتدارانی روسیا ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ هیچ رێكه‌وتنێكی ئه‌منی له‌و شێوه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا نیه‌.

بۆگاچۆف كه‌ به‌ ( لاكی 12345 – ئیسلاڤیك) ناسراوه‌، تاوانباره‌ به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی تۆڕێكی گه‌وره‌ی هاككردن ناسراو به‌ GameOver Zeus ،كه‌ ده‌وترێت له‌و هێرشه‌ی بۆ هاككردنی بانكه‌كانی ئه‌مریكا كردوویانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كۆمپیوته‌ر ئالوده‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوونه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپێوته‌ریه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌كه‌ناڵی BBC خراوه‌ته‌ڕوو: بۆگاچۆف پێشتر له‌ساڵی 2014 له‌لایه‌ن FBI ه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی فێڵی بانكی داواكراوه‌و له‌ لیستی گه‌وره‌ترین تاوانباره‌كانی جیهانه‌ له‌ دنیای ته‌كنه‌لۆژیادا.

 

PUKmedia  و/ سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket