riklam

جینۆسایدی ئاواره‌ كریستیانیه‌كان به‌جیهان ده‌ناسێنرێت

جینۆساید‌‌ 01:34 PM - 2015-02-24
جینۆسایدی ئاواره‌ كریستیانیه‌كان به‌جیهان ده‌ناسێنرێت

جینۆسایدی ئاواره‌ كریستیانیه‌كان به‌جیهان ده‌ناسێنرێت

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 22/2/2015، ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری فیلمێكی دۆكومێنتی به‌ ناونیشانی “N jak Nazarejczycy”  له‌ باره‌ی ژیانی كریستیانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر مــاچێی گـربیسا، دیدارێكیان تۆماركرد له‌گه‌ڵ قوتابیانی كریستیانی كوردستان: مریه‌م و فادی و ره‌وه‌ند، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ به‌كامێرا وێنه‌ی گیرا له‌سه‌نته‌ری كوردی بۆ راگه‌یاندن و زانیاری، كه‌ هاوكاری پڕۆژه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ میانه‌ی وێنه‌گرتنی دیداره‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی كریستیانه‌كان له‌ عیراق و كوردستان و جه‌نگی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی ئێستای ئاواره‌كان.


قوتابیان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ بارودۆخی كریستیانه‌كان له‌ كوردستان زۆر جیاوازتره‌ وه‌ك له‌ عیراق، كه‌ هێشتا رووبه‌ڕووی رفاندن و كوشت ده‌بنه‌وه‌، كاتێك ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ پرسیاری له‌ خاتوو مریه‌م كرد ده‌رباره‌ی ناخۆشترین ساتی كریستیانه‌كان له‌عیراق، مریه‌م نه‌یتوانی فرمێسكی بوه‌ستێنێت و باسی رووداوێكی ساڵی 2010 ی كرد، كه‌ چۆن تیرۆریستان چوونه‌ ناو كڵێسا له‌ كاتی نوێژی یه‌ك شه‌ممه‌، ده‌ست رێژی گولله‌یان كرد له‌ هه‌موویان و ژن و مناڵ و گه‌وره‌ و بچوكیان كوشت كه‌ ژماره‌یان هه‌موو پێكه‌وه‌ 58 كه‌س بوون.

دواتر فادی چیڕۆكی خێزانێكی گێڕایه‌وه‌، كه‌ له‌ كامپی ئاواره‌كان چاوی پێیان كه‌وتبوو، خێزانه‌كه‌ كچێكی منداڵیان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ رفێنراوه‌و چاره‌نوسیشی دیار نیه‌، فادی وتی دڵنیام كه‌ تیرۆریستانی داعش ناتوانن ببنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر كوردستان، چونكه‌پێشمه‌رگه‌ ده‌یپارێزێت و ئه‌مڕۆ هه‌موو كورد یه‌كگرتوون و نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌هێزن.

ره‌وه‌ند باسی یه‌كه‌م هه‌ستی خۆی كرد له‌ ئاست ئاواره‌بوونی كریستیانه‌كان و هاتنیان بۆ عه‌نكاوه‌ دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ له‌ لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، له‌و كاته‌دا ئه‌و له‌گه‌ڵ گرووپێك یارمه‌تی ئاواره‌و لێقه‌وماوانی ده‌داو خواردن و جێگای بۆیان دابین ده‌كرد.

قوتابیان هه‌موو ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ كریستیانه‌كان له‌ كوردستان هه‌ست به‌ سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌توانن له‌وێدا به‌بێ مه‌ترسی نوێژی خۆیان بكه‌ن و جه‌ژنه‌كانیان یاد بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كانی عیراق پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌و به‌رده‌وام سته‌میان لێده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو مرۆڤێك مافی یه‌كسانی و ئازادی و هه‌ڵبژاردنی ئایینی خۆمان هه‌یه‌.

قوتابیان زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌یان كرد كه‌ له‌ كوردستان یارمه‌تی پێشكه‌شی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان هێشتا پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه‌ له‌ لایه‌نی رێكخراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی.

به‌رهه‌م هێنه‌رانی فیلمی دۆكومێنتی “N jak Nazarejczycy” له‌ نیوه‌ی دووه‌می مانگی مارس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ ئامانجی وێنه‌گرتنی به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه‌، نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هاوكاری ده‌سته‌ی ده‌رهێنان ده‌كات بۆ رێكخستنی هه‌ر شتێك بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی فیلمه‌كه‌. زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی مێژووی قوتابیان و كریستیانه‌كانی عیراق له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی پۆڵۆنی په‌خش ده‌كرێت دوای یه‌كه‌م نمایش كردنی فیلمه‌كه‌.


PUKmedia

1435102422015_1 (1).JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket